بیرم کردووی بەڵام گیانە
ڕێگام نیە بۆ دیتنت
جەرگم ئاگری تێبەردەبێت
تەنیا بۆ یەک دەنگ بیستنت
بۆ ڕۆیشتی ئەی بێ وەفا
بۆ منت بە تەنها جێهێشت
نەتزانی لە پێناو دووریت
من چەندم جەهر و جەفا چەشت
خۆزگە مردبام بەڵام هەرگیز
نەم دی بایت بە جلی بوکێنی
بڕیار وابوو هەر هی من بیت
بۆ خۆت پێدابووم بەڵێنی
پیرۆزت بێ تارای سورت
پیرۆزت بێ ئەڵقەی پەنجەت
من بێ تاوان خرامە ژێر
زووڵم و نامەرد و خیانەت
ئاشق بوون دەردێکی سەختە
هەمووی هەر ڕەنج و جەفایە
ئەوینداری بێ مەرامت
دەڕوا لە نیوەی ڕێگایە
کێ هاتە لات بە هەستەوە
منت لە خۆت دوور کردەوە
ڕاستە ڕۆشتووی بەڵام گیانە
ڕۆژت دادێ هەر دێیەوە
26 ноя 2022