Тёмный
No video :(

کێشە 🔴 ناكۆكی نێوان نێچیرڤان  

KURD PLUS
Подписаться 57 тыс.
Просмотров 4,8 тыс.
50% 1

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی، لەنێوان #نێچیرڤان #بارزانی سەرۆكی #هەرێمی #كوردستان و #مەسرور #بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا ناكۆكی لەسەر ئیدارەدانی دۆسیەی #نەوت سەریهەڵداوە، بەجۆرێك هەردوولایان خوازیاربوون بچنە دیداری رەجەب تەیب #ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەسەر ئەو پرسە، بەڵام دواجار مەسرور بارزانی سوور بووە لەسەر ئەوەی بە تەنها خۆی بچێتە ئەو دیدارە.
رۆژنامەكە لەزاری ناوەندە سیاسییەكانی كوردەوە بڵاویكردووەتەوە، سەردانەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ توركیا تەنها لە تاوتوێكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان حكومەتی توركیا و هەرێم كورت نابێتەوە، بەڵكو پەیوەستیش بووە بە دانوستانەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیاوە كە لەمانگی ئادارەوە ڕاگیراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، دۆسیەی نەوت بووەتە سەرچاوەیەكی گەورەی دڵەڕاوكێ بۆ بارزانییەكان، ترسیان لە ئاشكرابوونی بەندەكانی ڕێككەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوتیی ساڵی ٢٠١٤یە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا و تاكلایەنانە لەگەڵ ئەنقەرە واژۆیان كردووە و بەپێی ئەو ڕێككەوتنە نەوتیان هەناردە كردووە.
سەركردە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكەن، گومانی گەندەڵی گەورە هەیە لە ڕێككەوتنەكەدا كە لەلایەن سەرۆكی ئەو كاتەی حكومەتی هەرێم "نێچیرڤان بارزانی"یەوە واژۆكراوە، ئەمڕۆش لەگەڵ ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی بەندەری جەیهانەوە ترسی گەورە هەیە ئەو بابەتانە ئاشكراببن.
چاودێران پێیانوایە، ئامانجی سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ ئەنقەرە و چاوپێكەوتنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی وڵاتەكە، چارەسەركردنی ئەم كێشەیەیە كە شەرمەزارییەكی زۆر بۆ پارتی لەبەردەم ڕای گشتی كوردستان دروست دەكات، بەتایبەت كە ئێستا ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان دەكرێـت.
پێشتر چەند سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار باسیان لەوە كرد كە لەناو خێزانی بارزانیدا ناكۆكی هەیە لەسەر ئەوەی چ كەسایەتییەك دانوستانی دۆسیەی نەوت لەگەڵ توركیا بكات.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئەلعەرەب، سەرچاوەیەك لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت ئاشكرایكردووە، ناكۆكی ناو ماڵی كوردی تەشەنەی سەندووە لەسەر ئەوەی كێ ئیدارەی دۆسیەی نەوت بكات، بەتایبەت لەنێوان هەریەكە لە مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، بەجۆرێك ڕكابەرییان بووە لەسەر ئەوەی كامیان ئیدارەی دۆسیەی نەوت لەگەڵ لایەنی توركیدا بكات.
بەگوێرەی قسەكانی ئەو سەرچاوەیە، نێچیرڤان بارزانی ویستوویەتی خۆی بچێتە توركیا بۆ ئەنجامدانی دانوستانەكە، بەڵام مەسرور بارزانی سوور بووە لەسەر ئەوەی بەتەنیا خۆی ئەنجامیبدات.
دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەریم بۆیە دەیەوێت خۆی دانوستانەكان بكات، چونكە هەر خۆی ڕێككەوتنی پەنجا ساڵەی فرۆشتنی نەوتی بە توركیا واژۆكردووە و وردەكاری تەواوەتی لەبارەی ئەو دۆسیەیە لەلایە.
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكی هەرێم ئاماژەیان بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە نێچیرڤان بارزانی كردووە لە وردەكاری ڕێككەوتنەكە ئاگاداری بكاتەوە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی داواكەی سودانی ڕەتكردووەتەوە، نەك هەر ئەو هەمان داواكاری لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش كردووە، ئەویش وتویەتی قورسە.
ئەو سەرچاوەیە جەخت لەوەش دەكاتەوە، نێچیرڤان بارزانی بۆیە داواكەی سودانی ڕەتكردووەتەوە چونكە ئەگەر بێتو ناوەڕۆك و وردەكاری ڕێككەوتنەكە ئاشكرا ببێت زۆر گەندەڵی گەورەش ئاشكرادەبن.
لە مانگی ئاداری رابردووەوە توركیا هەناردەی نەوتی كوردستانی لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ڕاگرتووە، دادگاكە فەرمانی بە توركیا كرد وەك قەرەبوو 1.5 ملیار دۆلار بداتە بەغدا بەرامبەر بەو زیانانەی لە هەناردەی نەوتی كوردستانەوە كە بێ ئاگاداری حكومەتی فیدراڵی كراوە، بە بەغدا گەیشتووە.
---
Join this channel to get access to perks:
ئەگەر دەتەوێت هاوکاریمان بکەیت کلیک لەم لینکە بکە .. سوپاس 👍
/ @kurdplusc
----
Follow Kurd Plus on : t.me/Kurdplusc
----
"Kurd Plus brings you daily blogs categorized as 'people' and 'blogs,' as well as the latest business, finance, and breaking news videos from around the world."
🔴"Please note: The contents (graphic and audio) of KURD PLUS are licensed from Storyblocks."
----------------------------
Background Music From RU-vid Audio Library :
☀The Awakening - Patrick Patrikios
Background Music Licensed from storyblocks :
☀dark-tense-trailer-SBA-346652545

Опубликовано:

 

26 авг 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 6   
@KURDPLUSC
@KURDPLUSC Год назад
t.me/Kurdplusc هاوڕێمان بە لە تێلەگرام تا زیاتر ببینی 🌍
@hdfei598
@hdfei598 Год назад
ئەمەبەرهەمی دەنگدەرەگێلەکانی پارتی یەکێتین
@GHOSTYTRT
@GHOSTYTRT Год назад
Inshalla xwae gawra malyan kawal daka, inshalla bnamale barzane hamu wak Saddamyan lede.
@pasha222
@pasha222 Год назад
Em hemo xofroshe😂😂😂
@RamazanDeniz-lt4fo
@RamazanDeniz-lt4fo 2 дня назад
Mala berzani ye para ver karısını al
Далее
ПАВЕЛ ДУРОВ АРЕСТОВАН
1:45:21
Просмотров 114 тыс.
Х.евая доставка 😂
00:23
Просмотров 1,3 млн
موفاجەئەی كاندیدەكان
4:54
Просмотров 16 тыс.
ПАВЕЛ ДУРОВ АРЕСТОВАН
1:45:21
Просмотров 114 тыс.