Тёмный
No video :(

كانی موراد ماڵی مام جەلال لە گوندی یاخسەرمەر 

Saman Hama Gharib
Подписаться 1,3 тыс.
Просмотров 6 тыс.
50% 1

كانی موراد
ماڵی مام جەلال لە گوندی یاخسەرمەر
گوندی یاخسەمەر کەوتووەتە نێوان کۆمەڵە چیایەکی سەختەوە، هەڵکەوتەی گوندەکە دەکەوێتە دامێنی زنجیرە چیایی چەرماوەندەوە، لە ڕۆژهەڵاتیەوە شاخی ئاسنگەرانەو لە ڕۆژئاوایەوە شاخە ڕەشەو چەرماوەندە، زجیرە چیایی ژیلوان دەکەوێتە بەرامبەری گوندەکەوە.
سنوری جوگرافی گوندی یاخسەمەر (٥٠٧١) دۆنمە، لەو ڕوبەرە (٤٥) دۆنمی زەوی بەراو (٦٨٥) دۆنمی زەوی دێمەکارو (٦٥١) دۆنمی بۆ باخ و ڕەز بەکاردێت، هەروەها (١٣٨١) دۆنم لەوەڕگا و شاخەڵانی هەیە، لەبەر ئەوەی شوێنێکی شاخاوییە، بەشی زۆری زەویەکانیان شاخەڵانەو تەنها بۆ لەوەڕگا سودی لێوەردەگیرێت.
لەبەر ئەوەی گوندی یاخسەمەر کەوتووەتە شوێنیکی شاخاوی سەختەوە بەدرێژایی مێژووی بزاڤی کوردایەتی شوێنی حەوانەوەو بارەگای هێزی پێشمەرگەی کوردستانی تێدا بووە، لە شۆرشی ئەیلولدا بارەگای هێزی پێشمەرگەی لێ بووە، لە شۆڕشی نوێدا شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە بووە، لە ساڵی (١٩٨٥) بارەگای مام جەلال و مەکتەبی سیاسی (ی ن ک) چووەتە گوندی یاخسەمەر، خەڵکی گوندی یاخسەمەر کەسانی هۆشیارو کوردپەروەرن هەموو کات هاوکاری شۆڕشی کورد بوون.
بەهۆی بوونی بارەگای هێزی پێشمەرگەو بەتایبەتی بارەگای مام جەلال و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چەندین جار گوندەکە کەوتووەتە بەر شاڵاوی سوپای عێراق و فڕۆکەوە، خەڵکەکەی قوربانی زۆریانداوەو شەهید و برینداریان هەبووە، هەروەها ماڵ و گوندیان سوتاوەو ئاوارەو دەربەدەر بوون.
لە هێرشەکانی ئەنفالی یەکەمدا لە ڕۆژی (٢٠/٢/١٩٨٨) سوپای عێراق بە هێزیکی زۆری سەربازو جاش و تانک فڕۆکەوە هێرشێکی بەربڵاوی کردووەتە سەر گوندەکانی دۆڵی جافایەتی و سەرکردایەتی (ی،ن،ک)، لەو هێرشە بەربڵاوەدا سوپای عێراق چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، بەهۆی ئەو هێرشەوە خەڵکێکی زۆر لە هاوڵاتی و پێشمەرگە شەهیدو بریندار بوون.
لە ڕۆژی (٢٦/٢/١٩٨٨) گوندی یاخسەمەر لەلایەن سوپای عێراقەوە داگیرکراوەو گوندەکە خاپور کراوەو ڕەزو باخەکانی سوتێنراوەو خەڵکەکەی ڕەوی کردووە.
لەدوای ڕاپەڕینی گەلی کوردستانەوە، لە ساڵی (١٩٩١)دا لەلایەن دانیشتوانەکەیەوە ئاوەدانکراوەتەوە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانەوە پرۆژەی ئاو و کارەباو ڕیگاوبان و قوتابخانەو مزگەوتی بۆ دروستکراوە، هەروەها بارەگای مام جەلال دروستکراوەتەوەو لەکاتی ئێستادا گەشتیاران وەک یادگاری سەردانی دەکەن.

Опубликовано:

 

27 авг 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 3   
@kazhalkanymarany9612
@kazhalkanymarany9612 Год назад
مام مامى كوردان مام مامى هه مووان روحت شاد بيت
@bejansaeed6601
@bejansaeed6601 2 года назад
بە پێی قسەی کابرابێت ک جھازێک ھربووە رەبتی بە دنیای دەرەوە بووە!!! ئھا ئەمەئەەە دەردەخات بە پێی رەسمەکانیش کە گیتی ئێمج گرتوویەتی.. کورد شەری بۆ خۆی نەکردوە بلکو ھەر پیاوی ڕۆژاوا بوون!!! ئەھا.. ئێتر بۆیە ھێچمان نەبووە بە ھێچ!!!
Далее
Музыкальные пародии
00:28
Просмотров 22 тыс.
Bernamê Taxê Me.. Taxê Gelî ( Duhokê )  WAAR TV
50:30