هۆكارى ڕژانى ئاو له‌سه‌رى ده‌به‌ى ڕادێته‌رى به‌شێك له ئۆتۆمبیله هاورده‌كانى ئه‌مریكا و هۆكاره‌كانى تر‌ى ئاوڕژان له‌سه‌ر ده‌به‌ى ڕادێته‌ر.
بۆ ئۆتۆمبیله ئاسایه‌كان كه له كوردستانن هۆكارى سه‌ره‌كى ڕژانى ئاو له ده‌به‌ى یارمه‌تیده‌ر بۆ به‌رزبوونه‌ى پله‌ى گه‌رمى بزوێنه‌ر (حماوه) ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ویش له ئه‌نجامى بوونى كێشه‌یه‌ك له سیسته‌مى ساردكردنه‌وه وه‌ك ئیش نه‌كردنى پانكه یان له‌كاركه‌وتنى پاڵنه‌رى ئاو یان كه‌مى ئاو له سیسته‌مه‌كه، ئه‌گه‌ر سه‌رى ڕادێته‌ر خراپ بێت و حماوه به‌رز بێته‌وه ئه‌وا یه‌كێك ده‌بێت له هۆكارى ڕژانى ئاوى ده‌به‌ى ڕادێته‌ر.
ئه‌وه له ئۆتۆمبیله ئه‌مریكیه هاورده‌كان تێبینى ئه‌كرێت بۆ دوو هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌كه‌م: له‌پاش ده‌عمكردنى ئه‌م ئۆتۆمبیلانه ڕادێته‌رى گۆڕاوه و ئه‌و ڕادێته‌ره‌ى بۆى دانراوه وه‌ك هى كۆمپانیا نى یه و تواناى ساردكردنه‌وه‌ى كه متره.
دووه‌م: نه‌گونجانى سیسته‌مى ساردكردنه‌وه‌ى بزوێنه‌ر بۆ كه‌ش ه هه‌واى كوردستان چونكه له‌دواى 45 پله‌وه زیاتر ئه‌م ئۆتۆمبیلانه پله‌ى بزوێنه‌ریان به‌رز ده‌بێته‌وه و سه‌رى ڕادێته‌ر ناچارده‌بێت بكرێته‌وه.
سێ یه‌م: خراپ بوونى سه‌رى ڕادێته‌ره‌كه‌یه.
دانا كریم
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى میكانیك See less
حه‌ماوه هه‌ڵناسێت#
نه‌قسی ئاوی ڕادێته‌ر و ده‌به‌ی یاریده‌ده‌ر#
خرپن بوون و ته‌قینی سۆنده و جاینی ئاو#
تێكچوونی وه‌لفی حه‌ماوه و سه‌رقه‌باغی ڕادێته‌ر#
ئه‌نتیفرێزی ئه‌سڵی#
ئاوی ڕادێته‌ر#
1 янв 2023