Тёмный

باوەڕنما - ئالوودەبوون لە روانگەی ئیسلامەوە 

Rudaw Stream
Подписаться 78 тыс.
Просмотров 16 тыс.
50% 1

تێڕوانینی ئیسلام بۆ ئالوودەبوون
28:00
د. خەزنەوی: هۆڵەندا سەرچاوەی هەناردەی ماددەی هۆشبەرە بۆ وڵاتانی ئەوروپا
35:00
د. محەممەد خانی: هیچ کات تووشبووی ماددەی هۆشبەر بە درۆزن و بێڕەوشت مەزانن
19:00
جاسم کەلاری: هۆگربوون و خۆشویستنی شت سنووری هەیە
ئالوودەبوون لە روانگەی ئیسلامەوە مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
سەرەتا د. محەممەد خانی روونیکردەوە کە هەموو ئالوودەبوونێک خراپ نییە، ئێستا مرۆڤایەتی بە گشتی ئالوودەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، بەڵام هێشتا ئالوودەبووەکان زۆرترینی کۆمەڵگە نین و گوتی "ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر نەخۆشن، پێویستییان بە چارەسەرە، ئەوان تاوانبار نین، بەڵکو فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر تاوانبارن".
د. محەممەد خانی ئاماژەی بەوەکرد، تووشبووی ماددەی هۆشبەر زۆر بە قورسی چاکدەبێتەوە، لە چوار جۆری نەخۆش تەنیا هیوای چاکبوونەوە بۆ ئەوانەیە کە خۆیان بە ویستی خۆیان سەردانی پزیشک دەکەن، ئەوانیش بە رێژە چاکدەبنەوە، بۆ نموونە ئێران بەو هەموو توانایەی خۆیەوە تاوەکو ئێستا رێژەی چارەسەرکردنی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەری لە %10 تێپنەپەڕاندووە.
د. محەممەد خانی گوتیشی" تکایە لە هیچ کات و شوێنێکدا و بەهیچ شێوەیەک تووشبووی ماددەی هۆشبەر بە درۆزن و بێڕەوشت مەزانن، چونکە ماددەی هۆشبەر قێزەونە نەک بەکارهێنەر".
لای خۆیەوە مامۆستا جاسم کەلاری گوتی "هۆکاری ئالوودەبوون بەختەوەرییە، بۆیە ناکرێ مرۆڤ بێ ئەندازە هۆگری شتێک بێت، چونکە هۆگربوون و خۆشویستنی شت سنووری هەیە، هەرکاتێک ئەو سنوورانە تێپەڕێندران، ئالوودە دەبێت".
د. مورشید خەزنەوی پێیوایە دوژمنانی کورد هۆکارێکی سەرەکیین لە تووشکردنی رۆڵەکانی کورد بە ماددەی هۆشبەر، گوتیشی "لە رۆژئاوای کوردستان مەترسیی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر زۆر بەرزە". د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، کەسێک ماددەی هۆشبەر بۆ تاقیکردنەوە بەکاربهێنێت گوناهبارە. بە بڕوای د. خەزنەوی، هۆڵەندا سەرچاوەی هەناردەی ماددەی هۆشبەرە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
د.مورشید خەزنەوی گلەیی لە مامۆستایانی ئایینی کرد کە وەکو پێویست گرنگی بەو بابەتە نادەن و باسی چارەسەرییەکەی ناکەن و هەروەها گوتیشی "مامۆستایانی ئایینی وەکو گوناهبار سەیری تووشبووانی ماددەی هۆشبەر دەکەن، نەک وەکو نەخۆش".

Опубликовано:

 

5 окт 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 25   
@BarhamMohammedHussain
@BarhamMohammedHussain 6 месяцев назад
عەزیزانی کورد د خانی گەورەی هەمومانە ❤ جار جار شتی لە بیر ئەچێ بڕوا بکەن هەموی زۆری علمە ئەمە گەوهەرە
@وهابسهرابی-ت7د
@وهابسهرابی-ت7د 6 месяцев назад
دس خوش بو برنامه کتان هم بابتکه و هم میوانکان رونکردنه وی جوانیان کرد خوای گوره هموی گنجان هیدایت و سه ربه رز بکات
@hawzhenbaqi7919
@hawzhenbaqi7919 6 месяцев назад
بەڕاستی میوان و تەوەری بەرنامەکان زۆر باش و بەسودن دەستتان خۆش بێت
@SanyaXalil
@SanyaXalil 6 месяцев назад
دەسخۆش دکتۆری بەڕێز ڕێزم بۆدومامۆستا بەڕێزەکەش بۆکاک دەرونی لێهاتو🌷🌷🌷🌷
@Dark_muhammad
@Dark_muhammad 6 месяцев назад
Bajdi dastan xoshbet baqwata barnamakatan u mewanakan
@dianarebwar3431
@dianarebwar3431 6 месяцев назад
دەست خۆش هەم میوانەكان و هەم تەوەرەكانیش بە گشتی زۆر باش و بەسوودن
@AvinIsa-hf7xc
@AvinIsa-hf7xc 6 месяцев назад
Dastan xoshebet zoor ba Suda
@shahenxafur8629
@shahenxafur8629 6 месяцев назад
بەڕاستی بەرنامەلەبەرنامەگرنگترە لەش ساغ ودڵخۆش بن
@trifamoon7194
@trifamoon7194 6 месяцев назад
سڵاو هیوادارم ئەم جارە باسی نەهێشتنی توندڕەوی و قبوڵ نەكردنی یەكتری جنێو فرۆشتن و نەهشتنی كۆمێنتی ناشرین دژی هەمووكەسێ چ خراب بێت چ چاك بێ☺️
@hoshangmustafa522
@hoshangmustafa522 6 месяцев назад
دەست خۆش بۆ بەرنامەکە گەر دکتۆر کەریم شەریف قەرەجەتانیشی میوان با دلنیام سودی زیاتری ئەبوو
@welatperwer
@welatperwer 6 месяцев назад
Em cura hevpeyvînakan zor baş û çêja.
@dyariahmadi891
@dyariahmadi891 6 месяцев назад
راست ناکەن باشترین یاسا لە باشورە فرۆشیار و کڕیار تاوان بارن ئەگەر وا نەبێت دەبێت دە کەر بازاڕوەک ئێران
@MyMobile-sh3lr
@MyMobile-sh3lr 6 месяцев назад
تەنها باسی ئالودەبوونی ماددەی هۆشبەر ئەکرێت ئەی مادە کحولیەکان ئێوە ئەزانن چەند خێزان وێران بوو بەهۆی مەشروباتی کحولیەوە؟ هێندەی هۆشبەر خەتەرناکە قوبانیمان زۆر زۆرە بەس باس ناکرێت.
@shahlakakai1099
@shahlakakai1099 6 месяцев назад
🇭🇺🇭🇺🇭🇺🇭🇺🇭🇺🇭🇺🇭🇺🇭🇺
@confused73
@confused73 6 месяцев назад
حزبه که یی مسعود و جلال وایان کردوه به ئه و میلته چاره رشه. کاک درون جنابت و دکتر خانی و ئه و ملانه پاره یی بی دنگی وه ر دگرن. به داخه وه 😢😢😢😢😢
@Iranian_User
@Iranian_User 6 месяцев назад
ئەم بەرنامە چ کاتێک لە تەلەفزیۆن ئەیدات؟
@amanj-_-s3336
@amanj-_-s3336 6 месяцев назад
ئێستا پەخش ئەکرێ ، کاتژمێر 12:05 پەخش ئەکرێ
@hawarkoo5169
@hawarkoo5169 6 месяцев назад
ئالوەبون بەسکس خۆشترین شتیە بۆچی باسی ناکەیت دەرونە طرکەن
@otmanali494
@otmanali494 6 месяцев назад
ئالودەبون هەر شتێک، هیچ پەیوەندی بە دینەوە نیە، من نازانم بۆچي دو مەلات هێناوە، یەک مەلا بەس نەبو .
@bakhtiyarsalimi9933
@bakhtiyarsalimi9933 6 месяцев назад
نه‌ک هه‌ر وه‌ک مه‌لا وه‌ک انسان ئه‌توانن ولام بدنه‌وه
@todayyearsold3316
@todayyearsold3316 6 месяцев назад
لەجیاتی دوو مەلا دوو شارەزای زانستیتان هێنابا باشتربوو
@yusifkamal2308
@yusifkamal2308 6 месяцев назад
بۆ مەلا بەشارەزا نازانی لە بواری ئاڵوودەبوون؟
@todayyearsold3316
@todayyearsold3316 6 месяцев назад
@@yusifkamal2308 لەبواری ئالوودەبوونی ناوگەڵ عەیبی نییە
@ZakariyaKariman
@ZakariyaKariman 6 месяцев назад
بەوخوا لە هەرێمی کوردستاندا مەلاکان لە پرۆفسۆر کانتان باش ترە بەعکسی هەمو دونیا
Далее
زۆر جوان باسی ئەوروپا دەکات
14:52