ئەحمەد حەمە ئەمین کێ بووە
ئەحمەد حەمە ئەمین ناسراویش بووە بە ئەحمەد ڕێبوار و ئەحەی لەیلێ، ئەم بەعسییە جاشە کوردە دەرچووی زانکۆی بەغداد بوو لە بەشی کۆمەڵایەتی.
لەسەرەتای حەفتاکاندا بێژەر و شاعیر بووە لە ئیزگەی پارتی. دواتر دەچێتە ناو حکومەتی بەعسەوە و لەساڵی ١٩٧٨ دەبێتە بەڕێوەبەری ناحییەی گەرمک.
بەھۆی دڵسۆزی بۆ حکومەت و بەعس لەساڵی ١٩٨٥ دەکرێتە بەڕێوەبەری ناحییەی بازیان، لای بازیانییەکان بە ئەحەی لەیلێ ناوبانگی بڵاوبۆتەوە " لەیلێ ھاوسەری بووە"
لەساڵی ١٩٨١ بەوەکالەت کراوە بە قائیمقامی پێنجوێن.
ئەحمەد دانیشتووی ناڵپارێز و سلێمانیش بووە، وەک دەگێڕنەوە بەعسییەکی تۆخ و زۆر خراپ بووە بۆ خەڵکی، بە بەعسییەکی بەرتیل خۆر ناوبانگی بڵاوبۆتەوە.
ڕۆڵێکی خراپی ھەبووە لەڕاگوێزانی دێکان و دەوورووبەری.
زۆر کاری نامەردانە و نامرۆڤانەی دەرھەق بە کوردی ستەم لێکراوی کردووە، سەرەنجام لەئێوارە وەختێکدا لەساڵی ١٩٨٨ ناو سۆپەرەکەی خۆیدا لەبەرماڵی باوکی بەبەرچاوی ژن و منداڵەکانییەوە، لەلایەن پێشمەرگەوە دەدرێتە بەر دەست ڕێژی گوللە و بەسزای گەل دەگەیەنرێت.
نووسینی: زانکۆ بورھان
تێبینی// ڤیدیۆکە ھی ئەو کاتەیە سەددام حسێن سەردانی سلێمانی کرد لەساڵی ١٩٨٣
5 окт 2024