سەرۆک و سکرتێری داکۆک لەمیانی کۆڕێکدا سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان هێرشی توند دەکەنە سەر بارزانی .
ڕوژی یەکشەمە ٧ / ٤ / ٢٠٢٤ کۆڕێک بۆ بەڕێزان محمد ڕەئوف و یادگار سدیق سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان سازکرا .
سەرۆک و سکرتێری داکۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی داکۆک لە کۆڕەکەدا لە شاری لەندەن لە زانکۆی سواس بەشدار بوون .
هەریەکە لە محمد ڕەئوف و یادگار سدیق گڵاڵی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕوونبین ، بە وردی تیشکیان خستە سەر پرۆسەی دەرهێنانی نەوتی هەرێم و فرۆشت و تاڵانکڕدنی وگرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپایناکان ، گەندەڵی و کەموکورتیەکانی پرۆسەکە لە سەرەتا تا کۆتایی .
سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆک سامان جاف لە موداخەڵەیەکدا وتی : پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت جگە لەوەی تاڵانی کراوە تیایدا بەکاریش هێنراوە بۆ سپی کردنەوەی پارەی نایاسایی و دزی و تاڵانی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی ، ڕەخنەی توندی گرت لەوەی کە برپرسانی پارتی و یەکێتی و بارزانی بە بە ڕێزەو ناو بهێنرێن و بە کاک وبەڕێز ناویان بهێنرێت وتی من هەر لەسەر دەمی شاخەوە ئەم کارەکتەرو بەرپرسە سیاسیانەی یەکێتی و پارتی دەناسم و هەر بە دزی ۆ خیانەت هێناویانەو شایەنی ئەو نین ڕێزیان لێ بگیرێت .
لەبەشێکی تری کۆڕەکەدا سکرتێری ڕێکخراوی داکۆک کاوە دەربەندی بەشداری کردووە نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرانبەر بەوەی کە پێکەشکاران پاشگری ڕێزیان بۆ بارزانی بەکارهێنا و وتی : بەڕێزتان لەم کۆڕەدا ئەو هەموو دزی و تاڵانیەی بارزانی لە پرسی نەوتتان بۆ باس کردنی بە ژمارەو بەڵگە کەسێک تۆمەتبار بێت بەم هەموو تاوانی دزی و تاڵانی و گەندەڵییە ، پشتی کردبێت لە شۆڕشی قازی محمد ، خۆی و حزبەکەی وبنەماڵەکەی تۆمەتبار بن بە ڕادەست کردنی سولەیمانی موعینی و هاوڕێکانی ، تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان ئیتر ڕێزی لە کوێدایە بۆ دەبێت بە ڕێزەوە ناوبهێنرێت .
جگە لەم هێرشە توندە کاوە دەربەندی داوای کرد لە ڕۆشنبیران و نوسەران کە پێشگری بەڕێزو ڕێزدارو ئەو شتانە بۆ بەرپرسانی یەکێتی و پارتی بەکار نەهێنن چونکە شایەنی ڕێز نین .
4 окт 2024