د. ئەنوەر شێخە
د. ئەنوەر شێخە، پڕۆفیسۆری شێرپەنجە
د. ئەنوەر شێخە، پڕۆفیسۆری شێرپەنجە، دوای ئەوەی نەشتەرگەری مێشكی بۆ ئەنجامدرا، گەڕایەوە ماڵەوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.
لە شاری سلێمانی نەشتەرگەری د. ئەنوەر شێخە، پرۆفیسۆری شێرپەنجە ئەنجامدرا و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی تایبەت بە رووداوی راگەیاندا کە ئێستا تەندروستی جێگیرە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە نەخۆشخانە و دەست بە چارەسەری نەخۆشەکانی دەکاتەوە.
د. یاد نەقشبەندی، کە پزیشكی هەناوە و بەرپرسی ئۆفیسی د. ئەنوەر شێخەیە سەبارەت بە هۆکاری زۆری هاوخەمی هاونیشتمانییان و پزیشكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خزمەتێكی زۆری بە هاونیشتمانییان کردووە و 108 پزیشكی پێگەیاندووە. هەروەها دەڵێت پرۆفیسۆرەکەی شێرپەنجە تەنانەت لەماوەی نەخۆشییەکەیدا سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کردووە و نەخۆشی بینیوە، لە وانەوتنەوەی بە پزیشكان و خوێندکارانی پزیشكی بەردەوامبووە.
د.ئەنوەر شێخە یەکێکە لە پزیشکە پێشەنگەکانی کوردستان لەبواری چارەسەری شێرپەنجە، بڕیاریشیداوە ئەم نەشتەرگەرییەی لە کوردستان بۆ ئەنجامبدرێت نەک لە دەرەوەی وڵات، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کوردستانیش هیچی کەمتر نییە لە وڵاتانی دەرەوە.
بابەتە پەیوەندیدارەکان
17 май 2021