ئه‌رێ ئه‌ی به زولف و روخسار سه‌نه‌می چین ماهتابم
ده‌مه‌که و خه‌نده‌که‌ی نیگاهت نه‌مه‌ک و مه‌ززه‌ی شه‌رابم
من له به‌ر نیگاهت بمرم تۆ سه‌ری غه‌مزه‌که‌ی جه‌للابم
بلێ پێم گوله‌که‌ی به‌هاری له تۆ تا به که‌ی جودا بم
وه‌ره‌وه به شه‌ره‌تی جاران رۆژێ سه‌د جارت فیدا بم
له وێرانه‌ی دلی شێواوم شین و واوه‌یلایه و رۆرۆ
ئاورێک به‌ربۆته هه‌ناوم دێته ده‌ر له هه‌ناسه‌م بۆسۆ
بوم به ئه‌فسانه‌ی وڵاتان شار به شار ماڵ به ماڵ کۆ به کۆ
خاڵی چاوت گۆشه‌ی ئه‌برۆ دوو دینیان کردم له سه‌ر تۆ
یا بم که پیری مه‌یخانه یا مریدی خانه‌قات بم
روحه‌که‌م رووی خۆت بنوێنه تا به که‌ی کوشته‌ی نازت بم
ده‌مه‌که‌ت وه ته‌که‌للوم بێنه تا نه‌مردووم هه‌مرازت بم
جارێک به که‌ره‌م بمدوێنه به فیدای ده‌نگ و ئاوازت بم
مه‌یلی ئه‌برۆی تۆ قه‌ت نانێم غه‌مزه‌ده‌ی چاوه‌که‌ی بازت بم
من که هاتم قیبله‌م گۆری یا خوا کافر بێ جه‌للابم
ئاشقی وا ده‌بێ به هه‌مووده‌م چاو پڕ ئاو دڵ بڕاو و مه‌حزون
پێی هه‌وای بشکێ پێی نه‌مێنێ غه‌یری هۆ له ده‌رون و بیرون
خاکی رێی دولبه‌ری وه‌بزانێ سوورمه‌یه بۆ چاوی پڕ خون
سه‌گه‌که‌ی رێبازی له‌یلێ وه‌ره سه‌ر دوو چاوی مه‌جنون
دونیا‌م ئه‌و رۆژه لێ روونه خاکی به‌ر پێی ئاشنات بم
1 июл 2013