Harem Salah - Xozga
©️ copyrighted by VIN
خۆزگە
خۆزگە گیانە تەنها ساتێک
لەڕاستیدا پێت دەگشتم
لەگەڵ تۆبوون ساتێکیش بێت
وادەزانم لەبەهەشتم
خۆزگە گیانە بەس بۆ یەک جار
بانگی ناومت بکردایە
ئای چەند خۆش بوو ئەگەر ناوم
بە دەنگی تۆ ببیستایە
خۆزگە گیانە تەنها جارێک
بمتوانیبا لەگەڵتابم
بمتوانیبا بۆ یەک چرکە
وەک خۆشەویست لە دڵتابم
خۆرگە گیانە من چۆنم بۆت
تۆ یەک لە سەد وا بوویتایە
ئەوسا بۆ من خەمێک نەبوو
گەر ڕۆژێکیش بژیمایە ..
بۆ وەڵامم نادەیتەوە؟!
سەبرم نەما چۆن وا بژیم ؟؟
نامەیەکی بەتاڵیش بێت
بینێرە بۆم بەوەش ڕازیم
گەر نامەکەت بەتاڵیش بێت
هەوڵ دەدەم بیخوێنمەوە
هەتا مردن هەر دەگەڕێم
18 сен 2024