زەکەریا - لە مەیخانە | ژێرنووس
ساقییە بادەم بۆ تێکە کە ڕۆحم غەرقی خەمێکە
کە دەمبینی داگیرساوم دڵ سوتاوی چاو جوانێکە
ئیمشەو سەبرم تەنیا پێکە دونیا هەمووی شەڕابێکە
ساتێ نەکەی لەبیرم کەی توخوا هەر مەی بێنە و تێکە
پێکێ بۆ ئەم چاوە جوانە کە چیرۆکی ئاشقێکە
تێکە دڵم پڕ لە ژانە کە هەر نیگای دەردێکە
جێم بۆ ڕاخەن لە مەیخانە کە دڵشاهی سەرخۆشانە
وەرن دەوری مێزم بگرن ئیمشەو کۆڕی دڵدارانە
ساقی بێنە ئەو پێکانە هەڵیاندەم بۆ ئەو چاوانە
بێنە خەمم بە مەی بشۆم
کە مەی دەرمانی دڵانە
بە خەیاڵی ئەو چاوانە کە دڵم شەیدایانە
هی ئەو نازدارەی کوردستان کە بۆ من هەموو ژیانە
#ZakariaAbdulla
#La_Mayxana
#LaparaySpi
#2010
#Lyrics
#Kurdish_Songs
#Kurdish_Music
#Zakaria_Abdullah
#زەکەریا
#زەکەریا_عەبدوڵڵا
#زەکەریا_عبدڵڵە
#لە_مەیخانە
#لاپەڕەی_سپی
#ژێرنووس
#گۆرانی_کوردی
#ژێرنووسی_کوردی
27 сен 2024