Тёмный
No video :(

ZENGA DAWî YA ERDÊ-دوازەنگی زەوی-زانیاریی سەرنجڕاکێش لە ئاژەڵانی دارستانەکانی قەرەداخ 

Rudaw Stream
Подписаться 75 тыс.
Просмотров 16 тыс.
50% 1

دوازەنگی زەوی؛ زیانەکانی راوکردنی نایاسایی بۆ سرووشت
ناوچەی قەرەداخ یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی پاراستنی ژیانی ئاژەڵە کێوییەکان، نەریتیی پاراستنی سرووشت، نەبڕینی دار و راونەکردن بووەتە هۆی زۆربوونی ژمارە و هەمەجۆرێتیی ئاژەڵە کێوییەکان. ئەوانەش دیمەنێکی جوان و دڵڕفێنیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
ئەگەرچی ساڵانە ژمارەیەکی کەم راوچی لە قەرەداخ دەستگیر دەکرێن، بەڵام پۆلیسی دارستان بەردەوام لە رێگەی کامێراوە چاودێریی ناوچەکە دەکەن و، هەفتانە چەند جارێک تیمەکانیان دەردەچن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی دارستانەکان بن.
سەرەڕای ئەو سزایانەی لەسەر راوکردنی ئاژەڵی کێوی دانراون ساڵانە سەدان راوچی لە هەرێمی کوردستان دەستگیردەکرێن.
سزای راوکردن بەپێی جۆری ئاژەڵەکە دەگۆڕێت، بۆ نموونە سزای راوکردنی پڵنگ یان ورچ 20 ملیۆن دینارە، هەروەها سزای راوکردنی ئاسک و مەڕی کێوی 15 ملیۆن و بۆ راوکردنی بزنی کێوی 10 ملیۆن دینار دانراوە، ئەوە جگە لەوەی کە راوچییەکان سزای بەندکردنیش دەیانگرێتەوە.
لە ناوچەی قەرەداخ تەنانەت ئاژەڵە گۆشتخۆرەکانیش راو ناکرێن، چونکە هەر یەکێک لە ئاژەڵەکان رۆڵی خۆیان لە سرووشت دەگێڕن و لەنێوبردنیان هاوسەنگیی ژینگە تێکدەدات. یەکێک لەو ئاژەڵە گۆشتخۆرانەی لە ناوچەکەدا هەیە، رێوییە. رێوی رۆڵێکی گرنگی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی ژمارەی جرج و کەروێشکەکان، کە ئەگەر ژمارەیان لە رادەی پێویست زیاتر بێت، زیان بە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە دەگەیێنن، هەروەها پاشماوە و کەلاکی ئەو ئاژەڵانە دەخۆن کە لەلایەن گۆشتخۆرەکانەوە راو کراون بەشێک لە گۆشتخۆرەکانەوە راوکراون ئەوەش جۆرێکە لە پاککردنەوەی سرووشت.
رووبەری ناوچەی قەرەداخ نزیکەی 253 کیلۆمەتر دووجایە و لەلایەن رێکخراوی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت وەکو ناوچەیەکی خاوەن هەمەجۆرێتیی زیندەوەران هەژمار دەکرێت. قەرەداخ لەلایەن پرۆگرامی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکو ناوچەیەکی پارێزاو تۆمارکراوە. هەروەها نزیکەی 30 بۆ 40 جۆر ئاژەڵی کێوی لە ناوچەکەدا تۆمار کراون. هەروەها بەهۆی پاراستنی سرووشتەکەیەوە، ساڵ بە ساڵ ژینگەکەی دەبووژێتەوە و ژمارەی ئاژەڵەکانی زیاد دەکەن.

Опубликовано:

 

27 авг 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 10   
@salehshekhismail3813
@salehshekhismail3813 9 месяцев назад
دەستان خۆش بێت بەردەوام بن بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان❤
@ma_so_705
@ma_so_705 8 месяцев назад
بژین و ھیوای سەرکەوتن بۆ پۆلیسی پاراستنی ژینگە. کوردستان بە دار و سەوزایی و ئاژەڵەوە جوانە. ئەرکی ھەمووانە کە بیپارێزن. من داوا دەکەم ھەموو ساڵێ چەندجار ھەڵمەتی چاندنی دار بەڕوو ڕابگەیەندرێ. ئەگەر ھەر مرۆڤێک بۆ نموونە لە نەورۆزدا ٣ دانە بەڕوو بچێنێ، کوردستان دەبێتە بەھەشتێکی سەرسەوز
@idrisahmed9926
@idrisahmed9926 3 месяца назад
Dasti Hezakani Asayish xosh be mandw nabin
@TAV47
@TAV47 2 месяца назад
Zor spas ji bo vê belge fîlmê 😍😍😍😍
@jamalhasan-fc3ip
@jamalhasan-fc3ip 8 месяцев назад
ده ستان خۆش بێت نه تان هێشتووه نه فز نزمه کان ئاژه ڵ و باڵنده کان کان بکوژن و ئه نفال یان که ن گه لێک سوپاس بۆبه ڕێز کاک شێخ دلیر کنایه ڵێت بکوژان ڕاوبکه ن❤❤❤❤
@welatperwer
@welatperwer 9 месяцев назад
Debêt mafî hemû heywatan û ajalanîş hebît le welatakaman. Kurdistanman.
@kawan74
@kawan74 9 месяцев назад
dast xush Rudaw 1,12,23
@darablack3128
@darablack3128 9 месяцев назад
کوردستان بە سروشت و ژینگەکەی جوانە تکایە بە بیپارێزین.
@bmb3333
@bmb3333 3 месяца назад
قەراغ نا قەرەداغی تورکی ،یان کێوەڕەش
@Mbw749
@Mbw749 9 месяцев назад
ئا خر بوليسي دارستانيش هه ر راوجييه بو خؤ گيلكن
Далее