instagram► / razakanraz
youtube ► / razakanraz
Facebook page► / razakanraz
Archive ►archive.org/de...
Telegram ► t.me/razakanraz
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
_
_
تکایە بۆ سودی زیاتر
لایکی بکەن
بۆ ههر رهخنهو پێشنیارێک له كۆمێنت بۆمان بنووسن
گهر سهبسكراپی كهنالهكهت نهكردووه لهگهڵمان بهژداره و سەبسکرایبمان بکەن
بەهۆی ئێوەوە بەردەوامین!
●▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬●
هەر وەک خەون دێتەوە یادم: تەمەنم پێنج ساڵ دەبوو و نەدەبوو. دایکم زۆر جار دەیگوت: "ڕۆڵە! بەختیاری کلیلە، ڕێچارەیە، هیوایە. مرۆڤ ئەگەر بەختیار بوو، هەر کات و لە هەر بارودۆخێکدا بوو، دەتوانێت دەرەتانێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە. کوڕی خۆم، شتێکی گرنگ هەیە پێویستە هەمیشە وەبیرت بێت، ئەویش ئەوەیە کە بەختیاری لە ناخی مرۆڤ خۆیدایە. قەت نەکەی لە وجوودی ئەوانی دیکەدا بۆی بگەڕێی. بۆی بگەڕێی، ناکام دەبیت."
وەک بڵێی دوێنێ بووە، ئێستاش هەر وەبیرمە: نامیە بەر خوێندن. وەبەرم ڕادەگەیی. لێی دەپرسیمەوە. ئەو چەند دڵی بە منەوە بوو، من چەند ئەوەندە متووی ئەو بووم. چەند ساڵ دواتر ڕۆژێکیان مامۆستا داوای لێ کردین وێنای ئایندەی خۆمان بکەین و بۆی بنووسین ئاخۆ حەز و خولیامان چن و دەمانەوێت له داهاتوودا ببین بە چی. هەر یەکەو شتێکمان نووسیبوو. من نووسیبووم: "من دەمەوێ بەختیار بم." قسەکانی دایکم نەک تا ئەو ڕۆژە، بەڵکوو هەنووکەش کە سی و شتێک ساڵ تەمەنمە، هەر لەسەرم کاریگەرن. ڕەنگ بێت هێزی قسەکانی، یان چووزانم ڕاز و پەرجوویەک کە لە نیگای هەر دایکێکدا هەیە، هێزی ئەوەی دابمێ کە بە خۆم ڕابپەرمووم لە کات و شوێنی گونجاودا وەقسە بێم. مامۆستا نووسراوی ئێمەی دەخوێندەوە. گەییە ناوی من. زەردەیەکی هاتێ و گوتی: "ئەوە چت نووسیوە، ڕۆڵە؟! وێ ناچێ هیچ لە پرسیارەکەم حاڵی بووبیت!" لەسەرەخۆ گوتم: بڵێم چی کە تێدا خەڵک خۆشەویستی دەشێرنەوە، لە کاتێکدا، بە ڕۆژی ڕووناک، مەشق لەسەر توندوتیژی دەکەن..
جۆن لینۆن (۱۹٤۰ ـــ ۱۹۸۰)
سێوی: هەتیو
و. زیاد ئەسعد
خوێندنەوەی: شاد عەلی
【泣けるバイオリン名曲選】シンドラーのリスト
7 сен 2024