Тёмный

نامەی کوڕە پێشمەرگە بۆ دایکی 

Kinder surpise maxi egg
Подписаться 1,3 тыс.
Просмотров 2,6 тыс.
50% 1

گوتنی: خالید ئامین چاوجوان
.......
ڕۆژ باش دایە گیان، گیانم فیدات بێ!
ڕۆحم قوربانی مهر و وەفات بێ!
ئەو نامەی ناردت بۆ کوڕی دەربەدەر
بۆ کوڕی پێشمەرگە و ڕۆڵەی ناو سەنگەر
.
کاتێ پێمگەیی و خوێندمەوە تەواو
فرمێسکی حەسرەت هەڵڕژا لە چاو
نووسیبووت ماوەیەک بگەڕێوە بۆ ماڵ
بیکە بە جێژنەی لای ماڵ و مناڵ
.
وتم دایە گیان، پێشمەرگەی کوردم
دەبێ بمبوورن مناڵی وردم
مناڵەکانم "ڕێبوار" و "ڕووناک"
تۆ دڵخۆشیان کە، با نەبن غەمناک
.
تۆ لە جێگای من نازیان بکێشە
بڵێ باوکتان کاری لە پێشە
بۆیە ئەو تفەنگەم کردووە لە شانم
وێڵ و ئاوارەی سەر شاخەکانم
.
بۆیە هەمبانەم بەستووە لە کۆڵم
لە جێی دیوەخان، لە شیو و دۆڵم
بۆیە شەو و ڕۆژ لە ناو سەنگەرم
تەیارەی دوژمن دێنە سەر سەرم
.
بۆیە قاچاغم لە دێ و لە شار
بۆ مبارزەی لەگەڵ ئیستیعمار
بۆیە دوورکەووتووی لای کەسوکارم
بۆ هەقی خوراو، دەکەم هاوارم
.
ئاخر هەتا کەی کورد بەشخوراو بێ
بەشی زیندان و فرمێسکی چاو بێ
کوردیش وەک خەڵکی سەر ئەم جیهانە
دەبێ بێتەدەر لە دەست بێگانە
.
هەر بۆیە لە ڕێی قازی و ئاوارە
وەکوو شێر دەڕۆین بەبێ پەژارە
پەیمانم داوە دەبێ بچتە سەر
کوردستان لە دەس بێگانە بێتەدەر

Опубликовано:

 

26 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 1   
@serdeshtmarexan8457
@serdeshtmarexan8457 8 лет назад
دڵی منی ککە گیان هەر بژی بە شادی
Далее
Xwla dom sali 89
7:56
Просмотров 839 тыс.
Media Hussain - Tosh Kchi Am Zamani
7:33
Просмотров 2,7 млн
KOMA CİWAN - GÖLYAZI - 30.07.24 - 4
9:40
هەی بەژن ڕێک
1:47
Просмотров 6 тыс.