لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
سازی ئاوازی ژیانی، بۆ لەوێی؟
قەت هەوای ناسازی وێت پێ ناکەوێ
ئەی گوڵاڵەی دەوری کانی بۆ لەوێی؟
تا بە پیریم ڕادەگەی، زوو بێرەوە
کەڵکەڵەی دەورانی جوانی، بۆ لەوێی؟
تۆ کە بەرگەی تینی تاوێ ناگری
یوسفی کەنعانی ژانی، بۆ لەوێی؟
ئەوڕۆ من کەوتووم لەبەر دەردی دڵم
تۆ دەوای دەردی گرانی، بۆ لەوێی؟
هەر بە زار و ئاهی من دەشنایتەوە
ئێستە بێ ئاوازی گیانی بۆ لەوێی؟
شاعیر و شیعرن دەسووتێن لێرە، بۆت
تۆ وشە و ئاوازی جوانی، بۆ لەوێی؟
گەر لەوێ بێڕۆحی سیسی کردبی
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هۆنراوەی: شێخە ڕەسوڵ
وتنی: محمد حوسێن
فەیس بوک:
/ mohammed.hussein1993
ئەنستگرام:
...
سناپ چات:
www.snapchat.c...
16 окт 2024