instagram► / razakanraz
youtube ► / razakanraz
Facebook page► / razakanraz
Archive ►archive.org/de...
Telegram ► t.me/razakanraz
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
_
_
تکایە بۆ سودی زیاتر
لایکی بکەن
بۆ ههر رهخنهو پێشنیارێک له كۆمێنت بۆمان بنووسن
گهر سهبسكراپی كهنالهكهت نهكردووه لهگهڵمان بهژداره و سەبسکرایبمان بکەن
بەهۆی ئێوەوە بەردەوامین!
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
دواجار ئێمە لاپەڕەیەک بووین
لە کتێبێکی پڕمانادارەوە
فڕێدراینە کۆتا شەقامی دڵتەنگی شارەوە
لە زبڵدانی ئاواتەکانەوە و شێتەکان
ئەیسووتێنن و خۆیانی پێ گەرم
ئەکەنەوە
دواجار لە باخەکاندا نەهامەتی ئەچێنین و
بە خوێن ئاویان ئەدەین و لەبری کوت و پەین
تەمەنی هەڵەوەریوی مرۆڤەکان ئەکەم بەسەریدا
و بە یاخیی بووەکانی ئەفرۆشمەوە لەبری پارە
عەشق وەرئەگرم
دواجار ئەمبوڵانسەکە دێت و مەیتی
خەیاڵەکانم بەشاردا ئەگێڕن و وەک وەسێتیان
کردووە لە تەنیشت دوکانی خیانەت فرۆشەکەوە
ئەیان نێژن
دواجار باڵندەکان بەسەر دڵمەوە
هێلانە ئەکەن و بێچووەکانی لە ژوورەکانی
دڵمدا خۆیان ئەشارنەوە و دایکەکە لەکەڵ یادگاریەکانم
ئەیاندۆزێتەوە و ئەو کاتە بێچووەکانی پێگەیشتوویەکی
بچووکن
دواجار درەختەکان تێدەگەن کۆتایی هەموویان
پایزە خاکیش لە وەرگرتنی مردوو بێزار ئەبێت
و چاو تێدەگات هەمووکات نیگاکان خۆشبەختی
ناهێنن و چاڵەکان فێرئەبن تەنها بە فرمێسک خۆیان
پڕبکەنەوە ئینجانەکان تێدەگەن تەنها وەستاوێکی هەڵگرن
بەکارهێنراون ئەوکات تێک ئەشکێن وەک شکانی سەوڵی
بەلەمەکەم لە دەریایی نائومێدی و کۆتاییە چاوەڕوان نەکراوەکەدا.
دواجار ئاوێنەیەکی دوو دیودم ئەدەنە دەست و
بەرامبەری مرۆڤە دوو ڕووەکان بەکاری ئەهێنم و
ئەوکاتە ئەبێتە یەکتر ناسینێکی یەکلاکەرەوەو
وەک شانۆ تراژیدیا و کۆمیدیا جیا ئەکرێتەوە
نووسین و خوێندنەوەی: ژیار
7 сен 2024