Тёмный

کتێبی دەنگی ـ مەرگی مووچەخۆرێک ـ نوسینی عەزیز نەسین 

کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
Подписаться 80 тыс.
Просмотров 12 тыс.
50% 1

عەزیز نەسین، ١٩١٥ لە شاری ئیستەنبووڵی باكوری كوردستان لەدایك بووە. ناوی تەواوی "محەمەد نەسڕەت نەسین"ە لە خێزانێكی هەژاردا لە ٢٠ی كانوونی یەكەمی ١٩١٥، لە دوورگەیەكی نزیك ئیستەنبووڵ, كە دەكەوێتە نزیك دەریای مەڕمەڕەوە، هاتووەتە دنیا. ساڵی ١٩٣٥ ئامادەیی سەربازی تەواو كرد، و لە هەمان ساڵدا چووە كۆلێژی جەنگی و تەواوی كرد. لە ساڵی ١٩٣٧ و لە ساڵی ١٩٣٩دا كۆلێژی سەربازی تەكنیكی تەواوكرد بە پلەی ئەفسەر لە سوپادا، هەر لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە كۆلێژی هونەرە جوانەكان خوێندوویەتی.
لە دەمی سەربازیدا لەبەر ئەوەی پێیان باش نەبوو سەرباز بنووسێت، بۆیە ناوی (عەزیز نەسین)ی هەڵبژارد، وەكوو ناوێكی خوازراو. چەندان كتێبی لە بواری جیا جیا نووسیوە، وەكوو كورتە چیڕۆك و چیڕۆك و ڕۆمان و شانۆ نامە و بیرەوەریی، جگە لە مانەش ڕۆژنامەنووسیش بووە، كورتە چیرۆكەكانی لە گۆڤاری (نەتەوە)ی ڕاستڕەو, كە لەو كاتانەدا لە ئانكارا دەردەچوو بڵاو دەكردەوە. پاشان ئەم چیرۆكانە بڵاوكرانەوە لەلایەن سەنتەری (پیاوێكی نوێ)، بەڵام شیعرەكانی لە ساڵی ١٩٣٧ بە ناوی وەدیعە نەسین لە گۆڤاری (ڕۆژی حەوتەم)دا بڵاو كردەوە، بە هۆی بەندكردنیەوە ساڵی ١٩٤٤ وازی لە سوپا هێناوە، ڕۆیشتووە بۆ ئیستەنبووڵ و لە گۆڤاری (یەدیگوین) دەستی بە كاركردن كردووە، كە سەرەتای ئیشی ڕۆژنامەوانیم بوو.
لە نووسینەكانیدا واقعی ڕۆژانەی توركیای نووسیوەتەوە، سادە و ڕەوان و تەنزئامێز بوون. ساڵانی حەفتاكان ڕێكخراوی خێرخوازی بە ناوی خۆی دامەزراندووە، لە هەموو مافەكانی خۆی خۆش بووە. نووسینەكانی بۆ زۆربەی زمانەكانی دنیا وەرگێڕدراون، لە ساڵی ١٩٩٣ لە هەوڵێكی كوشتندا ڕزگاری بووە، لەو كردە تیرۆریستییەدا ٣٧ كەس لە ناوچوون، كە ئامانجیان بوو، ئەو هۆتێلەی ئەو لێی دابەزیوە، بیسووتێنن.
عەزیز نەسین ٢٧ ساڵ پێشی مردنی بیرەوەری خۆی نووسیوەتەوە، كە دەكاتە ١٩٦٨ زۆر ڕووداویشی نەنووسیوەتەوە، چونكە ژیانی ئەو زۆر ڕووداوی سەمەرە و تەنزئامێزی تێدا بووە. بڕگەیەك لە بیرەوەرییەكانی دەڵێت: ئەسپاڕتەیییە كۆنەكان منداڵی لاواز و گچكەیان ببووایە، بە دەستی خۆیان زوو دەیان كوشت، چونكە ئەوان تەنیا منداڵی بەهێز و بە شنگیان پەروەردە دەكرد. بەلام هەڵبژاردنەكەی ئێمە تورك، بۆ منداڵ بە سروشت كۆمەڵگەكەوەیە. دوایی زانیم من چوار خوشكم لەبەر مەمكان بوون و مردوون. ئەوان بەرگەی ئەو سروشتە ڕەقەیان نەگرتووە، مردنیان لە مانەوە بەو ڕەوشە لە كن باشتر بووە. بزانە تەماشا بكە دایكم تەنیا بەرگەی ٢٦ ساڵ ژیانی گرتووە و مردووە، جیهانیكی جوانی جێ هێڵاوە.
هەروەها لە بیرەوەرییەكانیدا دەڵێت: لە خێزانێكدا بڕیارم دا ببمە نووسەر هیچ نووسەریان تێدا نەبوو، بەڵكوو هەر خویندەواریشیان تێدا نەبوو، باوكم زوو ئامۆژگاری كردم و گوتی: "كوڕم واز لە بیرۆكەی ئەو نووسینە قۆڕە بهێنە، بڕۆ بۆ خۆت كارێك بدۆزەوە، نانی پێ پەیدا بكە." بەڵام بەقسەیم نەكرد و وازم نەهینا، لەجیاتی بچمە خویندنگەیە پێنووس بگرمە دەست، چوومە خوێندنگەیەك تفەنگم گرتە دەست.
لە بڕگەیەكی تری بیرەوەرییەكانیدا دەڵێ: هەموو نووسینەكانم بە عەزیز نەسین بڵاو دەكردەوە، لەو ڕۆژەوە ناوم لە نەسڕەت نەسینەوە بۆ عەزیز نەسین گۆڕا. باوكم هەتاكوو مردیش لە هەموو شوێن و جێگەیەك بە عەزیز نەسین خۆی دەناساند، ئەو ناوەی وەرگرتبوو، ئەگەر چی ناوی منی نووسەر بوو. ناوی من بە نووسەرە گەنجەكە ڕۆیشتبوو، كە كتێبەكانم بۆ چەندان زمان تەرجەمە كرا، بۆ وەرگرتنی مافی تایبەتی خۆم دەچوومە بانكەكان، بەڵام پارەكانم بە ناوی عەزیز نەسین بۆ دەهات، زۆر ماندووبووم، تا بەڵگەكانم بۆیان دەسەلماند، منی نەسڕەت نەسین "عەزیز نەسین"م.
بە هۆی هەڵوێستەكانییەوە ڕۆژنامەی ماركۆ پاشا داخرا، جارێكی تر دەری كردەوە بەناوی (مەعلوم پاشا) و بەم شێوەیە هەموو جارێك عەزیز نەسین گۆڤارەكەی دەر دەكردەوە بە گۆڕینی ناوەكەی دوای ئەوەی, كە هەموو جارێك بەند دەكرا و ڕۆژنامەكەی دەوستێنرا، بەم شێوەیە لە ماركۆ پاشاوە بۆ مەعلووم پاشا و بۆ مەرحوم پاشا و عەلی بابا و پاشاكەمان و ماركۆ پاشای ئازاد و دواجار ڕۆژنامەی مەدەد.
ساڵی ١٩٥٠ بۆ ماوەی شانزە مانگ حوكمدرا بەهۆی وەرگێڕانی چەند بەشێكی كتێبی ماركس، لە ١٩٥١دا لە بەندیخانەدا دەرچوو، بەڵام ئیشی دەستنەكەوت لە ڕۆژنامەدا، هەوڵی دا دوكانی فرۆشتنی كتێب بكاتەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوو. ساڵانی ١٩٥٢ تا ١٩٥٤ وەك وێنەگر ئیشی كرد. ١٩٥٥ بەندكرا بێ ئەوەی هۆكاری بەندكردنەكەی بزانێت و چەند مانگێك لە بەندییدا بوو. ساڵی ١٩٥٦ خەڵاتی گەڵای زێڕینی وەرگرت لە ئیتاڵیا، هەر لە هەمان ساڵدا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەدیبی توركی كەمال تاهیر سەنتەری بڵاوكردنەوەیان دامەزراند بە ناوی (خانەی هزر) بەڵام لە ساڵی ١٩٦٣دا سووتا لەگەڵ هەزاران كتێب كە لە ناویدا بوو.
ساڵی ١٩٥٧ جارێكی تر خەڵاتی گەڵای زێڕینی وەرگرت لە ئیتاڵیا، لە ١٩٦٦دا بەشداری كرد لە كۆنگرەی یەكێتی نوسەرانی ئاسیا و ئەفرقیا لە قاهیرەی پایتەختی میسر، لە ١٦ی نیسانی ١٩٦٧دا هەڵبژێردرا بە جێگری یەكێتی ئەدیبە توركەكان، پاشان هەڵبژێردرا بە سەرۆكی سەندیكای نووسەرە توركەكان دوای دامەزراندنی ئەو ڕێكخراوە، لە ١٩٦٧دا بەشداری لە كۆنگرەی یەكێتی نووسەرانی سۆڤێت لە مۆسكۆدا كرد.
عەزیز نەسین دوو هەزار كورتە چیڕۆكی نووسیوە، خۆی دەڵێ: "ئەوە سەرسامی ناوێ، پێوەندی بە ژمارەی ئەندامانی خێزانەكەمەوە هەیە، ئەگەر ژمارەی ئەندامانی خێزانەكەم لە جیاتی ١٠ كەس ٢٠ كەس بووبانە، ئەوە من لە جیاتی دوو هەزار كورتە چیڕۆك، چوار هەزار كورتە چیڕۆكم دەنووسی، تەمەنم وا گەیشتە ٥٣ ساڵ، لەو تەمەنەدا ٥٣ كتێبم نووسیوە، ٤٠ هەزار لیرەش قەرزدارم، نووسینەكانم بۆ ٢٣ زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە، كتێبەكانیشم پاچەڤەی ١٧ زمان كراون، شانۆنامەكانم لە سەر تەختی شانۆی حەفت وڵات نمایش كراون." دوو ژنی هێناوە، هەر دووكیانی لە ساڵانی ١٩٤٠ و ١٩٤٢ی زایینیدا خواستووە، كە كچی حوسێن عەلی و ئەحمەد عەزیزن. لە ساڵی ١٩٩٥ی عیسایی كۆچی دوایی كردووە و لەسەر وەسیەتی خۆی، لە شوێنیكی شاراوە نێژراوە.

Опубликовано:

 

20 окт 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 18   
@pyoraerkki6884
@pyoraerkki6884 7 месяцев назад
دەستت خۆشبێت دەنگت زولال 👍
@tolajaff2157
@tolajaff2157 Год назад
هەر ساخ بیت مامۆستا ناسر گیان
@balabakhtyar8163
@balabakhtyar8163 2 года назад
Dastakant xosh be
@modernbiology2624
@modernbiology2624 2 года назад
ده ستت خؤش بيت به راستي ئافه رين بؤ ئه م خويندنه وه خؤش و به چيژه.
@benazdartas358
@benazdartas358 5 лет назад
ئافرین بۆ ئەو خوێندنەوەیە، دەنگت خۆشبێ
@bakhanali3051
@bakhanali3051 3 года назад
دەستان خۆشبێت..
@mhamadraul6434
@mhamadraul6434 3 года назад
دەستان خۆش
@شاراچاوڕەش
@شاراچاوڕەش Год назад
تکایە زۆر لەمێژە چاوەڕوانی کتێبێکی تری عەزیز نەسینم بیکەنە دەنگ
@alankurdish9542
@alankurdish9542 5 лет назад
Dastan xoshbe ktebakani aziz nasin shazn
@xazan3354
@xazan3354 5 лет назад
سەربەرزبیت ئەزیزم 🌷🌷🌷🌼🌼🌻
@danielchanger7132
@danielchanger7132 2 года назад
❤❤
@rebagold9666
@rebagold9666 4 года назад
دەستان خۆش بژیت بۆخۆتو خویندنەوەت
@kkurda1098
@kkurda1098 5 лет назад
ده ست خوش.
@Jin-Jin559
@Jin-Jin559 4 года назад
😎
@Jin-Jin559
@Jin-Jin559 4 года назад
😍
@Jin-Jin559
@Jin-Jin559 4 года назад
😍😌
@Jin-Jin559
@Jin-Jin559 4 года назад
😌
@Jin-Jin559
@Jin-Jin559 4 года назад
😍
Далее
Кольцо Всевластия от Samsung
01:00
Просмотров 180 тыс.
چوارینەکانی حەزرەتی مەحوی
41:12
Просмотров 3,6 тыс.