ئه‌گه‌ری جه‌نگی جیهانی سێیه‌م و جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل
خۆرئاوا ئیسرائیل بڕیاریان داوه له ده‌سته‌كانی ئێران بده‌ن ، یانی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی ئێران ده‌كه‌ن به‌وه وه‌كاله‌ت ، لای خۆرئاوا تكایه ئاگاداری ئه‌و خاڵه بن (له‌فیكری خۆرئاوا ) حه‌ماس یه‌كێكه له‌ده‌سته‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ حزب الله لوبنانی و حوسیه‌كانی یه‌مه‌نی و میلیشیا شیعه‌كانی سوریا‌و عێراق ئه‌وانه هه‌موی له چوارچێوه‌ی (بروكسی) ئیرانن یانی ئه‌وانه‌ی له بری ئێرانه‌وه دژی ئیسرائیل و خۆر ئاوا ده‌جه‌نگن بۆیه ، خۆر ئاوا له (بروكسی ئێران ده‌دات ) نه‌ك له (كیانی ئێران ) هه‌وڵمداوه ئه‌و بابه‌ته له‌و فیدیۆیه ڕوون بكه‌ینه‌وه و تیشكی بخه‌ینه سه‌ر ، پێمان وایه هاوكێشه‌ی ئێران له ناوچه‌كه به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات له لوبنان و یه‌مه‌ن و عێراق و سوریا ، هاوكێشه‌ی ئێران لاواز ده‌كرێ ئێران وه‌كو دیوارێك له‌نێوان جیهانی سونی و ویلایه‌ته ئیسلامیه‌كانی ڕوسیای ئێستا‌و مه‌ممه‌لكه‌تی ئه‌ودیو ڕووبار(ماوراء النهر) لای ئه‌وان زۆر گرنگ و زه‌روره ئه‌و دیواره نه‌ڕۆخێ و بمێنێ ، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی فیكری به‌ره‌نگار بونه‌وه و جیهادیان له جیهانی سونی نه‌هێشت ئێستا ده بێ هاوكێشه‌ی ئێرانیش له ناوچه‌كه لاواز بكه‌ن.
پێمان وانیه ئێران كه‌یانی خۆی بكاته قوربانی جه‌نگێك كه ده‌كرێ تێ بچێ و له‌ناو بچێ له عه‌قڵیه‌تی ئێرانیه‌كان پاراستنی (كه‌یانی) ده‌وڵه‌ت له‌سه‌روی هه‌مووشتێكه . هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه . ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ ئیسرائیل و خۆرئاوا‌و چین و .. هتد دوای پلانی خۆیان هه‌یه به‌ڵام له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌و پیلانانه هێزو توانای خوای گه‌وره‌یه .
11 окт 2024