Тёмный

ڤیلیام یوجین سمیت 

vejinmedia
Подписаться 659
Просмотров 7
50% 1

ڤیلیام یوجین سمیت لە ساڵی 1918 لە ویلایەتی کانزاسی ئەمریکا هاتە دنیا. لە قۆناغی دواناوەندیدا لە ڕۆژنامەیەکی ناوچەیی دەستی بە کار کرد. لە ساڵی 1936دا لە ڕێگای وەرگرتن بۆرس لە بواری فۆتۆگرافیدا چووە زانکۆی نۆتردام. پاش خوێندنی نیوەساڵێکی خوێندن، ئەم زانکۆیەی بەرەو نییۆیۆرک بەجێ هێشت. لە پاش هاوکارییەکی کورتماوە لەگەڵ گۆڤاری نیوز لە ساڵی 1939دا لەگەڵ گۆڤاری لایڤ دەستی بە کار کرد بەڵام بە هۆی ناڕزیبوونی لە کاری ئەم گۆڤارە پاش دوو ساڵ دەستی لە کار کێشایەوە.
پاش وەدەستهێنانی ئەزموون لە بواری وێنەگری لە ڕووداوەکانی جەنگ، جارێکی دیکە لە ساڵی 1944دا وەک پەیامنێری گۆڤاری لایڤ لە زەریای هێمن هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئەم گۆڤارە دەست پێ کردەوە.
یوجین سمیت لە ساڵی 1947 تا 1954 چەندین ڕاپۆرتی فۆتۆگرافیی بەنرخی بۆ گۆڤاری لایڤ ئامادە کرد. لە ڕوانگەی خۆیەوە باشترین ڕاپۆرت لە نێو ئەم راپۆرتانەدا تایبەت بوو بە مامانێکی ڕەشپێست لە ناوچەیەکی گوندنشینی کارۆلینای باکوور. بەڵام بە ڕای زۆر کەسی دیکە باشترین ڕاپۆرتی فۆتۆگرافیی سمیت، گوندی ئیسپانی بوو کە بە شێوازی لێکدراوێکی ناوازە لە وێنە و کەلام لە ساڵی 1951دا ئامادە کرا. وێنەکانی ئەم ڕاپۆرتە لە گوندێکی دوورەدەست لە ڕۆژئاوای سپانیا گیراون و خەڵکی ئەم ناوچەیە کە پەیڕەوی ئایینزای کاتۆلیک بوون بە هەژاری دەژیان و کاروباری خۆیان بەڕێوە دەبرد. ڕاپۆرتەکانی دیکەی سمیت بە بایەخە باڵا هاوشێوەکان ئامادە کران. یەکێک لەو ڕاپۆرتانە سەبارەت بە ئاڵبێرت شوایتزێر لە ئەفریقا بوو کە بووە هۆی ئەوەی سمیت لە ساڵی 1954 دا بۆ جاری دووهەم واز لە گۆڤاری لایڤ بهێنێ لەبەر ئەوەی ناوبراو دژی ئەوە بوو سەرنووسەری گۆڤارەکە شیوازی چنینی وێنەکان و پەڕچنی ناو ڕاپۆرتەکە بگۆڕێت.
پاش ئەم ڕووداوە سمیت بوو بە هاوکاری ئاژانسی مەگنۆم و لە ئامادەکردنی چەند ڕاپۆرتی وێنەیی سەربەخۆ، فێرکاری و ئامادەسازیی کتێبی "هەنگاو بۆ باخی عەدەن" کە دەبوو کۆی بەرهەمەکانی لەخۆ بگرێت، ناوبانگی خۆی زیاتر جێگیر کرد. سمیت لە دەیەی حەفتای زایینیدا دوایین ڕاپۆرتی وێنەییی گرینگی خۆی لەسەر شاری میناماتا لە باشووری ژاپۆن و ماسیگرەکانی دوڕگەکانی شیرانویی ئامادە کرد کە خەڵکەکەی ببوونە قوربانیی پیسبوونی ژینگە بە هۆی پاشەڕۆکانی کارگایەکی بەرهەمە کیمیایییەکان. قوربانیگەلێک کە بە ژان و کێشەی عەسەبی و گۆڕانکاریی زگماک و سەرئەنجام مەرگ، ڕووبەڕوو بوون. بڵاو بوونەوەی ئەو وێنەگەلە هەژێنەر و بەڵگەمەندە بوونە هۆی ئەوەی گرینگییەکی زیاتر بە ژینگە بدرێ و هەوڵ بدرێ قوربانییەکانی ئەو ناوچەیە قەرەبوو بکرێنەوە.
ئەو هەمیشە ئاواتی ئەوە بوو وێنەکانی بتوانن کەسێک وەجووڵە بخەن و ببنە سەرچاوەی جووڵە و کردەوە یا گۆڕانکاری لە شتێکدا. ڕووداوێک کە لە ڕێگای وێنەکانییەوە ڕووی دا و بووە هۆی وێرانیی زیندانێک و دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ مامانێک، بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی و پیسبوونی ژینگە و ڕەگەزاپەرەستی.
یوجین سمیت لە ساڵی 1978دا پاش 40 ساڵ وێنەگری لە تاکسۆن کۆچی دواییی کرد و میراتێکی بەنرخی لە پاش خۆی بەجێ هێشت. لە ساڵی 2020 دا فیلمی Minamata سەبارەت بە چیرۆکی بەڵگەنامەکانی سمیت لەسەر پیسبوونی ژینگە و ناڕەزایەتییەکانی دوای ئەو و ئەو کەمپەینەی دواتر لە ژاپۆن پێکهات، دروست کرا.

Опубликовано:

 

7 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии    
Далее
Noam Chomsky - Why Does the U.S. Support Israel?
7:41
The Most Elite Chefs Ever!
00:35
Просмотров 3,1 млн
Will A Guitar Boat Hold My Weight?
00:20
Просмотров 61 млн
ڕابێرت فڕانک
6:30
Просмотров 28
فڕانتس کافکا
3:17
Просмотров 98