هۆکار و چارەسەری هەڵهینانەوەی(ڕشانەوەی) خۆراک لە بێچووی باڵندەدا کاتێ خواردنیان بە سرنج یان بەهەرشتیکی تر دەدەینێ
تێبینی: ببورن باسی چارەسەری کەڕووەکەمان نەکرد: کاتێ کەڕوو یان فتریات لەدەمی بێچووەکەدا دەبینیت دەبێت یۆدی تەعقیم کردنی مرۆڤ(لە سەییدەلییە هەیە بۆ تەعقیمی برینی مرۆڤ بەکاردێت) گوێچکە پاکەرەوەیەک لۆکەکەی بە یۆدەکە تەڕ بکە و ناودەمی و زمانی تا ناو قوڕگی ڕۆژی دوو جار پێش یەکەم ژەمی بەیانی و کۆتا ژەمی شەو پاک بکەرەوە، لەگەڵیا ڕۆژی سێ جار بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە دەبێت ئەنتیبایتیکێک لەگەڵ ئەو ئاوەی سریلاکەکەی پێدەگریتەوە(وەک ئەمۆکسلینی مرۆڤ، گولاجێک بەکەرەوە و هەموو ژەمێک نووکە کەوچکێکی چا واتە تەنها نووکە کەوچکیکی چا لە ئەمۆکسلینە تۆزەکە تێکەڵی ئاوەکە بکە کە سریلاکەکەی پێدەگریتەوە) لێرەدا ناچارین ئەنتی بایتیک بدەین بە بێچووەکە چونکە ئەو کەڕووە دەبێتە هۆکاری کوشتنی بێچووەکە لەماوەیەکدا.
3 окт 2024