Тёмный

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | تەعریب هەڕەشەی چۆڵکردن لە دەیان گوندی کوردنشینی مەخموور دەکات 

Rudaw Stream
Подписаться 78 тыс.
Просмотров 4,8 тыс.
50% 1

تەعریب بە دووریی 64 کیلۆمەتر لە سنووری هەولێر بەخێرایی دەکرێت. نەبوونی ئارامی، کەمیی خزمەتگوزاری و چەندین کێشەی دیکە، بوونەتە هۆی ئەوەی گوندە کوردنشینەکانی مەخموور بەرەو چۆڵبوون بچن.
بەرنامەی لەگەڵ رەنج ئەم جارە تایبەت بوو بە تەعریب و چۆڵبوونی گوندە کوردنشینەکانی سنووری قەزای مەخموور. هاونیشتمانییەک دەڵێت، پرۆسەی تەعریب و بەعەرەبکردن پێشتر هێواش بوو، بەڵام ئێستا زۆر بەخێرایی دەکرێت. هاونیشتمانییەکی دیکەیش گوتی، تەعریب بە داگیرکردنی زەویی جووتیاران نەوەستاوە، بەڵکو ئێستا ناوی گوندەکانیش گۆڕاون بۆ ناوی عەرەبی.
"پەرلەمانتارە كوردەكان بەدەم ئەو كێشەیەوە ناچن"
محەممەد جاسم كاكەیی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ‏لە ‏ئەنجوومەنی ‏پارێزگای نەینەوا وەک میوانێكی سەرەكیی بەرنامەكە باسی لەوەكرد، پێشتر ‏لە سنووری زوممار تەعریب بەچڕی لەسەر دەستی پەرلەمانتارێكی عەرەب ‏هەبووە، بەڵام بە هەوڵی بەشێک لە هاوكارەكانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ‏نەینەوا، ئەو تەعریبەیان راگرتووە، ئەو گەلەیی لە ئەندامە كوردەكانی ‏پەرلەمانی عێراق هەیە بەوەی هیچ هاوكار نین بۆ راگرتنی ئەو هەوڵانەی ‏تەعریب كە لە سنووری نەینەوا ‌و بەتایبەت لە مەخموور هەن.
محەممەد جاسم كاكەیی لەبارەی بێدەنگیی پەرلەمانتارانەوە گوتی: "بەشێكی ‏پەیوەندیی بەوەوە هەیە كە هیچ كەسێكی كوردی مەخموور پەرلەمانتاری عێراق ‏نییە، تەحەدا دەكەم هیچ پەرلەمانتارێكی كورد لە عێراق بەدەم راگرتنی ‏تەعریبی سنووری مەخموورەوە چووبێت، ئێمە وەكو كوردێک لە نەینەواین ئەو ‏هەموو هەوڵە داگیركارییە هەیە ئەگەر ئێمە لەوێ‌ نەبین دەبێت چی رووبدات."‏
‏‏"30 هەزار عەرەبی مەخموور كراونەتە حەشدی شەعبی"
سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ‏لە ‏ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ‏نایشارێتەوە ناكۆكییەكانی كورد لەنێوخۆ بەتایبەت یەكێتی ‌و پارتی ‏لە سنووری نەینەوا، هۆكارێكی زیادبوونی ئەو كێشانەیە كە بۆ خەڵكی كورد ‏لەو سنوورەدا دروست دەبێت: "ئێمە لەگەڵ برایانی پارتی بەجیا ‏رووبەڕووی تەعریب دەبینەوە، ئەگەر بەیەكەوە بووینایە بەدڵنیاییەوە باشتر ‏دەبوو، هەندێک جار بەرامبەرەكانمان ئەو بەیەكەوە نەبوونەمان دەقۆزنەوە، ‏بۆ تەعریبی زیاتر."‏
محەممەد جاسم كاكەیی، ناكۆكی ‌و ململانێكانی لایەنە سیاسییەكان لە ‏هەرێمی كوردستان بە ئاسایی دەزانێت، بەڵام لە دەرەوەی هەرێمی ‏كوردستان ‌و بە تایبەت لە ناوچە دابڕێندراوەكان بە "كارەسات" ناودەبات و ‏دەڵێت "لەو ناوچانە كورد پێویستی بە یەكدەنگی هەیە، بەتایبەت ‏لەكاتێكدا بەپێی دوایین ئامار، 30 هەزار عەرەبی سنووری مەخموور ‌و قەراج پڕ‏چەككراون ‌و كراونەتە حەشدی شەعبی".
ئەندامە كوردەكەی ئەنجوومەنی ‏پارێزگای نەینەوا باسی لەوەش كرد، ئەگەر لەم قۆناخەدا كورد بشگەڕێتەوە ‏گوندەكانی سنووری قەراج، هیچ سوودێكی نییە: "چونكە گوندەكان هەمووی ‏وێرانەن، نە رێگە بە كەڵك دێت نە بینای قوتابخانە ماوە، هیچ شتێك لە شوێنی ‏خۆی نەماوە".
ئەو ئەندامە کوردەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەگەڵ ‏ئەوە نییە كورد بایكۆتی سەرژمێریی 20-11ی ئەم ساڵ بكات و دەڵێت: ‏‏"لەجیاتی بایكۆت، با هەموو كوردێك كە ئێستا بە هەر هۆكارێك بێت لە ‏دەرەوەی مەخموور دەژی، لە رۆژی سەرژمێریدا بگەڕێنەوە ناوچەكانیان".‏
قەزایەكی دەوڵەمەند لەنێوان دوو حكومەتدا
‏د. سیروان مەخمووری، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لەسەر ‏ناوچە ‏‏دابڕێنراوەكان، وەك میوانێكی دیكەی بەرنامەكە باسی لەوە كرد، تاوەكو ‏‏2013 گفتوگۆ ‌و ململانێی كورد لەگەڵ بەغدا لەسەر خاك بوو، بەڵام دواتر ‏هەنگاو بە هەنگاو گۆڕدرا "ئێستا هەموو كێشەكان بووەتە چارەسەركردنی ‏مووچە".
د. سیروان، مەخموور بە سەبەتی خۆراكی هەموو عێراق ‏ناودەبات و دەڵێت "تەنیا ئەم ساڵ 20 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆی مەخموور ‏وەرگیراوە ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی كە مەخموور بە سەبەتی خۆراكی عێراق ‏ناوببرێت، جگە لەوە كێڵگەی نەوتی خورمەڵە هەر لەو سنوورەدایە كە ‏نەوتێكی زۆری تێدایە".‏
هەر بەپێی زانیارییەكانی توێژەری بواری ناوچە دابڕێنراوەكانی كوردستان، قەزای مەخموور لەڕووی ئیدارییەوە بەسەر بە دوو حكومەتەدا دابەش ‏بووە ‌و چیای قەرەچووخ سنوورەكەی جیاكردووەتەوە: "تەواوی ‏قەزای مەخموور 2693 كلیۆمەتر چوار گۆشەیە، 1450 كلیۆمەتری كە ‏‏٪59ـی خاكەكە دەكات، كەوتووەتە لای حكومەتی عێراقی ‌و ‏‏1243 كلیۆمەتریشی كە 41%ـە، كەوتووەتە سنووری هەرێمی كوردستانەوە، لەو ‏سنوورەی كەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراق، بۆشایی ئەمنی زۆرە ‌و ‏بەردەوام كێشەی ئەمنی هەیە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی چۆڵبوونی ‏‏49 گوندی كوردنشینی سنوورەكە".‏
"قەراج قەبرستانی زیندووانە"
مامۆستا عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان، كەسایەتیی سنووری مەخموور كە لە ‏ناحیەی قەراج بە "مەلا عەبدوڵڵا" ناسراوە، لە بەرنامەکەدا باسی لەوە کرد، لە 2003‌ و ‏‏2004ـەوە پێشبینی ئەم دۆخەی ئێستای مەخمووری كردووە: "ئەوکات لە گوتاری هەینی دا پێشبینیم بۆ ئەم دۆخەی ئێستا كردبوو، چەندین ‏جاریش باسی ئەوەم كردووە كە لە ئایندەدا ناوچەكە تەعریب دەكرێت".‏

Опубликовано:

 

29 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 47   
@MahmudRamadan-s9l
@MahmudRamadan-s9l 4 дня назад
بژی مخمورییەکان
@saed828saed
@saed828saed 5 дней назад
ئێ هەتیووبەرنامەومەرنامەی ناوێت ئەوەلەسایەی سەری حیزەڵی وحزێتی کوردەوانی کوردایەتی وانەوەیە
@mohammadmollazadegan686
@mohammadmollazadegan686 6 дней назад
نوکرەکانی درباری بارزانی کە زورینن تنیا یارمە مەسرور و نۆچیروان بارزانی دەدەن کە گیرفانی مەلا مەسعود پڕکەن لەدولار کەئەویش دێداتە خێزانی کە بۆ ئەردوغانی بەرە😮😮😮😮
@fakherpenhani1908
@fakherpenhani1908 6 дней назад
کاک رەنج هەر شوێنێک دۆڵار و پارەی تێکەوت، ٸیڕادە دەدۆڕێ. ٸەودەم کە کوردی باشور هەستاوە سەرپێ دژی سەددام، زۆرتر لە خەون و خەیاڵ دەچو. بەڵام کە چاوی بە دۆڵار و نەوت و پارە کەوت، خۆی دۆڕاند. بە داخەوە...
@mohammadmollazadegan686
@mohammadmollazadegan686 6 дней назад
روی جد و آبایی مەلامستفا وە بنی مەنجەڵی تورکان رەش بێت. هەتیوەکەی دەیگۆت دوای رفراندووم لە سەری خۆی رادەوەستێییە کۆا ئەوگەوادە سەری هەیە؟؟؟؟
@Rexy1991
@Rexy1991 6 дней назад
Bashtren peshkashkar kak ranj balam badaxawa Am dwayana la naw barnamakanta awnae xot qsa akaet nayale mewan qsakat prsyarek ba 3 daqa akaet 1 daqa ayaet ba mewanaka
@saed828saed
@saed828saed 5 дней назад
مادەی١٤٠لەسایەی سەری کوردایەتیەوانانی دۆڕاوودرۆزن هاتەئاراوەئەوکاتەئەبوایەبەبێ مادەی ١٤٠ئەوناوچەدوابڕاوانەبەشەق لەعارەبانی کاولی وشروگی پێ پەتی لێ بسەنرایە
@osmankurd7789
@osmankurd7789 6 дней назад
نامەوێ گوێم لەو درۆیە گەورانەت بێت
@khachik_armeni
@khachik_armeni 10 часов назад
گونی عاره ب بمژی باوه ر ده که ی هههه ده وره له گه ل داکو خوشکت بو ئه و ناوچه بیگانه کی درو ده کا گه وادی تروریست هه ی ماستاوچی عه ره ب
@alikamal2624
@alikamal2624 5 дней назад
ئاخر هەی خوێڕی کوڕی خوێڕی لە ڕەنج خوێریتر ئەی بۆناڵێت تەرکیب کراوین خۆ تورك هاتۆتە ناو گەڵتانو ژنە بەرزانیەکان بە جلی کوردیەوە بۆیان هەڵەپەڕن گەواد خۆ جەنابی سەرۆکت وتی شانازیە کەم عێراقیم وەك زەلێلێك داوای گڤتوگۆی لێکرد
@saed828saed
@saed828saed 5 дней назад
کورەگۆندی قەراج ناوی خۆی بەخۆیەوەتی قەرەجی تیابوئێستەکانێ قەرەجی عارەبانی تیایەئەدی کونابێت بەعارەبستان عارەبی قەرەجستان
@karwannori2116
@karwannori2116 6 дней назад
به سه رى او ره نجه يه كه به (فشه كه ر )ناوت ده ركردووه و ناوت بلاو بوته وه ،، هه موو سه ركرده و بن كرده كانت مه ست بوون وه كو بى هوش وان مه ست بوون به دولار ى دزى و نه وت و گازى دزى و داهاتى وولات دزى و غاز ى دزى و هاتوچوى اوروپا و رابواردن و ژن و افره ت ، مليون و مليار دولارى دزى مه ستى كردوون و خاك وونيشتمان و هه موو شتيكيان بير چوته وه و بى اگابوون
@khachik_armeni
@khachik_armeni 10 часов назад
گوو به و روژه ی ئسلام هاته کوردستان ده مه لا گه واده کان با دلشاد بن گونی عاره ب بمژن له خوشیدا
@saed828saed
@saed828saed 5 дней назад
ئەم بەرنامەیەئەڵێی حەقایەتی مێشە ئەم ڕەنجی بەبابردووەهەردەم لەسەرشتێک گارەگارئەکات هیچیشی لێ سەوزنابێت
@abdullamawlood5688
@abdullamawlood5688 5 дней назад
سڵاو، دەستتان خۆش، من ئێستا لە تەیراوە لای ڕاستەم عەرەبە، لای جەپەم عەرەبە، بەرامبەریشم عەرەبە!!! خەریکە منداڵانی کۆڵانەکە بە عەرەبی گفتوگۆ دەکەن!
@najatamin5259
@najatamin5259 6 дней назад
کاکە ئەمانە هەرگیز بیر لە دوا ڕۆژی کورد ناکەنەوە تەنها هاتون بۆ دزیو تاڵانی کوردستان بەس بە داخەوە بۆ کەسە گێلەکانی کورد لەگەڵ ڕێزم بۆ دڵسۆزەکان کە دوای ئەم خۆ فرۆشو وڵات فرۆشانە کەوتون و بونەتە کۆیلە و خۆ غرۆش
@omerfarhad6983
@omerfarhad6983 6 дней назад
كورد خوى جولي ئةكا كةس بةشةق دةريانى نةكردوة ، تةنها بي ئيشية ئةم جورة بةرنامانة. وة هةر كوردة خوى زةوى و خانويان دةفروشن بة عةرةب . يانى جون ليكيبدةيتةوة هةر خةتايي خوتانة حكومةت جيتان لي بكا ؟!
@lara-larahama-wan1780
@lara-larahama-wan1780 5 дней назад
كوا هۆزی دزەيی بۆ ناجوولێتەوە خەڵکی ئەو ناەوەن !!!
@saed828saed
@saed828saed 5 дней назад
کورەجاشمەرگەی چیوعاری چی ئێستەحەشدی وەحشی تێدایە
@behzadnoori7401
@behzadnoori7401 6 дней назад
بەرنامەی بە کەر ناو ێرێ،بانگێشتی کۆیلە کانی دەسەڵات.
@ahmed38707
@ahmed38707 5 дней назад
كيرم بة گورى عرفجه البارقي
@SandyeDeth
@SandyeDeth 5 дней назад
هە موو یان قسەی با شیان کرد بە س ئە و بە ناو مە لا ڕە سولە نە بی
@diyarhame1793
@diyarhame1793 6 дней назад
يجب تطبيق المادة ١٤٠ عاجلا وعدم الانتظار والا سوف يتم تعريب كل منطقة كردية.حكومة إقليم كوردستان مشغوله بالرواتب والمشاكل الداخلية.
@KURDISHMAN-mj6ps
@KURDISHMAN-mj6ps 6 дней назад
أسكن في منطقه فيها خمسه كورديات متزوجات بعرب و جاري رجل متدين متزوج بأرمله عربيه لها اربع اولاد من زوجها الأول و يربيهم و يتكلم معهم بالعربيه
@Roma-rc8rf
@Roma-rc8rf 6 дней назад
Ynk u pdk xwe firoše be xiretin
@osmankurd7789
@osmankurd7789 6 дней назад
فشەفش
@lHaj-hw1by
@lHaj-hw1by 6 дней назад
Pêwîst e hûn Erebên qirêj ji sînorê xwe derxin û bişînin çolê, an jî zimanê kurdî li ser wan bisepînin û zaravayê wan qedexe bikin
@KURDISHMAN-mj6ps
@KURDISHMAN-mj6ps 6 дней назад
جاري رجل كوردي متدين متزوج بأرمله عربيه لها اربع اولاد من زوجها الأول و يربيهم و يتكلم معهم بالعربيه
@lHaj-hw1by
@lHaj-hw1by 6 дней назад
هو هذول المتدينين مصيبتنا و كارثة على راسنا،الكردي المتدين أخطر من الاعداء لانه مستعد يتعامل مع العدو بحجة الدين ليعمل ضد بني جلدته، ويقلك كلنا مسلمين وكلنا ريحة شنكليش على بعضنا و المؤمنون اخوة، و هم يشكلون خطر على جنوب كوردستان اكثر شي بسبب كثرتهم و عدم نشر الوعي
@lHaj-hw1by
@lHaj-hw1by 6 дней назад
لا فرق عنده، هو الكردي المتدين يفضل تواجد العرب او بقية القوميات و نسائهم بكثرة في كوردستان لكي يفرغ رغباته و يتزوج منهم حتى لو تم استعرابه هو و اولاده لا فرق عنده.....يصيرون كلهم شنكليش صحراوي
@KURDISHMAN-mj6ps
@KURDISHMAN-mj6ps 6 дней назад
@@lHaj-hw1by في كثير من الكورد رجال و نساء متزوجين بغير قوميتهم و منهم من انكر قوميته و استعرب أو استترك و انا اعرفهم معرفه جيده هذا ما عدا الخونه من الكورد الذين يساندون اعداء الكورد ضد الكورد للأسف الشديد و كثير من الأحيان اشعر بالعار لكوني كوردي بسبب كثرة المنحطين الخونه من الكورد مع احترامي للاصلاء
@lHaj-hw1by
@lHaj-hw1by 6 дней назад
وما الحل برأيك ماذا تستطيع ان تفعل لهم؟ طالما لا نملك دولة مثل بقية العالم ولا نملك قوة تنظيمية ولا مؤسسات فالكثير سوف يضيع في السبل
@lHaj-hw1by
@lHaj-hw1by 6 дней назад
Ev Ereb an Mostaarab wek kêrûşk zayîn û zarokan tînin û davêjin cadeyê, hhhh, li we pîroz be
@salmansabah1142
@salmansabah1142 6 дней назад
کاکە ڕەنج ، ١٤٠٠ ساڵە ئەوا داگیر دەکرێت خاکمان. کەچی مەلایەک دانیشتوە داوای مافی کرد دەکا،
Далее
Watermelon magic box! #shorts by Leisi Crazy
00:20
Просмотров 16 млн