Тёмный

سەوەفان (داخوران)ی جومگە چییە؟ 

Dr. SARWAR CHUCHANI دکتۆر سەروەر چوچانی
Просмотров 4,1 тыс.
50% 1

ئەوەی گرنگە لەبارەی سەوەفان بیزانیت
...
...
....
...
..
سەوەفان (سووانی جومگە) بڵاوترین نەخۆشیی جومگەیە و بەپێی خەمڵاندنێکی ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ئاستی جیهاندا ٢٥٠ ملیۆن کەس سەوەفانی ئەژنۆیان هەیە و خەمڵاندنێکی دیکەش دەڵی ٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی سەوەفانی ئەژنۆ تووشی پەککەوتنی جەستەیی دەبن.
سەوەفان لە نێوان ٢٩١ نەخۆشی پەکخەری مرۆڤدا ڕیزبەندی ١١ هەمینی وەرگرتووە.
سەوەفان کاتێک ڕوودەدات کە کڕکڕاگەی سەر ئێسقانەکان دادەخورێن بە تێپەڕبوونی کات.
هەرچەندە سەوەفان تووشی زۆربەی جومگەکانی لەش دەبێ، بەڵام زیاتر توشی جومگەکانی دەست، ئەژنۆ، حەوز هەروەها بڕبڕەی پشت دەبێت، ئەوانەی کێشی جەستە هەڵدەگرن، یان جموجووڵی زۆریان تیدایە.
هۆکارەکانی چین؟
١.زیادبوونی تەمەن
٢.زیادبوونی کێش
٣.ڕەگەزی مێ
٤. هەندێک کار و پیشە کە بەهۆیانەوە فشاری زۆر دەکەوێتە سەر جومگە
٥.پێکان و زەبری دەرەکی
٦.زۆر دووبارەبونەوەی فشار لەسەر جومگە وەکو لە وەرزشە ماندوکەرەکاندا
٧.هۆکاری بۆ ماوەیی
٨.ناڕێکوپێکیی سکماکیی لە جومگە و ئێسکدا
نیشانەکانی نەخۆشییەکە چین؟
١.ئازار
٢.ڕەقبوونی جومگە
٣.کەمبوونەوەی توانای جووڵە
٤.هەستکردن بە کرتە کرتی جومگە
٥. هەڵاوسانی جومگە (بە تایبەت هەڵاوسانی ڕەق)
٦.بێهێز بوون و پوکانەوەی ماسولکەکانی ڕان و پووز
لێکەوتەکانی چین؟
پشتگوێخستن و چارەسەرنەکردنی سەوەفان، بە تێپەڕبوونی کات دەبێتەهۆی ئازاری درێژخایەن، شێواویی دەرکەوتەی دەرەکیی جومگە و هەروەها کەمبوونەوەی توانای جووڵە و پەککەوتنی کەسەکە لە ئەنجامدانی ئیشوکاری ڕۆژانە.
چارەسەر چییە؟
تاوەکو ئێستا چارەسەری بنەڕەتیی سەوەفان نەدۆزراوەتەوە، بەڵام دەتوانرێت توندی و ماوەی ئازارەکە کەمتر بکرێتەوە و مەودای جووڵەی زیادبکرێت، هەروەها تا ڕادەیەک ڕێگە لە خراپتربوونی جومگە بگیرێت.
چارەسەری سەوەفان بەزۆری پێکدێت لە کۆمەلێک چارەسەری فیزیایی و وەرزشی و خۆپارێزی، وەکوو:
١.وەرزشکردن ڕۆژانە ٣٠ خولەک بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی دەوروبەری جومگەکە (بە پیادەڕەوی و مەلە، هەروەها وەرزشی تایبەتمەند بە جومگەکە)
٢.دابەزاندنی کێش ئەگەر کێش لە ئاسایی زیاتر بوو
٣.ڕێککردنەوەی خەو
٤.دانانی گەرمی یاخود ساردی لەسەر جومگەکە بۆ ماوەی ٢٠خولەک ڕۆژانە
٥.خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە OMEGA 3 و ڤایتەمین D, C, A تا ڕادەیەک ڕۆڵی هەیە
٦.چارەسەرەکانی دیکە وەکو چارەسەری فیزیایی ڕۆڵی ئەرێنی هەیە، دەرزی ئارژنین، ووەوترێت لە هەندێک کتسدا سووی دەبێت، مەساج بۆ کەمکردنەوەی گرژیی ماسولکەی دەوری جومگەکان، هەروەها گلوکۆزامین لەوانەی تا ڕادەیەکی سنووردار ڕۆڵی هەبێت
٧. خۆپاراستن لە زۆر نووشتاندنەوەی جومگە (چیچکان، چوارمشقی، ئاودەستی شەرقی و قادرمە)
٨. دەرمان: بەشێوەی دەرمانی دژەئازار و هەوکردن، یان ڕاستەوخۆ بۆ ناو جومگەکە، پزیشک بڕیاردەدات کام دەرمانەیان بۆ تۆ گونجاوترینە
٩. ئەگەر ئەمانە هەمووی ناکارابوون و سەوەفان بووەهۆی ئازار و پەککەوتنی بەردەوامی کەسەکە، پەنادەبرێ بۆ نەشتەرگەری، بە تایبەت نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگە.
..........
د. سەروەر سالار چوچانی
پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات

Авто/Мото

Опубликовано:

 

19 дек 2021

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 3   
@user-dt4fi7df6l
@user-dt4fi7df6l Год назад
دکتۆر عنوانت تەلافۆن
@SARWARCHUCHANI
@SARWARCHUCHANI Год назад
سلێمانی شەقامی ئیبراهیم پاشا فولکەی گۆزەکان تەلاری خێزانی تەندروست ژمارەی تەلەفۆنی سکرتێر: 07502030050
@AyyubiKurdish
@AyyubiKurdish Год назад
بامیە بەخاوی گەلە بەسودە تاقی بکەنەوە
Далее
دەست و پێیەکانم سڕ دەبێت
3:05
Просмотров 42 тыс.
кукинг с Даниилом 🥸
01:00
Просмотров 378 тыс.
IQ Level: 10000
00:10
Просмотров 2,6 млн
جومگە گۆڕینی حەوز چییە؟
5:02
Просмотров 2,3 тыс.
لەش ساغیت لەگەڵ ساسان
16:12
Просмотров 4,7 тыс.
что за звук?
0:15
Просмотров 2,3 млн