نوسراوی ئاینی ئەفسانەی گەلان لە ڕاستیدا کۆنترین سەرچاوەی مێژوون کە پێمان گەیشتووە. ھەندێک دۆزینەوەی ئەم ساڵانی دوایی یە زۆر ڕاستی وایان سەلماندووە کە لەوە پێش تەنھا لە ئەفسانە و کتێبە ئاینی یەکاندا باس کرابوون ، ئەمەش شتێکی سەیر نیە.
ئەم کتێبەی ئەلیکساندەر ئەلفریدۆڤیچ گەڕبۆڤسکی بە شێوەیەکی زانیاری سادە باسی ئەو شارستانیەتە بەرزە کۆنە ئەکات کە پێش نزیکی چواردە ھەزار ساڵ بە ھۆی کارەساتێکی جیھانیەوە لە ناو چووە.
ئەو کارەساتەی ڕووی زەوی و باری ھەموو مرۆڤایەتی گۆڕیوە و جیھانی بۆ ماوەی چەند سەدەیەک گێڕاوەتەوە بۆ ژیانێکی تاریکی و نەزانی.
گەڕبۆڤسکی نوسەر و زانا بۆ سەلماندنی ڕاکانی جۆرەھا زانیاری جیاجیای وا بەکارئەھێنێ کە ھەست ئەکەیت کە ڕەنگە ئەم مرۆڤە مەزنە ھەموو ژیانی تەرخان کردبێت بۆ ئامادەکردنی ئەم باسە .
ناوی کتێب : نهێنی کۆنترین مێژوو
نوسینی : ئەلیکساندەر گەربۆڤسکی
وەرگێڕانی : جەلال تەقی
خۆێندنەوەی: کاوان ئەحمەد
کاری دەنگی : ڕوناک ڕەفیق
2 окт 2018