Тёмный

منداڵی عیماد 

vejinmedia
Подписаться 659
Просмотров 10
50% 1

" منداڵی عیماد"، بە ناوەرۆکی کاریگەری جەنایەتەکانی داعش لە منداڵانی بەجێماوی شەڕ درووست کراوە و له ماوه‌ی 13 مانگ وێنه گیراوه، فیلمەکە کە بە شێوەی دیکۆمێنتارییە و ماوەکەی ٧٧ خولەکە، باس له کوڕێکی 5 ساڵانی کوردی ئیز‌ه‌دی به ناوی عیماد ده‌کات که دو ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی لای داعش به دیل گیرابوون و دوای ئازادبوونی به هۆی کاریگه‌ریی بیر و په‌روه‌رده‌ی ئه‌م گروپه تیرۆریستییه، ناتوانێت وه‌کو منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی، ‌ژیانێکی ئاسایی منداڵانه‌ی هه‌بێت و حه‌ز و مه‌یلی نواندنی توندووتیژیی به‌رانبه‌ر به که‌س و کار و ده‌وروبه‌ری هه‌یه، هه‌وڵی ده‌رونناسانه، په‌روه‌رده‌کردنه‌وه و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی ده‌رونی عیماد، پڕۆسه‌یه‌کی سه‌خت و درێژخایه‌نه که له‌ لایه‌ن کچه ده‌رونناسێکی به‌سه‌بر و حه‌وسه‌له و هه‌روه‌ها داپیره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. (عیماد) بۆخۆی ئاسەوار و دەرئەنجامی قەیرانێکە کە بە درێژایی مێژوو ، ھەر جارەو لە جوگرافیایەکی ئەم زەوییەدا سەرھەڵدەدات و دووبارە و چەندبارە دەبێتەوە ..
ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه کوردییه، زیاتر له ده‌یان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له ئاستی جیهان به‌شداریی کردوه و خەڵاتی سەرەکی "ئەو فیلمانەی کە گرینگیان هەیە" The Movies That Matter Award، لە هەژدەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" ZagrebDox لە وڵاتی کڕۆواسیا، خەڵاتی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "دۆکاویو" DocAviv و به‌ده‌ستهێناوه.

Опубликовано:

 

7 май 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии    
Далее
تصادف کردیم
16:08
Просмотров 734 тыс.
Butch REACT to Creative way to fix damaged tile!
00:46
Noam Chomsky - Why Does the U.S. Support Israel?
7:41