instagram► / razakanraz
youtube ► / razakanraz
Facebook page► / razakanraz
Archive ►archive.org/de...
Telegram ► t.me/razakanraz
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
_
_
تکایە بۆ سودی زیاتر
لایکی بکەن
بۆ ههر رهخنهو پێشنیارێک له كۆمێنت بۆمان بنووسن
گهر سهبسكراپی كهنالهكهت نهكردووه لهگهڵمان بهژداره و سەبسکرایبمان بکەن
بەهۆی ئێوەوە بەردەوامین!
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
شەوێک بەرلەوەی بیرت بکەم
دونیایەک قسەی نەوتراو لە دڵمدا هەبوو،
وەلێ تۆ لێرە نەبوویت بۆتی باس بکەم.
ئێوارانێک بەرلەوەی دڵم بۆت تەنگ بێت
برینێک لەناو مندا دەکولایەوە،
دەستی هیچ حەکیمێکی پێ نەدەگەیشت.
هەینییەک بەرلەوەی بیر لەوە بکەمەوە
دواکۆڵانی شارت بەدوادا بگەڕێم،
هاوارێک لە ناخمدا هەبوو
دونیا بەو فراوانییەوە لە ئاستیدا بچووک بوو.
ڕۆژێک بەرلەوەی بڕۆیت ئاسوودەییەک لە رۆحی مندا هەبوو
پەنجەی هیچ خەمێکی بەر نەکەوتبوو.
بە نەبوونی تۆ دونیا ژێر و ژوور بوو،
لێرە هەموو شتێک خراپ تێپەڕی،
لێرە هەندێک شەو
خەریکە دەخنکێم هێندە تەنیات کردووم.
زۆر جار نەبوونی کەسێک بەشی سەد ساڵ
دڵتەنگی لە رۆحماندا جێ دەهێڵێت،
بۆ نموونە نەبوونی تۆ ...
تۆ سەیرکە، دوو بارە بیرم کردووی
لەبەردەمی ئاوێنەکاندا زیاتر بێتاقەتی
تۆم،
لە کاتی خۆرئاوابووندا زیاتر و زیاتر...
بەیانی دوای لە خەو هەڵسان لەتەنیاییدا
زیاتر دڵم دەگوشرێت.
نازانم دەردەدڵ لای کێ بکەم!
هەواڵت لە کێ بپرسم؟
ئەوینی تۆ هێندە قەدەغەیە
ئێوارانێک لەناو فرمێسکەکانی مندا بتدۆزنەوە
بەرد بارانت دەکەن،
بەیانییەک لەناو گۆرانییەکانی مندا بتناسنەوە شاربەدەرم دەکەن.
ئەی قەدەغەترین ئەوینی دونیا
لای کێ بڵێم بیرم کردووی ...؟
ئەی غەمگینترین ئاواز
لای کێ بڵێم هێشتا بە دزیەوە خۆشم دەوێی ..؟
هێشتا ئەو ڕەنگانە دەپۆشم کە پەسەندی تۆ بوون.
لای کێ بڵێم؛
هێشتا شەوان لەوپەڕی بێدەنگیدا
دەستم لەسەر گۆزەی شکاوی دڵمە و
لەو دیووی کۆڵانە تاریکەکانی دووریتەوە،
گوێم لە دەنگی گریانی خۆمە؟
لای کێ بڵێم: هێشتا تۆ کۆتاییت نەهاتووە،
هێشتا ئەوینت خوێنی لێ دەڕژێ؟
هێشتا یادەوەریت بێ ڕەحمانە هەموو ڕۆژێک
دەست دەخاتە هەناومەوە؟
بەکێ بڵێم؛
لەبەردەمی چاوەکانی تۆدا من پاڵەوانێکی
دۆڕاو بووم و دواجار نەم توانی لەبیرتکەم؟
بەکێ بڵێم؟
"شوان تۆفیق"
خوێندنەوە ژیار مطليب
music:
hatef_malekshahi
7 сен 2024