Тёмный

دیمانەی خاتوو (نەجلە) خێزانی بیرمەندی گەورەی کورد، مامۆستا مەسعوود محەمەد 

Hawkar Abdullah
Подписаться 514
Просмотров 1,1 тыс.
50% 1

دیمانەیەكم لەگەڵ خاتوو نەجلە، هاوژینی فەیلەسووفی كورد مەسعوود محەممەد:
"مامۆستا مەسعوود تاجیر نەبوو، نەیدەزانی بازرگانی چییە، نەیدەزانی كتێب ئەگەر هاتە بازاڕ، كوا پارەكەی"
"گەنج و ڕۆشنیرمان زۆرە، نووسین لەسەر مامۆستا واجبی ئەوانە"
"مامۆستا كاتێك دەستی بە نووسینی جدی كرد لە ئەكادیمیای زانستی لە ساڵی 1971 بە شێوەیەك دەستی كرد بە نووسین بێ‌ ڕاوەستان، چاپخانە پێی ڕانەدەگەیشت، هیچ كاتی نەبوو، هەموو كاتێكی بۆ نووسین تەرخانكردبوو"
دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ بەڕێزان دوكتۆر هێمن عومەر خۆشناو و مامۆستا حەیدەر عەبدوڵڵا ئامادەی مەراسیمی ڕێزلێنان لە (د.كەمال مەزهەڕ) بووین، وەختێك بانگیان كردم وتیان ئەمەش خێزانی مامۆستا مەسعوود محەممەدە بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمان بوو بۆ من چونكە لام وابوو دەمێكە خێزانی مامۆستا مەسعوود محەممەد لە ژیاندا نەماوە، دوای چاكی چۆنی ئەحواڵ پرسین، لەگەڵ هەردوو هاوەڵم كەوتینە پرسیاركردن لە (نەجلە خان) لەسەر ژیانی مامۆستا مەسعوود، ئەلحەقی ئەویش بە دڵێكی گەورە وڵامی پرسیارەكانی داینەوە، ئەوەی زۆر لام جێگەی سەرنج بوو (خاتوو نەجلە) بەشێوەیەك وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەی دەدایەوە كە لات وابوو مامۆستا مەسعوود ئێستاش لە تەكییەتی، لەبەر شەرم و شكۆی ئەو زۆر دەنگی بڵند ناكات، نەبادا قسەیەك بكات مامۆستا پێی دڵتەنگ بێت. هەستت دەكرد ئەوەندە كاریگەری مامۆستای لەسەرە كاتێك قسەی بۆ دەكردین لەتێك لە ڕووحی مامۆستا مەسعوودی لایە، هەر بۆیە وڵامی پرسیارەكانی زۆر بە كورت و پوختی دەداینەوە.
دیمانە: هاوكار عەبدوڵڵا شێخ وەسانی
ئەم تێکستە بە درێژی لە ژمارە (41)ی گۆڤاری ئایندە سازی ساڵی 2016 بڵاوکراوەتە...

Опубликовано:

 

3 окт 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 2   
@dabanatar90
@dabanatar90 Год назад
هاوکاری هێژا ماندوونەبیت تازە ئەو کەناڵەتم دۆزیوەتەوە، زۆر شتی باشت تێیدا ئەرشیف کردووە، بەڵام بۆ چاوپێکەوتنەکانت پێویستت بە مایکێکی باش هەیە چونکە بەڕاستی دەنگەکەی زۆر خراپ و نزم و بێ کوالێتییە! خۆ ئەگەر لەوکاتانەدا کەبل هەڵدەکەوێت چاوپێکەوتن بکەیت مایکیشت دەست نەکەوت دەکرێ بە مۆبایلێک کە لە خۆتانەوە نزیکبێت دەنگەکە هەڵگرن و دواتر بەرنامەی ئاسان زۆرە بۆ مۆبایل و کۆمپیوتەریش دەتواندرێت دەنگەکە لەسەر ڤیدیۆکە داندرێت و هی خۆی بسڕدرێتەوە. ڕێز و خۆشەویستیم برا، ماندوونەبیت❤
@nenadybas8526
@nenadybas8526 Год назад
سڵاوی پشتیوان له گه رمیانه وه بۆکاکه هاوکاربرام به داخه وه ئه م دیداره شت ده نگی زۆرنزمه هیوادارم له دیداره کانتاگرنگی به کوالێتی ده نگی به رزبده یت
Далее
这位大哥以后恐怕都不敢再插队了吧…
00:16
Airpod Through Glass Trick! 😱 #shorts
00:19
Просмотров 2,7 млн