ژینا سەقزی
: بولبولی دڵ
ئامادەکردنی ڤیدیۆ
: دیار تاهیر
بولبولی دڵ تا قیامەت
لەسەر شاخت هەڵنا فڕێ
هیچ خەم نەخۆی ئازیزەکەم
هیچ کەس جێگای تۆ ناگرێ
ڕۆژ هەتا شەو ئازیزەکەم
تاسەت ئەکەم بە گیان و دڵ
قەدەر وای کرد چارەم نە بوو
پێشکەشت کەم بە خاک و گڵ
چ بەندینخانەیەکە ژین
چ تاریک و ڕەشە دونیا
هەموو کاتێ سەد جار ئەمرم
دونیا کۆتای بێ بریا
خۆر کە هەڵ هات چاوم هەڵدێ
دەڵێم ئەمڕۆ هەر دەنگت دێ
چاو ئەگێڕم دیارت نیە
ڕەبی چاوانی من کوێر بێ
خودایە ڕۆژی لاویم ڕۆی
سوتانمی عیشقی سەنعانی
بڕا جەرگم نەما تاقەت
دە بەس بێ عشقی زیندانی
هەرگیز نایەڵم کەسێک
لە دڵی من جێگەی تۆ بگرێ
هەرگیز نەمبینی
لێوی پێکەنینی جوانی تۆ
_____
لە سۆشیاڵ میدیا لەگەڵم بن
فەیسبوک : Diyar Tahir
ئینستاگرام : Diyar__Art
سناپ چات : diyar.art
2 июн 2018