Тёмный

گفتوگۆی باڵۆن - چەند نهێنییەکی ژیانی دادوەر ناز نووری 

Rudaw Stream
Подписаться 68 тыс.
Просмотров 24 тыс.
50% 1

دادوەر ناز نووری
05:00
دادوەر ناز: لە خێزانێک گەورەبووم کە رێزی ئافرەتیان گرتووە
08:00-10:00
چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی زیندانییەک
11:30
دادوەر ناز: دەستێوەردان لە دادگە لە 2007‌ و 2008 وردە وردە دەستیپێكرد
لە رۆژێكی ناوەڕاستی ساڵی 2008 وەكو سەرۆكی داواكاری گشتیی ‏سلێمانی دەچێت بۆ نێو بەندینخانەی ئاسایشی سلێمانی ‌و لەوێ‌ لە دۆسیەی ‏راگیراوەكان دەكۆڵێتەوە، راگیراوێك دەچێتە بەردەمی دەڵێ‌ "من بە لێدان ‏ئیعترافم پێكراوە، هەموو گیانم وەك بێژنگ شوێن سووتاوی جگێرەیە". بە ‏نموونەش چەند شوێنێك لە قاچی پیشاندەدات كە جێگەی سووتاوی جگەرەیە. ‏ئەوەی بۆ بەندییەكە جێگای سەرسوڕمان دەبێت، داواكارییەكی دادوەر نازە كاتێك پێی دەڵێت "دەتوانی شوێنەكانی دیكەی جەستەتم پیشان ‏بدەیت بزانم وایە؟" زیندانییەكە چاوەڕێی پرسیارێكی لەو جۆرە نییە، ‏بەتایبەت لەلایەن دادوەرێكی ژنەوە، بۆیە وەڵامەكەی نەخێر دەبێت. ''باشە ‏ئەگەر لێرە شەرم دەكەیت، وەرە لە ژوورێكی دیكە شوێن سووتاوەییەكانمان ‏پیشان بدە" دادوەر ناز ئەو پێشنیازەشی بۆ دەكات. بەڵام گەنجەکە هەر رەتیدەكاتەوە و دەڵێت‌ "قەینا وازیلێبهێنە حەواڵە بە خوایان دەكەم". دادوەر ناز ‏دەڵێت "زانیم راستناكات، وایهەستكرد ئەگەر ئەوە بڵێ‌ ئەوە سۆزی من ‏وەكو دادوەرێكی ژن رادەكێشێت، چاوەڕی ئەوەشی نەدەكرد من ئەو ‏داواكارییەم هەبێت، بۆیە هیچ كاتێك ژن بوونم وەكو دادوەر وای لێنەكردم، ‏بكەومە ژێر كاریگەی سۆز و بڕیارێكی هەڵە بدەم" ئەوە ئەو چیرۆكە بوو كە ‏سەرۆكی پێشووتری داواكاری گشتیی سلێمانی، لە نێو باڵۆنەكەدا بۆ رەنج ‌و ‏بینەرەكانی رووداوی گێڕایەوە. ‏
ئەو بە حەزێكی زۆرەوە كاتێك قۆناخی شەشی ئامادەیی تەواو دەكات، لە ‏فۆڕمی پڕكردنەوەی بۆ چوونە زانكۆ تەنیا كۆلێژی یاسا دەنووسێت‌، ئەوەش ‏لەژێر كاریگەری پورە گەلاوێژی بووە، كە یەكەم دادوەری ژن بووە لە سلێمانی، دواتر ‏هەر لە بەشی یاسا وەردەگیرێت‌، دوای تەواوكردنی كۆلێژی یاسا لە 1988 ‏دەبێتە پارێزەر، هەر ئەو كاتە لە چاوپێكەوتنێكی گۆڤاری رەنگین دا دەڵێت ‏‏"بۆیە بوومەتە پارێزەر ‏تاوەكو حەق ‏بەسەر ناحەقدا سەربخەم". ئێستاش ‏هەر ئەو ئاواتەی هەیە و دەڵێت‌ "پێش ئەوەی بمرم حەز دەكەم ئەوە ببینم كە ‏حەق بەسەر ‏ناحەقدا ‏سەركەوتووە". بەو هەموو حەزەوە بۆ یاسا ‌و دادوەری ‏‌و لە دوای وەرگرتنی چەندین پۆستی جیا لە بواری یاسا كە دواترینیان ‏سەرۆكی داواكاری گشتیی سلێمانی بووە، دادوەر ناز نووری رۆژێك بڕیار دەدات ‏واز لە هەموو كارێكی پەیوەست بە یاسا ‌و دادوەری بهێنێت،‌ بۆیە خۆی ‏خانەنشین دەكات ‌و دواتریش هەموو كتێبە یاساییەكانیشی دەسووتێنێت‌.‏
‏هۆكاری تووڕەبوونی لە یاسا ‌و كاروباری دادوەری وەكو خۆی باسی دەكات زۆرن، ‏سەرەكیترینیان دەستێوەردانە كار‌وباری دادگە و دەڵێت ‏‏"دەستێوەردان لەكاروباری دادگا لە 2007‌ و 2008وە ‏دەستیپێكرد ‌و لە ‏‏2010 بەدواوە بەرفراوان ‏بوو". ‏
ئەو كاتەی مرۆڤەكان لە شتێك هەڵدێن، هەوڵدەدەن بە شتێكی دیكە‎ ‎ ‏قەرەبووی رۆژە تەنیاكانیان بكەنەوە، هەر بۆیە ناز نووری روو لە هونەری وێنە‏كێشان دەكات، لەوێشەوە بە جۆرێك لە جۆرەكان دەچێتەوە سەر كەلەپچە ‌و ‏قفڵ ‌و كلیلەكانی زیندان "یادوەریم پڕە لە چیرۆكەكانی زیندان، مەبەستم بوو ‏ئازارەكانی نێو زیندان بە تابلۆ باسبكەم".‏
بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەی ناز نووری پەیوەستبوو بە كەسایەتی ‏خۆی، وەكو خۆی دەیگێڕێتەوە لە خێزانێكدا گەورە بووە، كە حەزیان لەوە بووە ئافرەت هەست بە ‏بوونی ‏خۆی بكات‏ ‌و دەربكەوێت "لەگەڵ براكانم ‏گەورەبووم ‌و لەگەڵ ئەوان دەچوومە دەرەوە، بۆیە زیاتر ‏هەڵسەكەوتێكی ‏كوڕانەم ‏هەبووە". كاتێك دێتە سەر باسی منداڵەكانیشی بە شانازییەوە ئەوە ‏دەخاتەڕوو كە هەردوو كچەكەی پزیشكن ‌و كوڕە تاقانەكەشی قوتابی كۆلێژی ‏پزیشكییە.
تێكەڵاوبوونی بە دنیای وێنەكێشان ‌و زۆربوونی تابلۆ كێشراوەكانی، وای ‏لە دادوەر ناز كرد پێشەنگەیەك بۆ تابلۆكانی بكاتەوە و هەندێک‌ لە تابلۆكانیشی ‏بفرۆشێت‌، هەرچەندە ئەو لەگەڵ ئەوەیە هونەرمەند بەبێ‌ بەرامبەر تابلۆ ‏نەبەخشێت، بەڵكو دەبێت بیفرۆشێت‌، بەڵام پەشیمانە لە فرۆشتنی چەند ‏تابلۆیەكی و دەڵێت ‏"بەشێك لە تابلۆكانم فرۆشتووە، بەڵام ئیتر نایانفرۆشم، چونكە ‏هەست دەكەم وەك منداڵەكانم خۆشەویستیم بۆیان هەیە".

Развлечения

Опубликовано:

 

26 мар 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 26   
@danamohammed88
@danamohammed88 3 месяца назад
دەستت خۆش بیت حاکم ناز بە هیوام ئێوەمانان ببنە مۆدێلی ئافرەتئ کورد، جیگای شانازیت
@Rezhna_A
@Rezhna_A 3 месяца назад
لۆگۆی بەرنامە بالۆنە بە ئالای کوردستان و بالۆنی بەرنامەکە شتێکی ترە ئەمە چاک کەنەوە و دەستان خۆش زۆر جوانە.
@Maze_killer_123
@Maze_killer_123 3 месяца назад
سلێمانی لەلایەن کۆمەڵێ چەتەی شاخ داگیر کراوە بەڵام ناتوانن استێرەکانو جوانێکانی ام شارە بشارنەوەو لەناوی بەرن،تۆش یەکێکی لە جوانێکانی ام شارە،تەمەن درێژ بیت
@bafrtf1219
@bafrtf1219 3 месяца назад
خوایە گیان کە نازداری حاکم ناز💛❤🤍💙
@behnazsamadi7065
@behnazsamadi7065 3 месяца назад
چەندم خۆش ئەوێ خوایە گیان. هەرچی بنوسم بۆ وەسف كردنی كەمە
@lavianaqako2400
@lavianaqako2400 Месяц назад
Hakim naz hamu kat sarsami bahezit bum hiwadarm rozhek btwanm kaseke uak tom le darbche sarkautubi hamu kat ka sert akam energy positive le uar agrm 😍👍🏼
@yadhamid
@yadhamid 3 месяца назад
دادوەر ناز ئەی چەنەم خۆشەوێ ❤️
@Maze_killer_123
@Maze_killer_123 3 месяца назад
سڵاو لە بەڕێزتان خاتوو ناز،هەمو چەتەکانی کورد کەناوی خۆیان ناوە سیاسی قوربانی تۆ بن
@yarivankarim2209
@yarivankarim2209 3 месяца назад
Hakmike nask w nazdar w ba jorat har habit Bminet bajwane ❤️💐
@kurdish_rc
@kurdish_rc 3 месяца назад
سڵاو لە شاژن بەڕاستی بەڕاستی بەبینینت دڵم ئەکرێتەوە ماشاللە لەجوانی و سەنگینی و خۆزگە کوڕی تۆ بام دەستەکانت ماچ ئەکەم
@xalid8364
@xalid8364 3 месяца назад
دادوەر ناز خوای گەورە سەرکەوتووت بکا تۆ ئەبینم زیاتر حەزەکەم بخوێنم و خۆم هیلاک کەم زۆرم برییوە و کەمم ماوە
@shexhawkar9472
@shexhawkar9472 3 месяца назад
سڵاو لە حاكم ناز کە سایە تیە کی جوان وسە نگین و سە رکە وتووە اللە بی پارێزێت ئینشااللە❤
@ahmadnajat4176
@ahmadnajat4176 2 месяца назад
استغف اللهالذىلاهولقبوماتبواليخاستعفراالهالذىلاهولقبوماتلواليهاستغفراللهالىذلاهودقبوماتبواليهاستغفراللهالدىلاهولقبوماتلواليهاستغفرالهالدىلاهولقبوماتلوالبه
@xandaas7ad993
@xandaas7ad993 3 месяца назад
xanmeke chan jwanw sarkawtw bahez xoshhal abm harkat atbenm sarkawtw be
@kurdikurdstanii8206
@kurdikurdstanii8206 3 месяца назад
‌🌷🌷🌷🌷
@fryalfryal848
@fryalfryal848 3 месяца назад
💐🌹💐🌹💐
@hardiburhan6480
@hardiburhan6480 3 месяца назад
❤❤❤❤❤❤❤❤
@kazhalmekael2094
@kazhalmekael2094 3 месяца назад
خاتونێک تا بلێی ئاقڵ و بەتوانا لەهەر کوێ بیبینم تا کۆتایی گوێ ڵێ ئەگرم پرە لە ئەزمون و جوانی
@haurekoschnau6972
@haurekoschnau6972 3 месяца назад
ئەگەر دەتەوێ ئاستی بیرکردنەوەو ڕۆشنبیرو معرفەتی ئێمەی کورد بناسی لەو کۆمێنتانەوە بەدیار دەکەوێ،جێکایی داخو بەزەیە
@aryaamin
@aryaamin Месяц назад
رەنج برۆ بە دوای زیندانەکانی پاراستن و زانیاریدا بگەڕێ کە چەندین کەسیان گرتوەو بێ سەرو شوێنن کەس نازانێت زیندوون یان مردوون ئەم منداڵ و پاتاڵانە هیناوە لوتی خۆی گرتوە قسە دەکات، لە ڤیدیۆیەکی تردا باسی کۆن دەکات ئیستا برۆی تاتوو کردوەو لوتی گرتوەو تەجمیلی جوان کاری کردوە بەس جوانت پێ دەبوو مۆدێل بوایە ههههه
@taraabdulla6803
@taraabdulla6803 3 месяца назад
شازى شازان
@muhamedarif6586
@muhamedarif6586 2 месяца назад
خۆزگە هەولێریەکەت سوار ئەکرد و مقابەلەت ئەکرد....
@sonelara6899
@sonelara6899 3 месяца назад
❤❤❤❤
@awaratahir3602
@awaratahir3602 3 месяца назад
كاكى ماعير كيشه ى سه ر ارزت زءر حه لكردوه وا كه يشتويته ته اسمان. ابيت جه ندى تر لع سه ر او ميكه له بكه ويت
Далее
Едим ЕДУ на ЗАПРАВКАХ 24 Часа !
28:51
ШАР СКВОЗЬ БУТЫЛКУ (СКЕРЕТ)
00:46
치토스로 체감되는 요즘 물가
00:16
Просмотров 1,1 млн
بنەوشە لەگەڵ حاکم ناز
38:11
Просмотров 26 тыс.
Было?😂
0:12
Просмотров 1,7 млн
Щенок Нашёл Маму 🥹❤️
0:31
Просмотров 6 млн
тгк: Логово FRIENDS
0:23
Просмотров 8 млн