#stanly_raban #ستانلي_ربان
Stanly Raban: Machi Shirin
Lyrics: Hemn Mokriani
Melody:Tariq Turqan & Stanly Raban
Composing: Khachik Adam
Mix & Mastering: Michel Shabo
Sound Record: M Studio Iraq
Video Art: Diyar S. Ellia
ھۆنراوە: مامۆستا ھێمن موکریانی
ئاواز: طارق طرقان & ستانلی ڕەبان
مۆسیقا (دابەشکردن):خاچیک ئادەم
ئەندازیاری دەنگ (میکس و ماسترینگ) : میشێل شابۆ
تۆمارکردن: M Studio Iraq
وێنەگرتن و ئامادەکرنی ڤیدیۆ (فۆتۆگڕافی و دیزاین): دیار سەرگیس
--------------------------------
بەمنداڵی لە لێوی ئاڵی تۆم ئەستاندووە ماچێ
بەپیریش لەززەتی ئەو ماچە شیرینەم لەبیر ناچێ
بەسەد دکتۆر و دەرمان و پەرستار ناکرێ چارەی
کەسێک تیری مژۆڵی ئەو کچە کوردەی لە دڵ ڕاچێ
دەکا گیرۆدەتر پیرانی دڵتەڕ ئەو کچە کوردەی
بچێتە مەکتەب و بسکی بەمۆدەی تازە هەڵپاچێ
خەم و دەردی زەمانە پیری کردم وشک و بێ زەوقم
کە شاعیر وشک و بێ شۆر بوو لەناو خەڵکی دەبێ لاچێ
لە گۆشەی بێکەسیدا ئێستە وا دڵتەنگ و خەمبارم
نییە باکم ئەگەر ماڵم بەجارێکی بەقوڕدا چێ
بەشی کوردێکی زانا لەم وڵاتە مەینەت و دەردە
ئەوەی نەتویست بڵێ ڕەببی بەدەردی کوردی زانا چێ
4 окт 2024