Тёмный

هێشووەکانی تووڕەیی 

vejinmedia
Подписаться 659
Просмотров 25
50% 1

"هێشووەکانی تووڕەیی"، بەرهەمی جان شتاین بەک، ڕۆمانێکی ڕیئالی ئەمریکایییە و لە ساڵی 1939دا بڵاو بووەتەوە. بڵاو بوونەوەی چاپی یەکەمی ڕۆمانی هێشووەکانی تووڕەیی لە ئەمریکا و بریتانیا، تۆفانێک هەستا. کتێبەکە لە لایەن هاووڵاتیانەوە بە ئاشکرا دەسووتێنرا. ئەم کتێبە سەرەتا ناڕەزایەتیی سەرمایەداران و فیۆدالە ئەمریکییەکانی لێ کەوتەوە و لە ئەمریکا قەدەغە کرا. سەرمایەدارەکان لە لای جووتیاران کە زۆربەیان نەخوێندەوار بوون، ئەو کتێبەیان وەک کتێبێکی دژ بە کلێسە و ئایین دەناساند. جان شتان بەک بە هۆی نووسینی ئەم کتێبەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ کرا و هەر بۆیەشپۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای)، ماوەیەک ئەم نووسەرە بخاتە ژێر چاوەدێرییەوە. خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەم کتێبە لە ڕووسیاش لە لایەن حزبی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدارەوە قەدەغە کرا. ئەم کتێبە بە هۆی نواندنەوەی دۆخی خراپی هەژاران، سەرنجی خرایە سەر و بەشێکی زۆر لە هاوچەرخەکانی نووسەر، هێرشیان کردە سەر ڕوانگە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو. شتاین بەک وەک بانگخوازێک و سۆسیالیستێک لە لایەن هەردوو بەرەی چەپ و ڕاستی سیاسییەوە هێرشی دەکرایە سەر.
یەکێک لە بەرچاوترین لایەنەکانی ڕۆمانەکە کەڵک وەرگرتنە لە زاراوەکان. ئەمە هەستی ڕەسەنایەتی و واقیعخوازی بە کتێبەکە دەبەخشێت لایەنێکی دیکەی سەرنجڕاکێشی بەرهەمەکەی شتاین بەک لەم ڕۆمانەدا، کەڵک وەرگرتنی ئەو لە هێماکانە. ئەو بە درێژاییی ڕۆمانەکەی لە هێمای جۆراوجۆری وەک زەوی، کیسەڵ و هێشوی ترێ بۆ گواستنەوەی چەمک و مەبەستی گرینگ کەڵک وەردەگرێت. هێشووەکانی تووڕەیی لە سینەما، مۆسیقا و شانۆدا کەڵکی لێ وەرگیراوە.
ئەم شاکارە لەمەر دەورەیەک لە مێژووی ئەمریکایە کە قاتی، سڕبوونی ئابووری و ماشینیسم لە دەیەی 1930، ئاوارەبوونی هەزاران بنەماڵەی لێ کەوتەوە. چیرۆکی ڕۆمانەکە، بەسەرهاتی بنەماڵەیەکی جووتیارە کە بە هۆی هێرشی جووتیاران و کرێکارانی کەرتی کشتوکاڵ، زەوییەکانی خۆیان لە ویلایەتی ئوکلاهۆما بەجێ دێڵن و لەبەر ئەوەی هیچ هیوایەکیان بە مانەوە لەم شوێنە نامێنێ بەرەو وڵاتی ئەفسانەیی کالیفۆرنیا کۆچ دەکەن. کاروانێک بەرەو رۆژئاوا وەڕێ دەکەوێ و لە ڕێگا خێوەت هەڵدەدەن و لەبەر ئەوەی دەم بە دەم ژمارەی کرێکارەکان زیاد دەکات، ڕێژەی حەقدەستەکانیش کەم دەبێتەوە و هەژاری و داڕمان و کێشمەکێشم لەگەڵ پۆلیسی و خاوەن کارەکان پەرە دەستێنێ. یەکێک لە درەوشاوەترین بابەتەکانی کتێبەکە، خەبات بۆ مانەوە لە بەرانبەر ستەم و هەژاریدایە. لە درێژەی ڕۆمانەکەدا بنەماڵەی جود و کرێکارە کۆچبەرەکانی دیکە، ناچار بە بەرەنگار بوونەوەی کێشەگەلێکی جیاوازی وەک برسێتی، نەخۆشی و چەوسانەوە بە دەستی خاوەنکارەکانیان دەبنەوە. ئەم بەرەنگار بووانەوانە زۆربەی کات بە وردەکارییەکی ڕوونەوە دەنوێندرێنەوە و بە ئاشکرا پێشان دەدرێ کە ژیان بۆ ئەم کەسانە لە سەردەمی سڕبوونی ئابووریدا چەندە دژوار بووە. بنەماڵەی جوود و کرێکارەکانی دیکە زۆربەی کات پێکەوە هاوکاری دەکەن بۆ ئەوەی بەسەر کێشەکاندا زاڵ بن و ئەم هەستی هاوپەیوەندییە، هێزێکی گەورەیە کە لە سەرانسەری ڕۆمانەکەدا خۆ دەنوێنێ.
باشترین نموونە بۆ ئەم مەبەستە لەم ڕۆمانەدا کەسایەتیی جوودە کە وەک ڕێبەرێکی بەهێز و دڵسۆز بۆ بنەماڵەی خۆی دەجووڵێتەوە.
سێهەم بابەتی سەرەکیی کتێبەکە پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و جیهانی سروشتییە. شتاین بەک لە سەرانسەری رۆمانەکەیدا، لە جێی کەڵک وەرگرتن لە سروشت بۆ قازانجی کورتخایەن، گرینگی بە ڕێزگرتن لە سروشت و کارکردن لە هەماهەنگی لەگەل سروشت دەدات. ئەم بابەتە بە تایبەت بە سەرنجدان بەو کێشە ژینگەیییانەی ئەمڕۆکە لەگەڵیان ڕووبەڕووین، ڕۆمانی هێشووەکانی تووڕەیی دەکاتە وەبیرهێنەرەوەیەکی بەهێزی پێویستیی ڕاگرتن و چاوەدێریکردنی ژینگە.

Опубликовано:

 

7 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии    
Далее
when you have plan B 😂
00:11
Просмотров 27 млн
POV: Your kids ask to play the claw machine
00:20
Просмотров 8 млн
ڕابێرت فڕانک
6:30
Просмотров 28