دڵنیابە بە مەرگیش بێ ئەم نیگارە جێ ناھێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە ئەم بەھارە جێناھێڵم
خەمی دووریت وەكو دۆزەخ ھەموو ناخم دەسوتێنێ
وەكو پایز لە بەھارا بەجارێ گوڵ دەوەرێنێ
زۆر دەترسم ڕۆژانێ بێ کە نەتبینم بە یەكجاری
لە ناخی سینەدا عیشقت لە دڵ دەركەم بە ناچاری
دەسا وەرە لەم غروبە دەرم بێنە بە یەكجاری
لە دووری تۆ گۆشەگیرم ئەو دەمانەم لە بێزاری
ڕێگای دوورم یادی تۆیە مەڕۆ نەبا نەتبینمەوە
تۆ بارانی بۆ پشكۆی دڵ بڕژێرە ناو ئەوینمەوە
دە بڕوانە ھەردوو دیدەم سیاپۆشی ڕەنگی تۆیە
ڕێگام بەرەو تەنیاییە و دڵم كەیلی دەنگی تۆیە
#نۆستالژیا
Copyright Disclaimer
Under Section 107 of the Copyright Act 1976, allowance is made for 'Fair Use' for purposes such as criticism, comment, news reporting, teaching, scholarship, and research, Fair use is a permitted by copyright statute that might otherwise be infringing, Non-profit, educational or personal use tips the balance in favor of fair use.
18 окт 2018