خۆزگە تەمەن ڕێگەی دایە
مـەدینە بە مـاڵم بـایــە
ئەوسا با گیانم دابایە
ئای غەریب خۆم
چۆن خەم نەخۆم
كە دوور لە تۆم
ئەی خودایە من لەدووری
نەم ماوە هێزو سەبووری
بمبە خزمەت و حزووری
هەتا سەروەر
ئاوی كەوسەر
بڕژێننە سەر
كە ناوت دێ كوڵی تاسەم
دەگرێ بەر بینو هەناسەم
بێ تۆ بێناوو پێناسەم
ئەی محمد
شاهی ئوممەت
ناو پڕ حورمەت
فەرمان شوانی : بریندارم
تێكست : رەشید بێبەش
ئاواز : گەلەری
میوزیك: شیاو كەمال
كۆنسێرتی تیپی بهیان 30-3-2022
8 май 2022