ئەم بەرهەمەی بەردەستت وتەی ناوداران و سەرکەوتوان و شارەزایان و پسپۆڕانە لەسەر ئاستی جیهان .
ئەزمون و شارەزایی کەسانێکە کە گەشبین و سەرکەوتووبوون لەم ژیانەدا.
پەرتووکی ژیان فێری کردم ، زۆر پێویستە لە کتێبخانەی هەموو خوێنەر و ڕۆشنبیرێکدا هەبێت ، بەتایبەتی ئەو کەسانەی شەیدای بواری گەشەپێدان و هاندان و سەرکەوتنن.
وتەکانی ئەم پەرتووکە، شەیەنی ئەوەن لەسەر بەرد بنەخشێنرێن ، تا بۆ هەمیشە لە بیر و هزرماندا بمێننەوە.
پێویسته مانگی جارێک ئەم پەرتوکە بخوێنینەوە ، چونکە هەریەک لە پەند و وتەکانی تایبەتن بە واقیعی ژیانی تاکی کۆمەڵگا.
ئەم پەرتوکە فێرمان دەکات گەشبین بین ، سەرکەوتووبین ، لە شکست نەترسین ، لە هەوڵدان و کۆششکردن بەردەوام بین ، بەچاوی هیواوە بۆ ئاواتەکانمان بڕوانین، ئەمانە و چەندین ئەزمونی دیکە لەم پەرتوکە نایابەدا بخوێنەوە یان گوێبیستی ببە
پەرتوکی ژیان فێری کردم
ئامەدەکردن و وەرگێڕانی بەرزان ئەبوو بەکر
خوێندنەوەی عەلی عومەر
کاری دەنگی ڕێبین کازم بندییان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ بینینی تەواوی کتێبەکان سەردانی کەناڵەکە بکەو ، گەر سەبسکرایبت نەکردووە ، ئەوا سەبسکرایبمان بکەو ، زەنگۆڵەی 🔔 تەنیشت سەبسکرابەکە چالاک بکە، بۆ ئەوەی یوتوب ڕاستەوخۆ ڤیدیۆکانت بۆ بنێرێت لەگەڵ یەکەم چرکەی دابەزینیدا.
2 авг 2018