#Zahawy Music House June 2022 - Sarmast Daf Group & Hajar Zahawy Daf Group
کۆنسێرتی دەفلێدان لە ماڵی میوزیکی زەهاوی لە هەولێر
Konsera Defjenan li Mala Muzîkê ya Zehawî ya li ser Keleha Hewlêrê
شەوی پێنجشەممە 30-6-2022، گرووپی دەفژەنانی سەرمەست بە سەرپەرشتیی عەسەل مەلەکزادە، دەفژەنی ئێرانی و گرووپی میوزیکی باشووری کوردستان بە سەرپەرشتی هەژار زەهاوی، ژەنیاری دەف و سەرۆکی ماڵی میوزیکی زەهاوی، چەند بەرهەمێکیان پێشکێشکرد.
گرووپی سەرمەست لە 90 ژەنیاری دەف پێکهاتووە و لە رەگەزی مێن، بەڵام تەنیا 10 دەفژەنیان لە کۆنسێرتەکەدا ئامادەبوون و چەندین بەرهەمی جیاوازیان پێشکێش بە ئامادەبووان کرد.
هەژار زەهاوی و عەسەل مەلەکزادە، لە 2018 بەرهەمێکی دوێتیان بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردووەتەوە کە لە ئیتاڵیا و کۆپییەکی دیکەی لە تورکیا وێنەگیراوە و یەکەم بەرهەمی دوێتی دەفە لە نێوان هونەرمەندی ژن و پیاودا و کاری هاوبەشی ئەمجارەیان لە کۆنسێرتی ماڵی میوزیکی زەهاوی بوو.
هەژار زەهاوی لە 4 تشرینی دووەمی 2021 لە رێگەی کۆنسێرتێکەوە و بە بەشداریی هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان، ماڵی میوزیکیی زەهاوی راگەیاند.
ماڵی میوزیکیی زەهاوی لەگەڵ سازکردنی کۆنسێرتەکان، وۆرکشۆپ و ماستەر کڵاس بۆ گەنجانی هەولێر و هۆگرانی میوزیک سازدەکات و بە هونەری پارچەکانی دیکەی کوردستان و جیهان ئاشنا دەکرێن.
لە 20-06-2019 هەژار زەهاوی لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەندی جیهانی، کۆنسێرتی 'شارەکانی نێرگز'ـی لە قەڵای هەولێر سازکرد، کۆنسێرتەکە بە سپۆنسەریی تۆڕی میدیایی رووداو بوو و هەوڵێک بوو بۆ ناساندنی زیاتری ئەو قەڵایە لەسەر ئاستی جیهاندا.
11 июл 2022