هه‌ولێر: سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، پێشوازیی له كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات له هه‌رێم
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/5/2021 مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له نه‌زمی حزووریی سه‌ركونسوڵی فه‌ڵه‌ستین له هه‌رێمی كوردستان.
له‌میانی لێدوانێكیاندا هه‌ردوو به‌ڕێزان نێوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌یان بۆ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام خسته‌ڕوو و، سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: بێگومان ئه‌وه‌ی ئێستا له فه‌ڵه‌ستین ده‌گوزه‌رێ به‌ڵی به‌پله‌ی یه‌كه‌م ڕووی له خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستینه‌و ئه‌وان باجه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام بێگومان ڕووی له هه‌موو ئۆممه‌تی ئیسلامه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ گوتیشی: ئومێدمان وایه سه‌رنجامه‌كه‌ی خێربێ بۆ خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری فه‌ڵه‌ستین، كه خاكه‌كه‌ی داگیركراوه‌و، قه‌واره‌یه‌كی ناشه‌رعیی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بنیات نراوه، له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر ڕاشیگه‌یاند ئێمه هه‌میشه ده‌بێ جیاوازیی بكه‌ین له‌نێوان گه‌لی جووله‌كه وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دنیا مافی خۆیانه ژیانیكی ئازادانه‌و سه‌ربه‌ستانه بژین، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ گوتیشی: ئه‌و زوڵم‌و سته‌م‌و داگیركارییه‌ی كه ئه‌نجام دراوه له فه‌ڵه‌ستین ئه‌وه زایۆنیسته‌كانن ئه‌نجامیی ده‌ده‌ن‌و له‌پشتی ئه‌و زوڵم‌و سته‌مه‌ن، ئه‌گه‌رنا زۆرێك له خه‌ڵكی جووله‌كه له له‌ئه‌مه‌ریكاو، به‌ریتانیاو وڵاتانی دیكه، ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ڕژێمی زایۆنستیی هه‌یه كه له‌فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامی ده‌دات.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر گوتیشی: ئومێدمان وایه هه‌ڵوێستێك بنوێنن له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆیاندا بێ‌و، ئومێدیشمان وایه ئه‌و هه‌رێمی كوردستانه‌ش له هه‌ڵوێست نواندندا چیدیكه دوانه‌كه‌وێت، چونكه ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تی كورد گه‌لێكی مسوڵمانین‌و زۆرمان زوڵم‌و سته‌م چه‌شتوه‌و سووتاوین بۆیه پێویسته به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سته‌ملێكراواندا بین دژی زوڵم‌و سته‌م.
هه‌روه‌ها نه‌زمی حزووری سه‌ركونسوڵی فه‌ڵه‌ستین بۆ كه‌ناڵی په‌یام ڕایگه‌یاندو گوتی: پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌م‌و هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر كرد وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ.
دووباره سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیر‌و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ده‌كه‌م بۆ هاوخه‌میی‌و پشتیوانی‌یان بۆ گه‌لی سته‌مدیده‌ی گه‌له‌كه‌مان له ده‌ستی قه‌واره‌ی زایۆنیی، كه بێ جیوازیی نه‌ته‌وه‌و ئایدۆلۆژیا به‌ئاگرو ئاسن هاوڵاتییان ده‌كه‌نه ئامانج‌و ده‌یانكوژن له كه‌رتی غه‌ززه‌و قودس.
هه‌روه‌ها سه‌ركونسوڵی فه‌ڵه‌ستین ڕاشیگه‌یاند: كه ئێمه به‌رده‌وام ویستوومانه به‌ئاشتییانه فه‌ڵه‌ستین ده‌رگایه‌كی كراوه‌بێ بۆ سه‌رم ئایینه جیاوازه‌كان به‌بێ جیاوازیی، به‌ڵام قه‌واره‌ی زایۆنیی به‌رده‌وام كێشه‌و گیر‌و گرفت درووست ده‌كات.
هه‌ر له‌میانی لێدوانه‌كه‌شیدا سه‌ركونسوڵی فه‌ڵه‌ستین، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕیی بۆ بێده‌نگیی‌و بێ هه‌ڵوێستیی وڵاتانی عه‌ڕه‌بیی به‌ر‌انبه‌ر ئه‌و زوڵم‌و سته‌مه‌ی كه قه‌واره‌ی زایۆنیی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كات.
لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر سەرۆکی كۆمه‌ڵی دادگەریی كوردستان
/ alibapir
ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی مامۆستا عەلی باپـیر
/ mediaameerof. .
پێگه‌ی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر
www.alibapir.net
لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له ئه‌رشیفی كتێب
archive.org/de...
ده‌توانن خۆتان جۆینی گروپی مامۆستا عه‌لی باپیر بکەن له هه‌رسێك: (ڤایبه‌ر + واتس ئاپ + تلگرام) لەم گروپەدا راستەوخۆ و خێراتر بابەت و زانیاریی جۆراو جۆرت پێده‌گات:
ڤایبه‌ر:
Join عەلی باپیر/ Ali Bapir invite.viber.c... on Viber
واتس ئاپ:
chat.whatsapp....
تلگرام:
t.me/Alibapir19
ئه‌پلی كه‌یشن بۆ هه‌ردووك سیسته‌می: (Android) و (IOS.
Android
play.google.co...
IOS
apps.apple.com...
18 сен 2024