Тёмный

Diwani Mahwi Bashi Se دیوانی مه‌حوی به‌شی سێ 

Khogr Bedri خۆگر بەدری
Подписаться 6 тыс.
Просмотров 2,6 тыс.
50% 1

بەشی یەک
• Diwani Mahwi Bashi yak...
بەشی دوو
• Diwani Mahwi Bashi Dw ...
بەشی سێ
• Diwani Mahwi Bashi Se ...
بەشی چوار
• Diwani Mahwi Bashi chw...
(مه‌حوی) ناوی مه‌لا محه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا عوسمانی باڵخییه‌ له‌نه‌وه‌ی پیرو زانای ناودار (شێخ ڕه‌ش)ه‌. باپیریشی وه‌ك باوكی، ناوی مه‌لا عوسمان بووه‌و وه‌ك شێخ مارفی نۆدێ‌ له‌گه‌ڵ‌ دروستكردنی سلێمانیدا هاتووه‌ته‌ شاری نوێوه‌.
(باڵخ)یش دێیه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی (ماوه‌ت) له‌شارستانی سلێمانی. مێژوونووسی كورد، (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ) ده‌ڵێت "له‌ساڵی 1252ی كۆچی (1836 ـ 1837ی‌ زاینی‌) له‌دایكبووه‌".
مامۆستا عه‌لائه‌دینی سوجادیش ده‌ڵێت "له‌ساڵی 1830 (1246ی‌ كۆچی) مه‌حوی‌ له‌دایكبووه‌". كاكه‌ی فه‌لاحیش وتوویه‌تی‌ "له‌1247ی‌ كۆچی‌ (1831 ـ 1832ی‌ زاینی‌) له‌دایكبووه‌". باوكی خه‌لیفه‌ی شێخ (عوسمان سیراجه‌دینی) ته‌وێڵه‌ بووه‌، ته‌مه‌نی‌ مه‌حوی‌ حه‌وت ساڵان بووه‌ كه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن‌و ماوه‌یه‌ك لای باوكی خوێندوویه‌تی. دواتر بۆ خوێندن چووه‌ته‌ شاری (سنه‌)و (سابڵاغ)و لای مه‌لا (عه‌بدوڵڵای پیره‌باب) خوێندویه‌تی‌و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی‌و لای ناوداره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ خوێندویه‌تی.
دواتر مه‌حوی‌ چووه‌ بۆ (به‌غدا)و بووه‌ به‌فه‌قێی زانای به‌ناوبانگی كورد (موفتیی زه‌هاوی)و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی لای ئه‌و وه‌رگرتووه‌. دیسان مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادی ده‌ڵێت "پاش ئیجازه‌ وه‌رگرتنی له‌ساڵی 1859ی زاینیدا، مه‌حوی‌ بووه‌ به‌مه‌لای مزگه‌وتی ئیمامی (ئه‌عزه‌م) له‌(به‌غدا)، به‌ڵام له‌ساڵی 1862ی‌ زاینیدا شاری‌ به‌غدای جێهێشووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی‌و بووه‌ به‌ئه‌ندامی دادگا، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1868ی زاینیدا به‌هۆی مردنی باوكییه‌وه‌ ده‌ستی له‌كاری میری كێشاوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌وه‌ به‌مه‌لاو ده‌ستیكردووه‌ به‌وانه‌وتنه‌وه‌ به‌فه‌قێكان".
(مه‌لا حه‌سه‌نی كوڕی مه‌لا عه‌لی قزڵجی)و (مه‌لا مه‌حمودی مه‌زناوه‌یی)و (مه‌لا سه‌عید ئه‌فه‌ندی‌‌و نایب ئۆغڵیی كه‌ركوك)و (مه‌لا عه‌زیزی موفتی سلێمانی) له‌به‌ناوبانگترینی فه‌قێكانی بوون. هه‌ر به‌ڕێچكه‌ی باوكیدا، مه‌حوی‌ ڕێگه‌ی ته‌ریقه‌تی گرتووه‌ته‌به‌رو بووه‌ به‌خه‌لیفه‌ی شێخ (به‌هائه‌دین كوڕی شێخ عوسمانی) ته‌وێڵه‌.
وه‌ك مامۆستا (شێخ محه‌مه‌دی خاڵیش) له‌(موفتی زه‌هاوی)یه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، (مه‌حوی) له‌ساڵی 1291ی‌ كۆچی‌ كۆچی به‌رامبه‌ر به‌(1874 ـ 1875ی زاینی) له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند مه‌لایه‌ك له‌سلێمانییه‌وه‌ نه‌فیكراوه‌ بۆ به‌غدا. ناوبراو هیچی تری له‌باره‌ی ئه‌م نه‌فیكردنه‌و هۆكاره‌كه‌یی‌‌و چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حوییه‌وه‌ نه‌نووسیوه‌.
(مه‌حوی)، له‌ساڵی 1883ی‌ زاینیدا به‌پێی قسه‌ی مامۆستا (سه‌جادی) چووه‌ بۆ حه‌ج‌و له‌وێوه‌ چووه‌ بۆ ئیستانبوڵ‌‌و له‌ڕێگه‌ی پیاوماقوڵانی كورده‌وه‌ له‌ئیستانبوڵ‌ چاوی به‌سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی) كه‌وتووه‌. سوڵتان ڕێزێكی زۆری لێگرتووه‌و فه‌رمانیشیداوه‌ خانه‌قایه‌كی له‌سوله‌یمانی بۆ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ ئێستا به‌(خانه‌قای مه‌حوی) به‌ناوبانگه‌، مه‌عاشێكیشی به‌ناوی خزمه‌تكردنی هه‌ژارانه‌وه‌ بۆ بڕیوه‌ته‌وه‌، كاتێكیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی، تامردنی له‌سه‌ره‌تای شه‌شه‌ڵانی ساڵی‌ 1324ی‌ كۆچی (تشرینی یه‌كه‌می ساڵی‌ 1906ی‌ زاینی)، هه‌ر خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه‌ بووه‌ به‌فه‌قێكان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایین‌و خزمه‌تكرنی موسڵمانان‌و بڵاوكرنه‌وه‌ی گیانی سۆفیه‌تی بووه‌. له‌یه‌كێك له‌ژووره‌كانی خانه‌قاكه‌ی خۆیشیدا به‌خاكسپێراوه‌.

Опубликовано:

 

8 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 11   
@karwanmhn2270
@karwanmhn2270 3 года назад
ئەو سەدا و دەنگە هەرساغبێ و بژیت کاک خۆگر
@zhir6465
@zhir6465 5 лет назад
Her bijî
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 лет назад
💐💐
@hemnsian4838
@hemnsian4838 5 лет назад
دةستانخؤش و لةشساغ بن
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 лет назад
ھەربژیت چاوەکەم 💐
@sharoshamal8700
@sharoshamal8700 5 лет назад
تەمەن درێژ بیت و لەشت ساخ بێت یاخوا بەڕاستی دەنگ و سەدایەکی تایبەتت هەیە
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 лет назад
زۆر سوپاس چاوەکەم 💐💐
@RachlakiniAql348
@RachlakiniAql348 5 лет назад
Dastxosh , shaza 👏👏👍
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 лет назад
سوپاس 💐💐💐
@lanyabaqy9127
@lanyabaqy9127 5 лет назад
هەربژیت ، نایابە 💜
@KhogrBedri
@KhogrBedri 5 лет назад
سوپاست ئەکەم ڕێزت ھەیە
Далее
Dropping In from the Clouds 🌁
00:17
Просмотров 1 млн
Мама знает где все документы
00:21
Mohsen Yeganeh - Behet Ghol Midam ( I promise you )
4:45
Diwani Hariq   دیوانی حەریق
39:04
Просмотров 1,4 тыс.
Dropping In from the Clouds 🌁
00:17
Просмотров 1 млн