Тёмный

Bahjat Yahya - Prchy Spyt 

Bahjat Yahya
Подписаться 56 тыс.
Просмотров 40 тыс.
50% 1

هۆنراوە و ئاوازی : بەهجەت یەحیا
موزك : ئارام سەردار
پرچی سپیت
ھەتاکو تیشکی تۆ لە ناخمابێ
شەوگاریش دادێ خۆر ئاوانابێ
عاشقت کردم بەزمانی گوڵ
ئەی حوکومڕانی مەملەکەتی دڵ
*************************
ئەوین چەند جوانەھێندەش ناسۆرە
عاشقبوون سەختە باجەکەی زۆرە
ئەوین بۆھەر کەس سەنگی مەحەكە
دەنا گیاندار و بێگیان وەك یەکە
ساڵ یەکە یەکە دێ و گوزەرئەکات
تۆ ھەرجوان ئەبی لەلام سات بە سات
با عالەم بڕۆن بیکەن شرۆڤە
دڵدار بەمانای وشە مرۆڤە
************************
خۆمان زستانین ئەوینمان بەھار
چۆن تێکەڵاوبوون کڕێوە و گوڵزار
بەفر ئەبارێ گوڵ سەردەرئەکا
لەو سیحرە تەنھا ژیر سەردەرئەکا
خۆمان پیر و کۆن ئەوینمان گەنجە
تازە بۆ جێژوان ئەڕۆین بەلەنجە
نەڵێن درەنگە کەس حەرفێ نەڵێ
خۆمان ئاوابووین ئەو تازە ھەڵدێ

Опубликовано:

 

10 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 114   
@sha1991yda
@sha1991yda Месяц назад
شەرحی ئەو دێرانە بەئیجازەی هونەرمەندی جوان وتن. بەفر ئەبارێ ، گوڵ سەر دەرئەکا واتە کاتێ هەنگاوی پیری دێ ئەوینی خوایی گەشاوە تر ئەبێ و چرۆ ئەکا خۆمان پیرو کۆن ئەوینمان گەنجە تازە بۆ چێژوان ئەڕۆین بەلەنجە واتە کاتێ پیر ئەبین بەڵام حوبی خوایمان گەنج ئەبێتەوە و عادتتەن گەنج هێمایی هێزو جوانی و پڕ جۆشە... هەنگاو بەرەو مردن ئەنێی کە مامۆستا ناوی ناوە چێژوان واتە بەو لەرزە لەرزی پی ئەڕۆین لەتەمەنی پیری بۆ چێژوانی ئیلاهی ئەچین مەڵێن درەنگە کەس حەرفێ نەڵێ خۆمان ئاوا بووین ئەو تازە ئەڵێ واتە بە ئاوابوونی ئێمە کاتی بێ دەنگ بوونمانە لەبەردەم مەعبوود و دڵداری ڕاستەقینە ئینجا گوێ لەو ئەگرین و ئەو ئەڵێ .... من وا لەدێڕەکان گەیشتم لەو بڕوایەم هەمان شتیش بێ❤
@rebin_fuad
@rebin_fuad 28 дней назад
دەستتان نەیەشێ. تەنها کۆتا وشە "ئەڵێ" نییە بەڵکو "هەڵدێ" یە ،بۆیە پێ ئەچێت شیکردنەوەکە پێویستی بە کەمێ داڕشتنەوە هەبێت .
@jamshidahmadi9465
@jamshidahmadi9465 Месяц назад
له كرماشانا هزار سلاو له و ماموستاي بي وينه.به راستي خاوه ن پره نسيپ و كه سايه تي جياوازن.بميني بو پاراستني هونه ري ره سه ني كوردي.ماموستاي دل و گول بريا جاريك له نزيكه وه بتبينم
@dlshadhamadamin-ps2kc
@dlshadhamadamin-ps2kc Месяц назад
خۆشمان دەوێی مامۆستا بهجت یحیی خودای گەورە لێت ڕازی بێت چەندە جوان و بە ویقاری... بۆیادگاری ئەمڕۆ ئەموگۆرانیەی پێشکەش کرد٢٠٢٤/٨/١
@sha1991yda
@sha1991yda Месяц назад
بەفر ئەبارێ گوڵ سەردەرئەکا .. لەوسیحرە تەنها ژیر سەردەرئەکا خۆمان پیرو کۆن ،ئەوینمان گەنجە تازە بۆ چێژوان ئەڕۆین بە لەنجە. مەڵێن درەنگە کەس حەرفێ نەڵێ خۆمان ئاوابووین ئەو تازە ئەڵێ بەخوا ڕاست ئەڵێی تەنها ژیر تێ ئەگات لەم دێڕانە❤
@awatdara3724
@awatdara3724 Месяц назад
یەکەم ڤیو و کۆمێنتم بۆ مامۆستای گوڵ هەموو کارەکانی شاکارە
@vianhussen7974
@vianhussen7974 Месяц назад
قوربانت بم مامۆستا گیان سەرسامم پێت زۆریش ❤ خۆشمەوێی براگیان
@BrwaAbdulstar
@BrwaAbdulstar 29 дней назад
12/8/2014 هەربژی و دەست و دەمت خۆش پیاوی بەویقارو هەیبەت مامۆستای عاریف و سۆفی
@user-mq5ek4rn2w
@user-mq5ek4rn2w Месяц назад
ڕاست دەڵێیت بەس ژیر لە ئەو پەیڤانەت دەگات . سەلماندوتە هەمیشە تەنها تۆی دڵ ڕەوێنی عاشقان .
@Kteb.Book.1996
@Kteb.Book.1996 Месяц назад
هەر کاتێک تەپ و تۆزی ڕۆژگار بێزاری کردن، گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە هۆکارێکە بۆ حەوانەوە، و دۆزینەوەی بەها ڕاستەکان. کەسێک هەیە پەیامێکی ئەوەندە جوانی پێیە، هەموو ئەوەی ئێمە لەخۆشەویستی و بەهای جوان پێویستمانە ئەو هونەرمەندە لەهونەرەکەی پیشانی دەدات، ئاوێنەیەکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ شتە جوان و ڕاستەقینەکان ببینن. من وەک گەنجێک قەدر و بەهای ئەم هونەرە دەزانم و پێم خۆشە کەسانی دیکەش تینوویەتی ڕۆحیان لێ بشکێنن.
@Yarani.awin-id2ux
@Yarani.awin-id2ux Месяц назад
٢/٨/٢٠٢٤ دەنگی نەرم و بەسۆزت هەر زوڵاڵ بێت، ئەو پەیڤە دڵنشینانە🖤
@hunerhussein5234
@hunerhussein5234 Месяц назад
دەمخۆش، دەنگێک هەرکاتێک گوێی لێ ئەگری ئەڵێی یەکەمجارە، هەرگیز لێی بێزارو وەرس نابیت
@maryamareen4539
@maryamareen4539 Месяц назад
وشەکانت چەندە ئاشنان لەدڵما، دەنگ و ئاوازت چەندە تایبەتە ئەی شاکاری هونەری ڕەسەن❤❤
@ismailsurchi820
@ismailsurchi820 Месяц назад
مامۆستای هونەری كوردی ئەو دەنگە رەسەنەت هەر ساغبێت
@shalawali3013
@shalawali3013 Месяц назад
ناوازەیە عەشقێکی عاریفانە لەپشت هەستەوەیە
@vianhussen7974
@vianhussen7974 Месяц назад
مامۆستا دڵ جوانەکە ❤‌بژیت هەر بمێنی
@vianhussen7974
@vianhussen7974 Месяц назад
سڵاو سڵاو سڵاو ئەوەی گوێی لێت بێ عاشقیش نەبێ عاشق دەبێ ❤
@Mhamad24.....
@Mhamad24..... Месяц назад
1/8/2024 ئەی ما شاء الله بۆ ئەو دەنگەت مامۆستا🖤
@sherzadali549
@sherzadali549 Месяц назад
درەنگ هاتن و زۆر مانەوەت پێوەری تۆیە مامۆستای گوڵ دڵخۆشبی
@omersahed2437
@omersahed2437 Месяц назад
ئەو دەنگەت هەر بمێنی مامۆستای ئازیز❤ 5-8-2024
@shwankarezsan6832
@shwankarezsan6832 Месяц назад
لەوانەیە لەگەل رەیی من نەبی بەس تۆ یەکەم و ئاخیری لەلام تۆ مــــــامۆستای هەموو هونەرمەندانی بەوەی رۆییە و بەوەی ئستاو بەوەی دێ لەداهاتوودا
@vivyanshalih3315
@vivyanshalih3315 Месяц назад
Long live our dearest Mr. Bahjat Yahya
@KhallatAskary
@KhallatAskary 27 дней назад
هەربژین مامۆستای هونەر
@heshwmqrh1049
@heshwmqrh1049 Месяц назад
هەزار هەزار ماشاءالله لەکەسایەتی بەرز و دڵی سپی و شاکاری جوانت ، نازانم چۆن و بە چ زمانێک وەسفت بکەم ؟ سڵاو لە ڕۆحی سوک و دڵی سپیت ئەی مامۆستای ڕەسەنایەتی و پادشای شاکارەکانی هونەری کوردی. خۆشەویستیت لەگەڵ ڕۆح و خوێنمان تێکەڵە ، خودای گەورە تەمەنت درێژ و پڕبەرەکەت بکات ، ئەی ڕۆحی ڕەوان و دڵوپدڵوپی خوێنی ناودەمارەکانی جەستەی عاشق و شەکەتم.
@marefhassansaleh3046
@marefhassansaleh3046 Месяц назад
خوای گەورە ئاگادارت بێت دەنگت نەڕزێت خوایە
@shirinhamid4572
@shirinhamid4572 Месяц назад
هەمیشە سەركەوتو بیت پیاوی گەورە و بەڕێز كاكە بەهجەت 🤍🌸
@ashtiabdullah8010
@ashtiabdullah8010 Месяц назад
هه ربزيت به راستى كورانيه كى جوان ..خوش برماناوهه ستى جوانى وباكى ده روون....خوش حال بوم كه هيشتا روحت كه رم وناسكه...ده نكت هه رخوش بيت كاكه.
@LadeBilal
@LadeBilal Месяц назад
ساڵانێکی زۆرە جگە لە گەڕە لاوژە کارێکی مۆسیقیو دڵ نیشینم گوێ لێنەبووه ئەم چەن ساڵانەی دوای سەرەتاپای هونەری کوردی بۆتە لەوحەیەک لەفەوزاو بێ سەلیقەی و ئاوازو گۆرانی کرچو کاڵ دوای ساڵانێکی لە هه تکردنی گوێچکەو ڕوحم ئەمشەو گوێم لە م شاکارە جوانەی کاکە بەهجەت یەحیا بوو خۆشیم دێ هه م لە کەسایەتی سەنگینو هه میش دەنگی تەکیەی عاشقانت
@kanirairim9753
@kanirairim9753 Месяц назад
زۆر ڕاستە دەم خۆش من لەڕاستیا گوێ لە گۆرانی ناگرم زۆر بە دەگمەن بەڵام ئیتر لە پێش شاکاری هونەرمەند وایا ناتوانی گوێ نەگریت
@belanali5592
@belanali5592 Месяц назад
ئەوین چەند جوانەھێندەش ناسۆرە عاشقبوون سەختە باجەکەی زۆرە ئەوین بۆھەر کەس سەنگی مەحەكە دەنا گیاندار و بێگیان وەك یەکە ساڵ یەکە یەکە دێ و گوزەرئەکات تۆ ھەرجوان ئەبی لەلام سات بە سات با عالەم بڕۆن بیکەن شرۆڤە دڵدار بەمانای وشە مرۆڤە ٢/٨/٢٠٢٤ ئەمەش با بمێنێ بۆ یادەوەری
@haremgio
@haremgio Месяц назад
We were waiting for you, sir I hope keep doing more and more we see you in top always mashallah mashallah 🤍🤍🤍
@bijarbakr1544
@bijarbakr1544 Месяц назад
ساخ و سەلامەت بی سیدا بهجت یارەبی تەمەن درێژ بی هەمیشە چاوەرێی شتی جوانتر و جوانترت لێ دەکەین ❤
@najmkurdo4180
@najmkurdo4180 19 дней назад
زؤرمان خؤش ئةوي مامؤستاي دل❤
@peshrawfaris
@peshrawfaris Месяц назад
دەم خۆش مامۆستای گەورە
@namammmuzafar5790
@namammmuzafar5790 Месяц назад
وااوو 😮😮😮 شاکارێکی نایابە
@julyaaa5
@julyaaa5 Месяц назад
گیان گیان گیــان مامۆستا یەحیا❤
@Shady-nasser
@Shady-nasser Месяц назад
ئەی هاوار ئەوە چ دەنگە خودایە، بە جدی دڵم کەوتە لەرزە ٣/٨/٢٠٢٤ ١:٥٢ب
@user-qo7rf7og6b
@user-qo7rf7og6b Месяц назад
ئەی گیان مامۆستای جوانی
@dangel3553
@dangel3553 Месяц назад
ئای لەو هەست و وشانە ❤❤❤ نازانم چۆن تێکەڵ بووین من و تۆش
@mohammed_zewar
@mohammed_zewar Месяц назад
ئەو دەنگەی قەت پیر نابێ
@kawan2761
@kawan2761 Месяц назад
دەم خۆش هەربژی کاکە بەهجەت ❤❤❤❤❤❤❤بەهیوای بەردەوامی انشااللە ❤❤❤❤❤❤
@khidirkurdi1804
@khidirkurdi1804 Месяц назад
کاکە بەهجەت گیان بۆ ئاوازەکانت هەموو خەمناکن ئەمجارە
@amanjjalil666
@amanjjalil666 Месяц назад
سڵاو لە مامۆستا بەهجەت🤍
@karzanahmed1920
@karzanahmed1920 Месяц назад
سڵاولەودەنگە پڕسۆزو ئارام بەخشە
@twanasian1253
@twanasian1253 Месяц назад
هەربژی مامۆستای شعر و گۆرانی و هەست بەڕاستی دەنگ. و سەدات ئارامیە ئەو وشە جوانانە هەرچەند گوێی لێ دەگریت تێر نابیت لێی هەر بمێنی مامۆستا گیان
@azizahmad709
@azizahmad709 Месяц назад
لەو زەمانە خراپە، هێشتاش کەسێکی وەکو تۆ ماوە جار جار گوێی بۆ بگرین و تێکەڵ بە وشە مانادارەکانی خۆیمان بکات و بەو دەنگەی بمانباتە کەشکەشانی فەلەک و ناخمان ئاوپڕژێن بکات
@Berxwedan.
@Berxwedan. Месяц назад
Çi dengekî xweş e le bo tu heye mamoste Bahjat ❤
@hazharmuhammad79
@hazharmuhammad79 Месяц назад
دەست و دەم و دەنگت خۆش..... سەربەرزی دونیا و دواڕۆژ بی .
@husseinqadr9516
@husseinqadr9516 Месяц назад
تەمەن درێژبی مامۆستای گوڵ❤❤❤
@rezhawmohammed212
@rezhawmohammed212 Месяц назад
ئەی گیان ❤
@فؤادمحمد-ي8ه
@فؤادمحمد-ي8ه Месяц назад
به‌رهه‌میكی زۆر جوانه‌
@hawrezada
@hawrezada Месяц назад
چاو و دڵمان روون ❤
@HimatHama
@HimatHama Месяц назад
ئەی گیان
@rastgoqzhlwl8870
@rastgoqzhlwl8870 Месяц назад
بۆ یادگاری ٧/٨/٢٠٢٤ ئەم گۆرانیە ڕێک بۆ ئەوکەسە وتراوە کە ناسم🥰
@daniakawaf
@daniakawaf Месяц назад
هەر هەبن
@KarzanMahmood-x5s
@KarzanMahmood-x5s Месяц назад
Dast xosh
@Arya_zulkifl
@Arya_zulkifl Месяц назад
Bo yadgare 3/8/2024 10.45 shaw arya❤
@asoessa8516
@asoessa8516 Месяц назад
ئه‌ك سڵاوت لێبێ باوكی هونه‌ری كوردی
@ajeemohamad
@ajeemohamad Месяц назад
ماموستا زور بريزا
@zana619
@zana619 Месяц назад
3\8 \2024 هەربژی مامۆستا 🌷🌷
@karakurd5586
@karakurd5586 Месяц назад
سڵاو بۆ م.بەهجەتی خۆشەویست
@rebsalamify
@rebsalamify Месяц назад
🎉🎉
@KaziwaAmir
@KaziwaAmir Месяц назад
عشق✨
@BrwaAbdulstar
@BrwaAbdulstar 29 дней назад
هیوادارم هۆنراوەی مەخلوق ی مەحوی بکەیتە گۆرانی❤❤❤❤❤❤
@DearyDeako-t1o
@DearyDeako-t1o 19 дней назад
من ئەگەر لەم گۆرانیبێژانەی ئەم سەردەمە بومایە شەرمەزار ئەبووم دوایی ئەم گۆرانیە ئیتر گۆرانی بڵێم. بەس ئەڵێی چی تەمەڵی پارە و ڕاوی کچ هەندێکی کردوە بە گۆرانی بێژ
@asokosary
@asokosary Месяц назад
سڵاو و ڕێز بەهیوای تەمەندرێژی و بەردەوامیت
@mofaqanwar5664
@mofaqanwar5664 Месяц назад
دەست خۆش مامۆستا هەربژی❤ تاکە هونەرمەندی کورد
@ahmadbakr8045
@ahmadbakr8045 Месяц назад
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
@hawagyan8797
@hawagyan8797 24 дня назад
هه‌ر بژیت بۆ ئه‌و گۆرانییه‌ نازداره‌ بۆ ئه‌و فه‌یسه‌ جوانه‌ت هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ئیره‌یت پێ ده‌به‌ن بۆ شه‌خسیه‌ت و ده‌نگ و سه‌دات گۆرانییه‌ك به‌ڵام بۆ سه‌ده‌یه‌ك یه‌كه‌م جارمه‌ گوێم له‌ گۆرانییه‌ك بێت كۆتا كۆپله‌ی له‌ كۆپله‌ی یه‌كه‌م خۆشتر بێت هه‌ر بژیت گوڵبرا❤❤❤❤❤
@gwlebahar3062
@gwlebahar3062 Месяц назад
سڵاو لەودەنگە زوڵاڵەکەت خوا تەمەن درێژت کات هەردەم سەرکەوتوبیت انشا اللە
@k.abdullah1311
@k.abdullah1311 Месяц назад
تەنیا تکام ئەوەیە: هەتا ئێستا بەجوانی و بەرزی هێناوتە بۆیە هیوادارم بە بەزمی نیشتمان و کوردایەتی و خەپات شتی بێبەها هەموو ئەوانەی دیکەشتان بەهەدەر نەڕوات.
@GhadeerYousif-q9f
@GhadeerYousif-q9f Месяц назад
♥️
@hazhar4609
@hazhar4609 Месяц назад
😔💐...
@aramasren89
@aramasren89 Месяц назад
❤‌💐🌹🌸
@zakaryagaasha3534
@zakaryagaasha3534 Месяц назад
Bravo😊❤
@user-mz4fz8zu3b
@user-mz4fz8zu3b Месяц назад
🌹🌹🌹🌹
@user-hv2ns9nu3h
@user-hv2ns9nu3h Месяц назад
بەرهەمێکی زۆر زۆر جوان وشازە دەستەکانت پڕ گوڵ بێت پڕتەمەن بیت ❤🌹❤🌺🧿🌺🧿🌺
@zhiwar_bahadin
@zhiwar_bahadin Месяц назад
❤❤❤❤❤
@hogrfayaq4417
@hogrfayaq4417 Месяц назад
❤❤
@TanyaFariq
@TanyaFariq Месяц назад
💚💚🍀🌿
@hunarqadeer8269
@hunarqadeer8269 Месяц назад
سڵاو لە خۆت گۆرانی یە شازەکانت🌹❤️🙏
@user-sm3uu3ii2o
@user-sm3uu3ii2o 22 дня назад
❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤
@amanjjalil666
@amanjjalil666 Месяц назад
یەکەم
@alanghafoor5371
@alanghafoor5371 Месяц назад
یاخوا هەر پایە بەرز بیت با بمینێ بۆ یادگاری05/08/2024(06:45AM)
@qaiskanaal
@qaiskanaal 20 дней назад
@user-ux1gx2xh7d
@user-ux1gx2xh7d Месяц назад
2/8/2024 دەنگت هەربمینێ
@anwarsalih9331
@anwarsalih9331 Месяц назад
سلاووريزم هه يه
@LaweFarman
@LaweFarman 22 дня назад
هةربزى
@ronakbraimisofi906
@ronakbraimisofi906 Месяц назад
💐💐💐💐💐💐👏👏👏👏
@user-ge6gz8zm7y
@user-ge6gz8zm7y Месяц назад
Honrawayaki xosha🎉🎉🎉
@Khawenbakhtyar
@Khawenbakhtyar Месяц назад
💗💗💗💗💗
@hawrejangez4095
@hawrejangez4095 Месяц назад
دەڵێ بۆ ئێمە گوتراوە
@bmb3333
@bmb3333 Месяц назад
❤❤❤❤🎉🎉🎉🎉🎉
@bruskrozhhalat1408
@bruskrozhhalat1408 24 дня назад
wey Cano CAN = وەی جانۆ جان
@Hemnrhh
@Hemnrhh Месяц назад
2 / 8 /2024 ڕانییە 🥹
@Moonlight_2024-u8x
@Moonlight_2024-u8x Месяц назад
♡︎❤️
@allamohammed2100
@allamohammed2100 27 дней назад
14/8/2024❤❤❤❤❤❤
@rezanizadin6739
@rezanizadin6739 Месяц назад
🍀🍀🌷🌷😢😢
@LaweFarman
@LaweFarman Месяц назад
Slawkakbhjatharsarkawtube
@user-hv2ns9nu3h
@user-hv2ns9nu3h Месяц назад
🪬🪬😍😍❤❤🌹🌹🌺🌺
@peshrawfaris
@peshrawfaris Месяц назад
دەم خۆش مامۆستای گەورە
@Xara739
@Xara739 Месяц назад
❤❤❤❤
Далее
Bahjat Yahya -  Gul La Gulstan
3:45
Просмотров 28 тыс.
Bahjat Yahya - Gwem Bo Radera
5:20
Просмотров 1,6 млн
BeastMasters Hawk just had enough #ti13
00:30
Просмотров 259 тыс.
شەوانی رەمەزان - ساختەچی
15:31
Просмотров 89 тыс.
Bahjat Yahya - Nishanay Piry
5:15
Просмотров 2,4 млн
Bahjat Yahya - Batanha Lagal Dlm
4:02
Просмотров 377 тыс.
Gul La Gulstan
3:47
Просмотров 1,8 тыс.
Bahjat Yahya - Chane Dwrbm
4:52
Просмотров 1,3 млн
BeastMasters Hawk just had enough #ti13
00:30
Просмотров 259 тыс.