دڵ شکاو
دەست ھەڵگرە وازبهێنە
من کەسێکی دڵشکاوم
بارانی خۆش ناکاتەوە
ھەوری دوو چاوی گریاوم
نە خۆت وەرە بۆ سەردانم
نە بەدیاری گوڵ بنێرە
گەڵایەکی ھەڵوەریوم
ئاسمانێکم بێ ئەستێرە
دڵێک شک نابەم بۆ عەشق
ئیتر تۆ چیت لە من ئەوێ
بڕوابکە ئێستاکە من
مەرگم لە ژین خۆشتر ئەوێ
بڕۆ گوڵم لە من دووربە
مەپرسە لە ناونیشانم
بەجۆرێ دڵم شکاوە
لە بوونی خۆم پەشیمانم
خەم ھاودەمی تەنیایمەو
لە خۆشبەختی دابڕاوم
ساڵانێکە بە ڕێکەوتیش
شادی سەری لێ نەداوم
This is my only official channel. Don't forget to like, share, and subscribe to see more of my songs!
Please, do not reupload this video to any platform because I hold the full copyright of this song and your channel will receive a strike if you reupload it. Thanks for understanding and helping me to grow as a young artist.
#Ozhin_Nawzad
- (تاکه چه‌ناڵی فه‌رمی (ئۆژین نه‌وزاد
- زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ سه‌یركردنى ڤیدیۆكان
- لایك و سه‌بسكرایب له بیر مه‌كه‌ن بۆ بینینى به‌رهه‌م و ڤیدیۆى جوانتر
- تكایه ئاگادار به , به دوباره ئه‌پلۆد كردنى هه‌ر یه‌كیك له ڤیدیۆكانم ئه‌وا كۆپى-ڕایت دێته سه‌ر چه‌ناڵه‌كه‌ت
19 сен 2024