Тёмный

فشار لەسەر سودانی بۆ وەرگرتنەوەی چەکی قورس لە پێشمەرگە زیاتردەبێت 

Standar kurd || دەزگای ستاندەر
Подписаться 3,3 тыс.
Просмотров 1,2 тыс.
50% 1

فشار لەسەر سودانی بۆ وەرگرتنەوەی چەکی قورس لە پێشمەرگە زیاتردەبێت و دوای سوننە، تورکمانەکانیش پشتیوانی هەوڵەکە دەکەن
- پێشمەرگە لە بەردەم مەترسیەکی نوێ
ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەتی لەندەنی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، تۆپهاوێژی هاوتزر، کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن)ەوە بە هێزی پێشمەرگە دراوە، مشتومڕێکی بەرفراوانی لە عێراق دروستکردوە.
سەرچاوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایگەیاندووە: پێدەچێت سەرکردە شیعەکان داوا لە سودانی بکەن تۆپهاوێژە قورسەکان لە پێشمەرگە وەرگرێت".
هەرچەندە تۆپهاوێژەکان نزیکەی 40 ڕۆژ لەمەوبەر ڕادەستی پێشمەرگە کراون بەڵام پۆستێکی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم و سەرۆکی لەکارلادراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، بووە جێی مشتومڕ و کاردانەوەی لایەنەکان.
حەلبوسی لە پۆستەکەیدا کە ڕۆژی شەممە 14ـی ئەیلولی 2024 نوسیویەتی دەڵێت: "بە توندی پڕچەککردنەی هێزە ناوخۆییەکان بە چەکی قورس ڕەتدەکەینەوە، کە ئەرکی دەستورییان سنوردارە بە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ لە سنوری بەرپرسیارێتی خۆیاندا ."
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو ڕێکارە ڕەتکراوە ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی کۆمەڵگەی نیشتمانی بەگشتی و لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک بەتایبەتی، ئەگەر ئەو چەکانە لە داهاتوودا خراپ بەکاربهێندرێن لە ململانێی نەتەوەیی یان حزبیدا ".
هەرچەندە سەرۆکی لەکارلادراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پۆستەکەیدا ناوی پێشمەرگەی نەهێناوە بەڵام میدیاکانی عێراق و بەشێک لە هێز و لایەنەکان وا لێکدانەوەیان بۆ کرد کە مەبەستی هێزەکانی پێشمەرگەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن ئەمەریکاوە تۆپهاوێژی پێشکەوتووی ڕادەستکرا، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بارگای بارزانی بەتوندی وەڵامی ناوبراویان دایەوە.
لە پاڵ شیعە و سوننەش، مەحەمەد بەیاتی سەرکردەی بەرەی تورکمانی مەترسی خۆی دەربڕی لە چەکدارکردنی ڕاستەوخۆی پێشمەرگەو پێی وایە ئەو چەکدارکردنە مەترسی ئەوەی هەیە کە ئەو چەکانە لەململانە ناوخۆییەکان لە نێوان پارتی و یەکێتی بەکاربهێندرێت
جێی باسە هەموو لایەنەکان ئێستا دژایەتی ئەوە دەکەن کە پێشمەرگە چەکداربکرێ پێدەچێت لە هەنگاوی داهاتوی بەغدا سنوردارکردنی پارچەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بێت لەلایەن هاوپەیمانانەوە، پەرتەوازەیی و حیزبی بوونی پێشمەرگە پێدەچێت هاوکاری ئەو لایەنانە بێت لە سنوردانان بۆ پڕ چەککردنی پێشمەرگە.
====================
#دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد
#عراق #محكمة_الفدرالية
www.skurd.net

Опубликовано:

 

20 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 3   
@hiwazend
@hiwazend 3 дня назад
مۆسیقای پاشخانی هەواڵەکان زۆر بڵندە. دەستان خۆش بۆ هەوڵەکانتان.
@Alan_Dler
@Alan_Dler 3 дня назад
مادەم پارتی پێی ناخۆشە دەڵێم دەستیان خۆشبێت. خۆ ئەم خاک فرۆشانە ئەگەر چەکی ئەتۆمیش هەیان بێت خاکی کوردستانی پێ ناپارێزن لە داگیرکەری وە توکیا
@hamedople8567
@hamedople8567 3 дня назад
محمد علبوسي غداره
Далее
بەم نزیكانە
3:34
Просмотров 6 тыс.