Тёмный

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | لە كەرتی تایبەت تاوەكو چەند مافی كرێكاران پارێزراوە؟ 

Rudaw Stream
Подписаться 76 тыс.
Просмотров 8 тыс.
50% 1

چۆنێتی خانەنشینكردنی كرێكاری رۆژانە لە یاسای نوێی كاردا، مافەكانی ‏كرێكاران، قسەی وەزیری كار بۆ ئەو خاوەنكارانەی كرێكارەكانیان ‏دەستەبەرناكەن، هۆكاری درەنگ یەكلایی بوونەوەی كێشەی كرێكاران لە ‏دادگای كار، ئەگەر كرێكارێك لەلایەن خاوەنكارەكەی ‌غەدری لێكرا ‏پەیوەندی بە چ ژمارەیەكەوە بكات؟، كرێكار دەبێت لە هەفتەیەكدا چەند ‏كاژێر كار بكات؟ ئایا لە كەرتی تایبەت تاوەكو چەند مافەكانی كرێكار ‏پارێزراوە؟ ئەمانە هەموو ئەو مژارانە بوون كە لەم بەرنامەیەدا تیشکیان ‏خرایەسەر.
كرێكارێك دەڵێت: "شوێنی زۆر گرنگ هەیە گرێبەستی كار بۆ كرێكارەكانی ‏ناكات".
وەزیری كار جەخت لەوە دەكاتەوە تاوەكو كرێكار گرێبەست ‏نەكات ‌و دواتر دەستەبەرنەكرێت هیچ مافێكی پارێزراو نابێت. ئاشكراشی ‏دەكات كاتێك فەرمانبەریان ناردووەتە شوێنكارێك بۆ دەستەبەركردنی ‏كرێكارەكانی، خاوەنكارەكە تاوەكو ئاستی مردن لە فەرمانبەرەكەیان داوە، ‏نوێنەری سەندیكای كرێكارانیش جەخت لەوە دەكاتەوە 95٪ـی ‏خاوەنكارەكان پابەندی یاسای كار و یاسای خانەنشینی نابن. مامۆستایەكی ‏زانكۆش كە شارەزای یاسای كاری عێراقییە، جەخت لەوە دەكاتەوە "ئەگەر ‏یاسای كاری ساڵی1987یش جێبەجێ‌ بكرێت 90٪ـی خواستی كرێكاران ‏بەدی دێت".
'شتی سەیر' لەسەر چەوسانەوەی كرێكارانی ژن
‏"لە هەندێ‌ شوێنی كەرتی تایبەت مۆڵەتی دایكایەتی هەر نییە، ‏هەفتەی دوو رۆژ پشوو هەر نییە، لە سووپەرماركێتەكاندا پشووی جەژن ‌و ‏بۆنەكان ‌و هەینی هەر نییە"؛ شنۆ عومەر، پشكنەر لە لقی سلێمانیی ‏سەندیكای كرێكارانی كوردستان لە دەستپێكی ئەم بەرنامەیە ئەو قسانەی ‏كرد ‌و گوتیشی: "ئەوەندەی ئێمە بەدواداچوونمان كردووە، كرێكاری ژن دووجار ‏دەچەوسێندرێتەوە وەكو ژن ‌و وەكو كرێكاریش".
بەپێی گێڕانەوەكانی شنۆ ‏عومەر، لە بەشێك لە كارگەكانی نان، حەوتی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە كار بە ‏كرێكار دەكرێت لە هەندێ‌ شوێنیش 10 كاژێر كار بە كرێكار دەكرێت مانگی ‏بە 150 هەزار دینار، شنۆ عومەر بە روخسارێكی خەماوییەوە دەڵێت: "كەس ‏ئاگای لە كێشەكانی ژنانی كرێكار نییە". ئەو پشكنەرە باس لەوەش ‏دەكات ژن هەیە هێندە كاری قورسیان پێكراوە تووشی نەخۆشیی ژنانە ‏بووە.
لەبارەی ئەوەش بۆچی ژنانی كرێكار لە پای پێشلكردنی مافەكانیان ‏سكاڵا تۆمار ناكەن، گوتی: "زۆربەی كرێكاران ناتوانن سكاڵا تۆمار بكەن، ‏چونكە دەترسن كارەكانیان لەدەست بدەن، كرێكار هەبووە ناومان بۆ ‏دەستەبەركردن تۆمار كردووە، لەسەر ئەوە دەریان كردووە". لە كۆتایی ‏قسەكانی، شنۆ عومەر جەخت لەوە دەكاتەوە خاوەن كار هەیە "وەكو كۆیلە" ‏مامەڵە لەگەڵ كرێكارەكانی دەكات.‏
'16 كاژێر كاركردن بە 10 هەزار دینار'‏
هەر لە بەرنامەكە دا بەشێك لە كرێكاران قسەی دڵیان كرد؛ كرێكارێك دەڵێت: ‏‏"كرێكار هەیە 16 كاژێر بە 10 هەزار دینار كار دەكات".
بەشێك لەو ‏كرێكارانەی لەم بەرنامەیەدا بەشداربوون كرێكاری رۆژانەی بێ‌ ‏خاوەنكاربوون، ئەوان جەختیان لەوە دەكردەوە ئیشیان زۆر كەمە: ‏‏"كرێكاری رۆژانە هەیە لە مانگێكدا رۆژێك كاری دەستدەكەوێت". ئەو ‏كرێكارانە ئەوەشیان خستەڕوو سەندیكای كرێكاران كەمترین بەرگری لە ‏كرێكاری رۆژانە دەكات كرێكارێك گوتی: "لەكاتی كاردا كەوتمە خوارەوە ‏ساڵێك ‌و شەش مانگ لەقاچ كەوتم، كەسێك نەبوو لێم بپرسێتەوە". لەبارەی ‏دەستەبەركردنی كرێكاران ‌و كردنی گرێبەستی كاركردن بەتایبەت بۆ ئەو ‏كرێكارانەی كە خاوەنكاری هەمیشەییان هەیە، كرێكارێك دەڵێت: "شوێنی زۆر ‏گرنگ هەیە گرێبەستی كار بۆ كرێكارەكانی ناكات".‏
'پەرلەمان نەینارد خۆمان بەنیازین بینێرین'
كوێستان محەممەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان ‏ئەوەی خستەڕوو یاسایەكی كاری زۆر باشیان ئامادەكردبوو، ناردبوویانە ‏پەرلەمان، بەڵام پەرلەمان نەیناردووەتە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان. ئەو ‏گوتی: ‏"وەكو ئەنجوومەنی وەزیران بەنیازین خۆمان یاسا بنێرین بۆ رۆژنامەی ‏وەقائیعی كوردستان."
ئێستا لە كوردستان بەپێی یاسای كاری ساڵی ‏‏1987ی عێراق كار دەكرێت بەپێی لێكدانەوەكانی كوێستان محەممەد، ئەو ‏یاسایە كەمتر مافی داوەتە كرێكاری نەوجەوان ‌و كرێكاری ژن.
وەزیری كار ‏جەخت لەوە دەكاتەوە پێش هاتنی بۆ وەزارەت بەڕێوەبەرایەتیی كار ‌و ‏دەستەبەری كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی پەراوێز خرابوو، تەنانەت وەك خۆی ‏دەڵێت: "كەس نەیدەزانی خانەنشینی كرێكار چییە، سەلامەتیی تەندروستی ‏هەر ناوی نەبوو، لە زۆربەی شوێنەكان بەڕێوەبەرایەتیی كار هەر نەبوو ئێمە ‏دامانمەزراند، تەنانەت لەسەردەمی ئێمەوە پشكنەری كار هەیە".

Опубликовано:

 

7 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 14   
@alittlelv8555
@alittlelv8555 Месяц назад
دکتۆرە ژیا بووە بەدەنگ بۆ مافی ژن لەبواری کارکردن ئافەرەم بۆ ئەو قسە و لەسەرخۆیەت ئەم کەڵتە کوێستانە خەریکە سەر و قژی دەربێنێ
@yusifdidar
@yusifdidar Месяц назад
کاک رەنج هیوادارم بەرنامەیە لەسەر ئەندازیاران بکەی بە عام
@mohammadmollazadegan686
@mohammadmollazadegan686 Месяц назад
بیحقوقی گەڵی کورد بەهۆی نەخۆیندار هەتیوەخۆێرەکانی بارزانی و تالەبانییە. 😮😮😮😮
@NiamOsmanAbdullah-gq1ub
@NiamOsmanAbdullah-gq1ub Месяц назад
Ranjia sangwa ❤❤❤
@tixizman
@tixizman Месяц назад
قحبه ی كورد تفو بی شرفینه
@saed828saed
@saed828saed Месяц назад
ئەوەش دەستی سەرمایەداری وماسۆنیەتوکوفری عالەمی زاێۆنیتسی جیهانیەئەیانەوێت ئافرەت وەکوکاڵەیەکی بازرگانی بەکاربهێنن لەپێناوحەزوئارەزوواتی شەهوەت بازان ئافرەتان بچنەدەرەوەبەناوی کارکردنەوەوتیکەڵاوی لەگەڵ نێراندائەوکاتەفرستیان بۆنێران بلوێت لەگەڵیاناڕابوێرن
@Manlipm
@Manlipm Месяц назад
👏👏
@tixizman
@tixizman Месяц назад
قحبه ی كورد زۆربون تفو بی شرفینه بی اخلاقینه
@NiamOsmanAbdullah-gq1ub
@NiamOsmanAbdullah-gq1ub Месяц назад
❤❤❤❤❤❤
@tixizman
@tixizman Месяц назад
قحبه ی كورد زۆربون تفو بی شرفینه بی اخلاقینه
@user-zb5go1kt1b
@user-zb5go1kt1b Месяц назад
بۆ ئەوە باگ کراوی بەڕێز کوێستان ئەم ئامادەبووانە کێشەیان هەیە، نەک خستنە ڕووی کارەکانی خۆتان.
@darunzan2282
@darunzan2282 Месяц назад
La AQLTAN BAM XALK XANW DRWST AKAT PEWISTI BA NAXSHI XANWA BRON SER BKAN BZANN KAM WALT BASHTRINA BPRSN BO LAWANAWA FER BN NAXSHAKAYAN LE WAR BGRN,
@Manlipm
@Manlipm Месяц назад
👏👏
Далее
Первый день школы Катя vs Макс
19:37
🎙А не СПЕТЬ ли мне ПЕСНЮ?🍂
3:04:50