وتم ڕەنگە تەمەن بڕوا، ئەم عەشقەی تۆم لەبیر بچێ
وتم ڕەنگە زۆر دوور بی لێم، مێژووی عیشقمان بەسەر بچێ
لەو ئازارەی لە ناخم دا دێت و دەچێ
درۆ ناکەم بە چاوانت ئەگەر بڵێم ..
بە مردن تۆم لە یاد و تۆم لە بیر ئەچێ
ناتوانم، من ناتوانم دوورت کەم لە ژیانم
ناتوانم، من ناتوانم تۆ ون کەم لە چاوانم
نە تۆ دڵت ئارام ئەگرێ، نە منیش تۆم لە بیر ئەچێ
بەرگەی دووری تۆ ناگرم، با ژیانمان لەدەست نەچێ
ئیتر چۆن تۆ لە بیر بکەم بە یەکجاری؟
چۆن لە بیر کەم ساڵانێکی پڕ یادگاری؟
نا هەناسەم، نا دڵی من، ئاوا نابێ
نە من بێ تۆ، نە تۆش بێ من، ژیان نابێ
5 окт 2024