هەرگیز مەڵێ ناتوانم دەست لەم کارو کرداوانەم هەڵگرم ، تازە سروشتم وا بەدیهێنراوە و توانایی گۆڕینیم نیە، نەخێر سروشتی تۆ لە ئەزەڵدا لەسەر پاکترین فیترەت بەدیهێنراوە ، ئەوە هەر خۆتیت ، لە پیسیدا نوقمت کردووە ، ئێستاش هەر خۆتی کە ئەتوانی بیگۆڕیتەوە ، بۆ ئەو دۆخەی کە دەتەوێ ، وە دەتوانی ببیت بەو کەسەی کەپێی سەرسامیت و کە خەڵکیش پێی سەرسام دەبن.
هەوڵ بدە خاڵە جەوهەرییەکانی ئەم پەرتووکە لە بوونتدا ، بونیات بنێیت، ئەوەش بزانە هیچ شتێک لە تۆ بەهزتر نیە ، دەسڵاتی تۆ باڵا دەستکراوە بەسەر هەموو بونەوەرەکانی دونیادا ، ئەی مرۆڤ!
هەوڵبدە هەر خاڵێکی بەهێزی ئەم کتێبە ، لە جێی خاڵێکی لاوزی خۆدا زەرع بکە ، بەم شێوەیە دەتوانی تەواوی بوونت ، بەهێزێکی تۆکمە و کارامەوە ، لەم جیهانەدا نمایش بکەیت.
ـــــــــــــــــــــــ
ئێمە بەردەوام دەگۆڕێین ، بۆ ئەو شتەی بیری لێدەکەینەوە ، لەخۆت بپرسە بیر لەچی دەکەیتەوە و چ بیرکردنەوە و ئەندێشەیکت هەڵبژاردووە؟
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
ناوی کتێب: هەموو بوون لە دەروونی تۆدایە
نوسینی : وین دایر
وەرگێڕانی : جەمال محمد هەڵەبجەیی
خوێندنەوەی : لەیلا عەلی
کاری دەنگ: شاخەوان عبدالکبیر
21 сен 2018