Тёмный

Hevpeyvîn- Hejar Mukriyanî piştî sî salan | هەڤپەیڤین- هەژار موکریانی دوای سێ دەیە 

Подписаться
Просмотров 23 тыс.
% 523

هەژار موکریانی، گەلناس، شاعیر و وەرگێڕێکی نێوداری کوردستان بوو. خاوەنی زۆر بەرهەمی وێژەیی، لێکۆڵینەوە و پەرتووکی نایابە. شارەزای کاروباری هەموو پارچەکانی کوردستان بوو. یەکێکبووە لە سەردانیکارانی دووکانەکەی بەشیر موشیر لە بەغدا و شیعری دانسقەی بەناوی بەشیر موشیرەوە نووسیون.
هەژار موکریانی پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ بارزانی نەمردا هەبوو، بەدرێژایی شۆڕشی ئەیلوول و دوای هەرەسی 1975یش. دوای کۆچی دوایی بارزانی نەمر و ئیدریس بارزانی، ساڵانە بۆ بیرەوەرییان شیعری نایابی نووسیون.
لە دوای رێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 لەنێوان دەوڵەتی عێراق و شۆڕشی کوردستان دا، بە پشتیوانی مەلا مستەفا بارزانی، رێبەری شۆڕشی کوردستان بووە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد.
ئەم هەڤپەیڤینە لە رۆژی 2ی شوباتی 1991 لە پاریس لەلایەن وێنەگری نێودار سوارە مامەخەلانی لەگەڵ هەژار موکریانی کراوە، واتە تەنیا 19 رۆژ بەر لە کۆچی دوایی هەژار موکریانی لە رۆژی 21ی شوباتی 1991دا. بەشی زۆری پرسیارەکان لەلایەن حەمە عەزیزەوە کراون، کە یەکێکبووە لە کاربەدەستانی بارەگای بارزانی لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول دا.
هەژار موکریانی لە مەهاباد نێژراوە، بەڵام نێوبانگ و خۆشەویستییەکەی لە هەموو پارچەکانی کوردستان هەیە.
هەموو مافێکی ئەم هەڤپەیڤینە بە ڤیدیۆ، نووسراو و دەنگەوە پارێزراوە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو.
لە هەڤپەیڤینەکەدا هەژار موکریانی، زۆر داخبارە بە ناکۆکی نێوخۆیی کورد، بەڵام لەو باوەڕەدایە کورد لەنێوناچێت و رۆژێک دەگاتە ئامانج
Hejar Mukriyanî gelnas, şaîr û wergêrekî navdar ê Kurdistanê bû. Xwediyê gelek berhemên wêjeyî, lêkolîn û pirtûkên herebaş e. Şehrezayê karûbarên hemî parçên Kurdistanê bû. Yek bû ji serdankerên dikana Beşîr Muşîr li Bexdayê û helbestên hêja bi navê Beşîr Muşîrî nivîsandine.
Hejar Mukriyanî di tevahiya Şoreşa Îlonê û piştî şikestina 1975an jî, pêwendiyeke wî ya zaf xurt bi Barzaniyê Nemir re hebû. Piştî wefata Barzaniyê nemir û Îdrîs Barzanî, her sal ji bo bîranîna wan helbestên hêja nivîsandin.
Piştî rêkeftina 11ê Adara 1970ê di navbera dewleta Iraqê û şoreşa Kurdistanê de, bi piştevaniya Mela Mistefa Barzanî, rêberê şoreşa Kurdistanê, bû serokê desteya rêveber a Yekîtiya Nivîskarên Kurd û endamê Akademiya Zanyarî ya Kurd.
Ev hevpeyvîn roja 2yê sibata 1991ê li Parîsê ji hêla wênegirê navdar Siware Mamexelanî ve ligel Hejar Mukriyanî hatiye kirin, ango bi tenê 19 rojan berî mirina Hejar Mukriyanî di roja 21ê sibata 1991ê de. Beşa zêde ya pirsan ji aliyê Heme Ezîz ve hatine kirin, ku yek bû ji karbidestên baregeha Barzanî di serdema Şoreşa Îlonê de.
Hejar Mukriyanî li Mehabadê hatiye veşartin, lê navdarî û hezkirina wî li hemî parçên Kurdistanê heye.
Hemî mafên vê hevpeyvînê bi vîdyo, nivîskî û dengî ji Tora Medyayî ya Rûdawê re parastî ne.

Развлечения

Опубликовано:

 

22 фев 2023

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 78   
@seransardar7177
@seransardar7177 Год назад
خۆزگە پێش کۆچی دوایی،مامۆستا هەژار ئازادی باشوری کوردستانی دیبا😔هیوادارم هەموو دیدارەکە دابەزێنن.
@azadsamani9885
@azadsamani9885 2 месяца назад
کام ئازادی ؟
@SWllat
@SWllat 4 месяца назад
هەتا ئەم 33 خولەکەم تەواو کرد وەخت بوو گیانم دەرچێت، چەند پەرووشم بۆ مام هەژار ئەی خودایە. روحت شاد.
@naserkakili6381
@naserkakili6381 День назад
هه زاران سلاو له روحی پاکت روحت شادبی ماموستا هژار😢😢😢😢😢😢😢😢😢😢
@PaiwandMuhamad-n7z
@PaiwandMuhamad-n7z 21 день назад
مامۆستای شیرین ڕۆحت ئارام
@edrisrouzbeh4526
@edrisrouzbeh4526 10 месяцев назад
داخی داخانم... خوای گه‌وره روحت له ئارامی‌دا دابنیت، به‌و هه‌مو خزمه‌ته‌وه و به‌رهه‌مه گورانه‌وه چه‌ن ساده‌و ساکار بووه، پیاوی گه‌وره ئاوایه به راستی؛🌹👌
@raminpanahi1917
@raminpanahi1917 10 месяцев назад
ئەم مامۆستا مەزنە لە مزگەوت پەروەردە بووە چەند کەسێکی لێهاتووی لێ دەرچووە بەڕاستی بە مانای وشە مامۆستایە لەگەڵ هێمن موکریانی ،💛 ، خودای گەورە لە گوناحیان خۆش بێت انشاالله .
@shaxawankai8368
@shaxawankai8368 2 месяца назад
❤❤❤❤جێگەی شانازی کوردوکوردوستان پایەیەک لە بناغەی زمان و شیعرو ئەدەب و مێژووی گەلەکەمان هەزار سڵاو لەگیانی پاکی ❤❤❤❤❤❤
@user-yj2gl7nw6k
@user-yj2gl7nw6k Год назад
بەداخەوە ئێمەی کورد هەرئەوندە کەسێکمان لەخۆمان بەرزتربێ ونەتەوەپەررستربێ بەهەزارشێوە ورەوهەستی دەڕووخێنین ئەو ئێشە لەمێژینەیانەمان لێنابڕێ لێرە دامامۆستاهەژاریش جۆرێک لەدڵشکاوی پێوە دیارە شوان لەشاری سەقز
@mohammadkhidir348
@mohammadkhidir348 Месяц назад
🌹🌹🌹🌹
@mohammadkhidir348
@mohammadkhidir348 Месяц назад
❤❤❤❤
@Mamosta1966Mam
@Mamosta1966Mam 2 месяца назад
هەزاران ڕەحمەت لە گۆڕت مامۆستای ئەدەب و هۆنراوەو شیعر
@tawarahmadi5786
@tawarahmadi5786 8 месяцев назад
بێ وێنەی مام هەژارحەیف ڕۆحت شاد یادتت هەرمان گەوری ۆڵاتەکەم کوردستان❤❤❤
@teyebamjadi3279
@teyebamjadi3279 7 месяцев назад
قۆربانی دە ستوپەنجەی ماندوو بم مامۆستاگیان🎉🎉🎉❤❤❤❤❤
@HejsanHejda-ir2cr
@HejsanHejda-ir2cr Месяц назад
ئەو کاتە کورتە بۆ ئەم زاتە پیرۆزە زۆر کاتێکی کەم بو
@user-ye1qq5wq6h
@user-ye1qq5wq6h 7 месяцев назад
بەڕاستی شاعیریی❤
@hasanbarari5446
@hasanbarari5446 10 месяцев назад
سلاو له روحی ماندو نه ناسی علامه هژار مه کوریانی ،افتخار ئه کم که کوردم ،چون ماموسا هژار کورد بو ،
@awatacademy
@awatacademy 11 месяцев назад
خوای گەورە لێی خۆش ببێت و جێگای بەهەشت بێت. لە دڵئ هەموو کوردێکی دڵسۆز و نئشتمان پەروەر و ڕۆشنبیردایە. بەداخەوە ساڵآنێکی زۆرە وەک میللەتی کورد لە بیرکردنەوەی بەرژەوەندی کەسی تێنەپەڕیوەین، بەداخەوە ڕێگای هۆشیاری زۆر سەخت و دژوارە و هێشتا زۆرمان ماوە.
@elafsalam2232
@elafsalam2232 2 месяца назад
دوژمن پیتزامان دەداتێ،بەڵام ئیمزامان ناداتێ،واتا ژیانت بداتێ سەروەرییت ناداتێ،سەروەرییت بداتێ هەوڵ دەدا نان و ئاوت ببڕێ....
@shakar2394
@shakar2394 4 месяца назад
ئەی هەزاران دروود بۆ ڕووحت مامۆستای مەزن ، قەرزای تۆین
@hoshyarabdulsamad2360
@hoshyarabdulsamad2360 5 месяцев назад
نازانم چۆن هەست و سۆزو ئەوەی لەناخمدایە، بەرامبەر بەم زاتە بەرزە دەرببرم . پسپۆرو شارەزا لەزمان وئەدەبی کوردی ،عەرەبی و فارسی. خاوەنی دەیان وسەدان شاکاری ئەدەبی جوان. وەڕگێرێکی بەتوانا لەزمانی عەرەبی بۆ فارسی وکوردی. وەرگێرانی داستانی مەم وزینی ئەحمەدی خانی بۆ سۆرانی و وەرگێرانی دەیان شاکاری ئەدەبی بۆ سەر زمانی کورد. ژیانی لاوێتی وپیری لەڕێی کوردو کوردستان لەدەربەدەری و زیندانی وهەژاری بەسەربرد. جێگای شانازیە بۆ هەموومان. هەزار ڕەحەمەت لەگۆری پاکی. ڕوحی شاد.
@R.Devontae
@R.Devontae 9 месяцев назад
ئارام بنو گەورە، هەڤاڵانت لێرە، لە باشور، هەر پاش کۆچت ئۆتۆنۆمییان بەدەست هێنا و دەسەڵاتی دیکتاتۆریان ڕوخاند. ئارام بنو پاڵەوانی نەبەز، ڕۆڵەکانت لەوێ، لە ڕۆژئاوا، دەسەڵاتی خۆسەریان دامەزراند و داعش و بەشاریان وەدەرنان.
@Peyman-nv5yj
@Peyman-nv5yj 16 дней назад
ئاخ مامۆستا 😢
@twanatwana9726
@twanatwana9726 5 месяцев назад
سڵاو لەو زاتە خۆنەویستە رۆحت شاد مامۆستا هەژاری دەربەدەر
@HejsanHejda-ir2cr
@HejsanHejda-ir2cr Месяц назад
یەکێ لە ئەدیب و کەڵە پیاوی ئەدەبیاتی کوردی...سەری تەعزیم لە بەر ئەو زاتە مەزنەد ئەجەوێنم...ڕۆحت شاد بێ ئەی مرۆڤی مەزن
@welatperwer
@welatperwer Год назад
Bi rêzdarî û hezkirin bibîr tînim Be rêzdarî û hezkirin bebîr dihênm
@jazaabdullah8846
@jazaabdullah8846 Год назад
22:35 زۆر بەھێزە! 24:00 قسەکانی پێش سەردەمی خۆیەتی!
@rezgarmahmodi3719
@rezgarmahmodi3719 7 месяцев назад
روحى شادبيت ماموستاى گه وره ى كوردستان
@Kambiz_aghand
@Kambiz_aghand 8 месяцев назад
به راستی قسه کانی، خوشه و بی وینن، ماموستای بلیمه ت، هه ژاری به قیمه ت، 💛❤️💛❤️💛❤️💛❤️
@kaziwakoei
@kaziwakoei 4 месяца назад
❤️❤️❤️
@antoniotonymontana5546
@antoniotonymontana5546 Год назад
خۆزگا من لەو کاتە ئەبووم مام هەژار و مام هێمن ئەدیت 😭😭😭😭😢😢😢😢😭😭😭😭😢😢😢😢 دەستم بشکێ
@taherpiroti270
@taherpiroti270 7 месяцев назад
گەورەم تۆ نامری.
@marewanmahmod1190
@marewanmahmod1190 9 месяцев назад
✍️ failasof nosar 🌹mezhonos Bibliografie xawan halwesty kurdstany begoman Hazhar Mokrianya 💚💚🥀🥀🥀🕊🕊🕊🕊
@safinyousif9008
@safinyousif9008 Год назад
ئەی دەم و لەوست بلێسمەوە مامۆستا هەژاری نەمر!
@amirahmadi9639
@amirahmadi9639 6 месяцев назад
ڕۆحی شاد بیت
@arezchomani
@arezchomani Год назад
گەوھەری کورد مام ھەژاری نەمر
@zana9903
@zana9903 10 месяцев назад
ڕۆحی پاکی شادبێت و ئارام بێت
@HejsanHejda-ir2cr
@HejsanHejda-ir2cr Месяц назад
تەربیەتێکی ئیسلامیە..ئیسلا م کوردی کرد بە کۆیلەی تورک و فارس و عەرەب
@hasanabdipur-bd3ww
@hasanabdipur-bd3ww 7 месяцев назад
حه ک به قور بانت بم ❤❤❤❤❤
@Rewan.Mihemed
@Rewan.Mihemed Год назад
Dilovaniya Xwedê lê be
@bahandali4660
@bahandali4660 3 месяца назад
پیاوێکی دەگمەن
@hamajaf9190
@hamajaf9190 Год назад
@hakeempirot2169
@hakeempirot2169 Год назад
قەتم لەبیرناچی.
@chyabarzanii
@chyabarzanii 8 месяцев назад
Badaxawa nagayshtbuin ba xzmatt
@xalisskurdi8781
@xalisskurdi8781 Год назад
خواردنەوەی عارەق و سیرو ماستی زۆر حەزلێبووە❤
@fakherpenhani1908
@fakherpenhani1908 Год назад
تەنیا سپای پاسداران و ٸیتلاعاتی ٸێران و کەسانی دژە کورد بە بەردەوامی، دەڵێن و دەنوسن، " کۆماری مهاباد" کوردە ماڵوێرانەکەش بۆ خۆشی دەڵێ کۆماری مهاباد. زۆر سەیرە. لە هەمو رۆژنامە و سەنەدەکانی دەورانی کۆمار دا بۆ یەکجاریش نەنوسرارە و نەگوتراوە کۆماری فلان و فیسار... تەنیا نوسراوە " کۆماری کوردوستان" . بەڵام لە باشور فەرهاد پیرباڵ گوتەنی:" رۆژمانە موسەکانمان" بە زۆر و بە سوێند و تەڵاق، دەلێن ٸیللا و بیللا کۆماری مهابادە. جا وەرە ٸەو کەرەی لەو قوڕەی دەربێنە.
@xalisskurdi8781
@xalisskurdi8781 Год назад
❤❤قسەکانت زۆر ڕاستە.. تێبینیەک ڕۆژنامەمووس قسەی دکتۆر مارف غەزنەدارە و ئی بەڕێز دکتۆر فەرهاد پیرباڵ نییە ❤❤
@fakherpenhani1908
@fakherpenhani1908 Год назад
@@xalisskurdi8781 سپاس بۆ راست کردنەوەکەت. باوەر کە مەزن و زانا و پسپۆڕەکانی کورد، هەمویان لە دەست کورد دەرونیان وەرهەم و زووخاویان هەڵێنا و مردون.
@TheDarin1984
@TheDarin1984 4 месяца назад
رۆحی شادبێت
@Peyman-nv5yj
@Peyman-nv5yj 16 дней назад
ڕاست دەکەی 👍
@antoniotonymontana5546
@antoniotonymontana5546 Год назад
مام هەژار گیان 😢😢😢😭😭😭
@habibhawramy6365
@habibhawramy6365 10 месяцев назад
بەس تەنیا کوردبوم کوردی بێ غەش بوم بۆیەیە دەربەدەر هەردەم پڕ بەشبوم گلەی ئەکەم منگەندیم نەبو بەڵام بەڕاستی چەن گەندیم هەبو ئێستا هەست ئەکەم من بۆ خۆم نەبوم زانام زۆر زۆرە من خۆم دەزانم قەدی خاکم هەرگیز نازانم بڵەی ڕۆژێ بێ خۆمی بۆ سافکەم ئارام بێ گیانم لەگەڵ ڕێزی زۆر بۆ ڕۆشن بیرانم
@Ahmed-ne5lo
@Ahmed-ne5lo 5 месяцев назад
والله هه ر که س بنه ماڵه ی با رزانی وبنه ماڵه ی تاڵه بانی خۆش بوێت جاشه جاشه جاشه
@kurdcast3524
@kurdcast3524 6 месяцев назад
Walla kar w karbab bww bi axghlaq bww bi qimat bww,,, mastaw chi bww
@mikail8333
@mikail8333 11 месяцев назад
ڕوحی بەرزی شاد بێ ، تازە هەرگیز وەکوو ئەو پیاوە زانا و بلیمەتانە نایەنەوە سەر دنیا. بەڵام ئەوەم پێ سەیرە بۆچی کە باسی کوڕەکانی دەکەن ، دەڵێ هیچ کوڕێکم نییە و تەنیا هیوام بە خانی هەیە کە خەریکە دەرس دەخوێنی(کەچی دەڵێ ٤ کوڕم هەبوو) . ئەدی شێرکۆ هەژار کە کوڕی گەورەیەتی ، بۆچی ئاوا دژایەتی بابی کرد و کتێبی هەژاری مرۆڤ و دەورووبەری نووسیوە . ئەدی ئێستا شێرکۆ هەژار چ کارەیە ؟ لەکوێیە ؟ سێ کوڕەکانی دیکەی چ کارەن و لە کوێن ؟ خانی کە چووکەترین کوڕی مامۆستا هەژاربووە و زۆری شایی بە ئەو بووە ، ئێستا چ دەکات و لەکوێیە ؟ بێجگە لەودوانە ، نێوی کوڕەکانی دیکەی چن و چ دەکەن ؟ بەڕاستی پێمخۆشە وڵامی ئەو پرسیارانەم دەستکەوێ . شێرکۆ هەژار خامەیێکی زۆر پاراو و ڕەنگین و جوانی هەیە ، بۆچی لە دژی بابی بەکاری هێناوە ؟ بۆچی مامۆستا هەژار وەک بڵێی حاشای لە کوڕەکانی دیکەی کردووە و هەر پێیخۆش نییە پرسیاریشی لەبارەوە بکرێ و قەڵس دەبێ کە ئەو پرسیارەی لێ دەکات ؟ بۆچی هیچ وێنە و دەرکەوتنێک نییە لە کوڕەکانی مامۆستا هەژار ؟ باشە بۆۆۆۆ ؟ بۆ ؟ بۆ ؟
@humamkirkuky
@humamkirkuky 10 месяцев назад
وێڕای سڵاو و ڕێز، بۆ پرسیارەکانت تەنها دەزانم کە خانی کوری مامۆستا هەژار زۆر لە هەولێر دەمێنێتەوە زۆر لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی تێکەڵە سەردانیان دەکات. هیچی تر نازانم بەداخەوە.
@humamkirkuky
@humamkirkuky 10 месяцев назад
لە لەندەنیش دادەنیشێت
@mikail8333
@mikail8333 10 месяцев назад
@@humamkirkuky زۆر سپاس بۆ وڵامەکەت بەڕێز گیان
@humamkirkuky
@humamkirkuky 10 месяцев назад
@@mikail8333 ئەمە فەیسبووکەکەیەتی khani mukryani
@danakord4946
@danakord4946 10 месяцев назад
@@humamkirkukyرۆحە گیان ئادرسی ناونیشانی لە هەولێر یا لندن پێدەزانی مەمنون دەبم ئارەزووی دیداری دەکەم 🙏
@Jinomusicofficial
@Jinomusicofficial Год назад
باشه ئه و فیلمه باشه بو چی به لگوی رووداو خراپ کراوه ؟ئه و کاره قوره چیه ؟
@kurdistanisarbaxo9462
@kurdistanisarbaxo9462 Год назад
مافی رووداوە
@user-sr6wp4np4q
@user-sr6wp4np4q 2 месяца назад
جلكاوخورى ملا مجةى گور بة گور بو
@jalalawrahman9000
@jalalawrahman9000 Год назад
دەستان کەوت بەڵام نەتان زانی بیبەن بەڕێوە،کوردایەتیتان کردە بازرگانی
@adilhajy13
@adilhajy13 Год назад
ئەو کاتەی کەکاک هەژار ئەم چاوپێکەوتنە پڕ بێهیوایەی کردوە رێکخستنەکانی یەکێتی زۆر چالاکانەو بەگوڕوتینێکی زۆرەوە خەرێکی سازدانی کوردی باشووری کوردستان بوون کەمن خۆم یەکێک بووم لەوانە چەندین نامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیم هێنایە ناو شارەکان بۆ ئەوەی جاش مقاوەمەی راپەڕین نەکەن وهاوکار بن ئەوە بوو راپەڕین لەڕانیەوە ٥/٣/١٩٩١ دەستی پێ کردو کورد بووە خاوەن ئەم دەسەڵاتە نادادپەروەرە !!!.
@jamalxoshnaw2686
@jamalxoshnaw2686 4 месяца назад
هە ژاڕ هە موو ژیانی چاشایە تی و خیانە ت بوو نموونە هه ژاڕ گیڕا ڵۆ بە ڕبوو وە ڵە 1961چووە تاڕان ڵە شوڕشی ایڵول تۆ ایڕانی چۆن چوویە وی تا 1975ڵە ایڕان بووی کە شۆڕش ڕووخا دیسان هه ژاڕ چوە که ڕە چ هه ژاڕ دڕوی کڕد ووتی ڵە 1959چوومە ڕووسیا کە چی باڕزانی ڵە 1958ها تۆ عیڕاق دڕۆزن خۆ فڕۆش تا تۆپی ڵە سە نگە ڕی دژ بە کووڕد بووی دژی شوڕشی ڕۆژ هە ڵات بووی تو وو دژی بڕای خۆت بووی ۆ😢😢😢😢😢
@barxagyan7884
@barxagyan7884 9 месяцев назад
ئەی ھاوار بۆ خاتری خوا سەیرم لێ دێ ئەدیبێكی وا گەورە و پڕ ھەگبەو بەرھەمی ئەدەبی بۆ ئەتەكێتی وەڵامدانەوەی نیە زۆر بازاڕی و عەوامی وەڵامەداتەوە لە شێوەی دەربڕینا ؟!!!!
@aradmostowfi7841
@aradmostowfi7841 7 месяцев назад
دیارە هەژاری کوردستانی ناناسیت.
@HeMnKurdiStaNi
@HeMnKurdiStaNi 4 месяца назад
گەر خوێنەری بیت دەزانی چۆن دەنووسێت و چی دەکات
@halmatasad3073
@halmatasad3073 3 месяца назад
هە ر اوکاتە ش مامۆستا هە ژار بە و هە مو ئە زمونە و تە مە نە وە کە لە پێناو کوردستان سە رفی کرد هاتە سە رئەو قەناعە تە ی کە کوردایە تی هە موی درۆ و دە لە سە و فشەیە............. اوە استاش ئە زمونە کە دە بینین لە باشوری کوردستان کە او خە ڵکە چە ند بێزارە لە دوو بنە ماڵە دزو زاڵمە کە ی بارزانی و تاڵە بانی...............
@diegojawa834
@diegojawa834 Месяц назад
من هه ژارم وه ک تاقانه ی وێژه و ئه ده بی کوردی ده بینی ،به س ئه م چاوپێکه وتنه هه موو لێکدانه وه کانمی رووخاند ،له سه ر جه م ئه م ئاخاوتنه دا ، نه ک لێکدانه وه و ئانالیزیکی سیاسی کۆمه لایه تی مێژوییم نه بینی به لکوو تاقه رسته یه ک ،که له قسه کردنێکی ئاساییش بچێت نه بیست ،ده کرئ داهێنه ر و خولقێنه رو وه رگێری چووارینه کانی خه یام ،که ئاستی هیچ که متر نییه له شاعێری مه زنی فارس ،شێوازی قسه کردن و لێکدانه وه و وه لامدانه وه ی پرسیاره سیاسی و کۆمه لایه تییه کان تا ئه وراده یه نزم و ته نانه ت تا ئاستی که سێکی ته واو نه خوێنده واری ناشاره زاش بئ !! وه لامی خۆم موسبه ت و ئه رێنییه . من باش ده زانم ئاستی شێعری به رهه مه کانی هه ژار مام ناوه ندو و تا راده یه کی به ره و ژێر ناوه ندیشن به لام ئاستی زمانه وانی و تووانایی له وه رگێراندا به تایبه ت وه رگێرانی چووارینه کانی خه ییام ، گه ر نه لێم بئ وێنه ده تووانم به راشکاوی بلێم که م وێنه یه .هه لوێستی سیاسی و جۆری بیر کردنه وه ی کاک عه بدولره حمان تایبه ت به خۆی بوو باش و نه باشی پێوه ست بوو به خۆیه وه ، ئه وه ی جێی باسه له م بابه ته دا ،ده رکه وتنی ئاستی ناشاره زایی سه رسورهێنه ری مامۆستایه له بابه ت گه لی سیاسی ، بێجگه له وه رگێران ،به رای من هه ژار ئه ستێره ی پرشنگداری ئه ده بی کوردی له مه یدانی وه رگێراندا بوو ،تاقه وه رگێراوی چووارینه کانی خه یام ،به سه بۆ به رز راگرتنی ئه م که سایه تییه،ئه وه ی زیده ره وی باوی ناو کورده وارییه ،چه ورکردن و ئیغراقه له نرخاندنی کارو کرده وه ی که سایه تییه ناوداره کان ،هه ژار قه ت شاره زای سیاسی و پسپۆری کۆمه لناس و ئابوورزان نه بوو ،وه رگێرێکی که م وێنه بوو که تاقه خه یام به کوردییه که ی به لگه یه که بۆ دانه واندنی سه ری رێز له ئاستی شکۆ و شاره زایی ئه م پیاوه ، زۆر باشه خه لکانی بلیمه ت ، ئه وجۆره ی بوون و هه ن بناسرێن ، ئیغراق ئیفرات و ته فریت جگه له درێژه دان به هه له کاری ناو کوردان ده رئه نجامێکیتری نابئ ، بۆ پشت راست کردنه وه ی ئه م قسه یه م داواتان لێده که م جارێکیتر گوئ راگرنه وه لام و پرسیاره کان . ئه مجاره په لاسی شه رم و دین پاره ده که م ..ئه م ده ردی هه ژارییه م به مه ی چاره ده که م ...سئ به ره ده نێمه مستی بیری پیرم ..کیژی ره زی روسووری ترئ ماره ده که م ...یادی هه رمان بئ .
@essemm4431
@essemm4431 6 месяцев назад
له قوونی هه زاری مه سینه هه لگری چلکاو خوری مستو توپیوی بارزانی
@ZakariyaKariman
@ZakariyaKariman 4 месяца назад
له قووونی ئەو داێک حێزت داێک کونی
@Zana_Hatem
@Zana_Hatem Год назад
پەیامبەری ڕاستەقینەی کورد
@RanyaRaparen-bd7co
@RanyaRaparen-bd7co 2 месяца назад
❤❤❤❤
@rmrkurdish
@rmrkurdish Год назад
@arezchomani
@arezchomani Год назад
🖤🖤🖤