Тёмный

گفتوگۆی باڵۆن - بەشی یەک؛ تکایەک لە عەدنان کەریمەوە 

Rudaw Stream
Подписаться 72 тыс.
Просмотров 29 тыс.
50% 1

هونەرمەند عەدنان کەریم، تەمەنی 15 ساڵ بووە، كە دەستی بەكاری هونەری كردووە. لە ‏سەرەتاكانی ‏كاركردنی، جارێك كە گوێی لە دەنگی خۆی گرتووەتەوە، ‏بڕوای نەكردووە ئەوە ‏دەنگی ئەو بێت، بۆیە لە خۆی پرسیوە "ئەم دەنگە لە ‏كوێوە هاتووە؟". ئەو ‏پرسیارە لە خودی خۆی، ژیانی هونەرمەند عەدنان ‏كەریمی گۆڕیوە، بووەتە ‏هۆی ئەوەی لە كارە هونەرییەكانی بەردەوام بێت، ‏بەجۆرێك لە تەمەنی‏‏ 16 ساڵیدا دەبێتە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی، لە ‏ساڵی 1979دا بە ‏گۆرانی 'دەسماڵێ ‌و دەسماڵێ‌'، دەناسرێت. ‏
‏ئەو هونەرمەندە كە میوانی بەرنامەی گفتوگۆی باڵۆن بوو بە باشی دەزانێت ‏ئەوانەی لە دەستپێكی كاری هونەری گۆرانی گوتنن، پێویستە ‏گوێگرێكی ‏باشی هونەرمەندانی ‏پێش خۆیان بن. خۆشی هەر وەهای ‏كردووە، ئەو گوێگرێكی باشی ‏هونەرمەندێكی وەك حەسەن زیرەك بووە و ‏دەڵێت "لە سەرەتاكاندا حەزم دەكرد، وەك ‏حەسەن زیرەك گۆرانی ‏بڵێم".‏ ئەم هونەرمەندە پەیامی بۆ ئەو كەسانە هەیە، كە گۆرانییەكانی دەڵێنەوە، ئەو ‏سەرەڕای سوپاس کردنیان پێیان دەڵێت "باشترە ‏خۆتان ‏بدۆزنەوە، ‏راهێنان ‏لەسەر قوڕگی خۆتان بكەن".‏ ئەو هەرچەندە یەكەمجاری بوو، لە نزیكەوە باڵۆن، ‏بەڵام ‏ترسێكی وەها بە رووخسارییەوە دیار نەبوو، بەڵام ترسی خۆی ‏نەشاردەوە و گوتی ‏‏"ترسێكم لە باڵۆن هەیە، بەڵام زۆرنا". ئەگەر بە ‏حەزی خۆشی بوایە، ویستی ‏ئەوەی هەبوو کە باڵۆنەكە فڕی دواتر لە ‏سابڵاخ، لە رۆژهەڵاتی كوردستان ‏بنیشێتەوە. ‏
ئەو هونەرمەندە دەخوازێت‌ هونەرمەندان گرنگی بە ئاواز ‌و مەقامە ‏كوردییەكان ‏بدەن، لە دەرەوەی وڵاتیش شانازی بە مەقامە كوردییەكانەوە ‏بكەن، بۆ ‏ئەوەش نموونەیەك لەسەر خۆی دەهێنێتەوە؛ كاتێك لە ساڵانی ‏رابردوو لەگەڵ ‏نزیكەی 150 هونەرمەندی جیهان، لە ئەفریقا بەشداری لە ‏فێستیڤاڵێك ‏دەكات، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە بە هەر یەكێك لەو ‏هونەرمەندانە دەڵێت، ‏گۆرانییەكی رەسەنی وڵاتەكەیان بڵێن، كاتێك نۆرەی ‏عەدنان كەریم دێت، ئەو مەقامێكی خورشیدی دەڵێت، سەرپەرشتیاری ‏فێستیڤاڵەكەش بەوە سەرسام ‏دەبێت، بەجۆرێك ئەو مەقامە دەبێتە دەستپێكی ‏فێستیڤاڵەكە.‏
لایەنێكی دیكەی ژیانی عەدنان كەریم، بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات ‏و ‏سەرەتاكانی ژیانی لە وڵاتی سوید، ئەوەیە کە بووەتە مامۆستای زمانی ‏كوردی و دەڵێت "شانازی ‏بەو رۆژانەوە دەكەم كە لە سوید خوێندكارانم ‏فێری ‏زمانی ‏كوردی دەكرد". ‏لە دوا پەیامی لەم بەشی بەرنامەكەدا هونەرمەند عەدنان ‏كەریم تكا لە دایك ‏‏‌و باوكانی دەرەوەی وڵات دەكات، ئاگایان ‏لە ‏زمانی ‏كوردی منداڵەكانیان بێت ‏بەجۆرێك پەروەردەیان بكەن زمانی ‏كوردی لەبیرنەكەن.‏

Развлечения

Опубликовано:

 

11 мар 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 35   
@kale_312
@kale_312 4 месяца назад
مامۆستا عەدنان کەریم وێنای مەزنی و روحی هونەر و کاریزمای جوانی و ئەدەب و ئەخلاق و نیشاندەری روە راستی و جوانەکەی هونەر خوا تەمەن درێژت بکات مامۆستا گیان 💙
@Jamalzohreh_saqhez
@Jamalzohreh_saqhez 4 месяца назад
سڵاو کاک ڕەنج یەک ڕەخنە لەگەڵ ڕێزم : تکایە ناوی مامۆستای مەزن حەسەن زیرەک بە حەسەنی تەنیا مەهێنە.جوان نیە. با گەنجەکان بە ڕێزەوە ناوی ناودارەکانی گەلی کورد ببەن. سپاس
@hawrazhadihars1425
@hawrazhadihars1425 2 месяца назад
ڕۆشنبیرترین و نایاب ترین مرۆڤ ❤❤ هەموو کورد شانازیت پێوە ئەکات❤
@ShlkAbdulla
@ShlkAbdulla 4 месяца назад
مامۆستا عەدنانی ئازیز و خۆشەویست هەر بمێنی بۆمان خوایە
@umedshwany4517
@umedshwany4517 4 месяца назад
ئەم باڵۆنە بە فشە فش کاک عەدنانی تۆقاند بیرۆکەیەکی هەڵەیە چاوپێکەوتنەکەی شێواند بە داخەوە..
@Sabatela2017
@Sabatela2017 4 месяца назад
❤❤❤ گيان ماموستاى جوانى ئێمە
@arivistemaaroof2958
@arivistemaaroof2958 4 месяца назад
hazaran slaw la xzma xoshawistaw toi barezish dastan xosh zor shaza ❤❤❤❤❤❤❤❤❤
@NiamOsmanAbdullah-gq1ub
@NiamOsmanAbdullah-gq1ub 2 месяца назад
Ranjia sangwai❤❤❤❤
@shalawali3013
@shalawali3013 4 месяца назад
45 ملیۆنەکەو باش
@welatperwer
@welatperwer 4 месяца назад
Inşa Allah rojek taqî dekem... Zor başe ku balonakan le niştimanman . Dihêt encam dan
@user-mf6pg2gf5h
@user-mf6pg2gf5h 4 месяца назад
هە ردوو کتا ن زۆر ئازیزن سە رکە وتوبن
@MohemmedShirwan-tm7xo
@MohemmedShirwan-tm7xo 4 месяца назад
Badaxawa sawty zor gorrawa😢
@bmb3333
@bmb3333 4 месяца назад
ھەزار سڵاو لە ھونەرمەندی پایەبەرز❤❤❤❤
@nawbaharali6127
@nawbaharali6127 3 месяца назад
👍👍🌹
@laylawahid6740
@laylawahid6740 4 месяца назад
هه ر بمينن سلاو له و ده نگه خوشه
@San-vi1wc
@San-vi1wc 4 месяца назад
هێشتا مامۆستای ئازیز بەڕێزت باڵا تری گەرچی باڵۆنەکە هەچەند بەرز بێتەوە ، هەموو کاتێکتان باش ،شاد و ساغ بن
@Naren_Zada
@Naren_Zada 4 месяца назад
سەرکەوتوو سەربەرز بن❤❤❤❤
@user-ly2rh1vy4j
@user-ly2rh1vy4j 4 месяца назад
عەدنانی دڵ ❤❤
@frishtaomer2497
@frishtaomer2497 4 месяца назад
ڤوربان بم پیاوەگەورەکەی سلێمانی مامۆستای گەورەکاکەعدنان گیان
@diyakurdo177
@diyakurdo177 2 месяца назад
لە کوێ ئەژی
@hamyarhamyarqadr5620
@hamyarhamyarqadr5620 4 месяца назад
براڕۆ ڕەزا گرانی عەدنان
@xndog3881
@xndog3881 3 месяца назад
ئەو مۆسیقایەی پشتەوە شتەکەی تێک یاوە
@bilgeaydin1766
@bilgeaydin1766 4 месяца назад
سلاو وريز لةكةركوك بو جنابى ماموستاى ئةزيز
@zhilwanjamal4905
@zhilwanjamal4905 4 месяца назад
دەنگی ئەفسوناوی دەنگی ڕەسەن
@Mamaadjaan
@Mamaadjaan 4 месяца назад
ئیدتی دەنگی گۆرانی چۆن وا ئەکرێ خاتری خوا ئەڵێی زیرەکی دەسکردە
@mahdifallahi4162
@mahdifallahi4162 4 месяца назад
باشه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌نج سه‌نگاوی شه‌رم نایگرێ به‌ مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک ئه‌ڵێ حه‌سه‌ن؟؟؟
@Ya7ya_kamaran
@Ya7ya_kamaran 4 месяца назад
یەكێ نەزانێ ئەڵی حەسەن كوڕی ئەوە
@saniyezarea
@saniyezarea 4 месяца назад
​بەخوای مامۆستا حەسن زیرەک نەبوایە یەک باشووری نەیەزانی یەک کۆپلە گۆرانی بڵێت ئاوەها ناوی دەبا ئەڵێی نای عەزیز قەیسی دێنی یان یەکێک لە گۆرانی بێژە لاوەکیەکانی باشوور
@user-uw2sm8zn2n
@user-uw2sm8zn2n 4 месяца назад
ئيوه هونه رمه ندي راسته قينه ي كوردي ن ماموستا عدنان كريم و ماموستا بهجت يحيى
@kamran.art.1
@kamran.art.1 4 месяца назад
...
@user-lq1db4ij2c
@user-lq1db4ij2c 4 месяца назад
کاک عه دنان. پیشتر زور زور حه زم له ده نگت بوو.. به لام کوتوپر تـــــــورام له ده نگت خ. شم نازانم بـــــــــو؟ به گشتیش پیاویکی قورس ره سه نی کوردیت زورم خوشده ویت.
@aroaro7746
@aroaro7746 4 месяца назад
جوانی تۆ هەمیشەییە تەواو نابێ
@goran1826
@goran1826 4 месяца назад
مامۆستا حە سە ن زیرە ک ئە فسانە ی گۆرانی و ئاوازو بـە ستـە و مە قامی کوردیـە ئە گە ر هونەری گۆرانی و مە قامی کوردی بە بـوتڵێکی شە ڕاب بچوێنی یان بە راوردی کە ی ئە وە هونە ری زیرە ک دوو لە سە ر سێی بـوتڵـە کـە یـە ؟؟ واتە ئە گە ر حە سە ن زیرە ک لە دایک نە بوایە ، ئێستا ئاستی هونە ری گۆرانی و مـۆسیقـای کـوردی لە بنکی بـوتڵـە کـە یـا بــو واتـە لـە سفـڕە وە نـزیک بـو ؟ بۆیە من پێم وایە بێ ڕێـزیـە کی گە ورە یە کە ناوی مامۆستا حە سە ن زیرە ک ، بە تە نها بە (حە سە ن) بهێنرێ ؟
@saniyezarea
@saniyezarea 4 месяца назад
هەر بژی بۆسەرنجت ئەمنیش هاوڕاتم
@ropaksilber8852
@ropaksilber8852 3 месяца назад
Awa lässt xoshawistya alen Hassan, pewist bauen zizbun nakat
Далее
#фильм #кино #фильмы
0:58
Просмотров 2,3 млн