Тёмный

حەسەن زیرەك، ئەم رۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە هاتەوە Hesen Zîrek, Amroj Salî Tazeye Nawroza Hatewa 

Kurdish Song, گۆرانی کورد، Strana Kurdi
Просмотров 9 тыс.
50% 1

شیعری ئەم گۆرانیە لەلایەن پیرەمێردی شاعیرەوە نوسراوە لە ساڵی 1948، بەلام کاتێک کە حەسەن زیرەک کردویەتی بە گۆرانی دەستکاری بەشێک لە تێکستەکەی کردووە، کە دەکرێت بۆ گونجاندنی بوبێت لەگەل دۆخی سیاسی ئەوکاتە.
ئەمەش دەقی شیعرەکەی پیرەمێردە:
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ پەست بوو تا کو پار
هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا
قەڵخانی گوللە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین

Опубликовано:

 

8 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 5   
@alankurdsh290
@alankurdsh290 Год назад
بژی کورد جەژنی هەموتان پیرۆز
@perfir1963
@perfir1963 5 месяцев назад
نەورۆزتان پیرۆز بێت
@user-cq6mo3td1d
@user-cq6mo3td1d Год назад
دەست خۆش 🍁🍁
@lelavhussen5711
@lelavhussen5711 5 месяцев назад
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
@lelavhussen5711
@lelavhussen5711 5 месяцев назад
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
Далее
POV: Your kids ask to play the claw machine
00:20
Просмотров 8 млн
Şîlan
7:32
Просмотров 3,6 тыс.
hasan zirak ay shile nazanine+maqam
8:58
Просмотров 853 тыс.
Adnan Karim - «ئازیزەکەم»
10:42
Просмотров 249 тыс.
Ahmad Shamal - Are Rola
9:38
Просмотров 426 тыс.