Тёмный

گفتوگۆی باڵۆن - گفتوگۆیەکی شاعیرانە لەگەڵ هیوا قادر لەنێو هەورەوە 

Rudaw Stream
Подписаться 78 тыс.
Просмотров 9 тыс.
50% 1

هیوا قادر: نووسەر و رۆماننووس
‏"لە هەر كوێ بیت دەتدۆزمەوە، چونكە بۆنی سنەوبەری تەڕت لێدەێ‌". بەو‏جۆرە رەنج سەنگاوی پێشكێشكار بەهەمان شێوازی شیعرێكی میوانەكەی، ‏پێشوازی لە شاعیر ‌و رۆماننووس هیوا قادر كرد، ئەویش لە پاش لە ‏ئامێزگرتنی رەنج سەنگاوی گوتی "دەتەوێ‌ بەم بەرنامەیە ‏لەگەڵ میدیای كوردی ئاشتم بكەیتەوە؟".‏ لەبەردەم باڵۆنەكەدا لە پاش كەمێك ‏ناساندنی زیاتری هیوا قادر، رەنج سەنگاوی گوتی "ئەگەر باڵۆن هەبێت ‏بۆچی لەسەر زەوی گفتوگۆ بكەین، با بڕۆین بۆ ئاسمان لەو بەرزیە گفتۆگۆ ‏بكەین".‏
هیوا قادر، شاعیر ‌و رۆماننووس، ساڵانێكی زۆر لە سوید ژیاوە ‌و ماوەی چەند ‏ساڵێكیشە گەڕاوەتەوە نیشتمان ‌و لەگوندی بناوێڵەی نزیك سلێمانی ‏نیشتەجێبووە. ‏رەنج پرسیاری ئەوەی لێدەكات بەنیاز نییە بگەڕێتەوە سوید؟ وەڵامی ئەو ‏نەخێرە، چونكە وەك خۆی دەڵێت "ئیتر دڵم لێرەیە ‌و لێرە دەمێنمەوە، ‏چونكە لە كوردستان 24 كاژێر دەتوانم نووسەربم ‌و ئیشی دیكە داگیرم ‏نەكات".‏
‏بە بۆچوونی هیوا قادر، هەر نووسەرێكی جددی هێندەی هەزار كەسی ‏ئاسایی خەم ‏دەخوات ‌و بیر لە شتەكان دەكاتەوە. سەبارەت بەوەش بۆچی ‏لە شیعر نووسینەوە بەرەو نووسینی رۆمان هەنگاوی ناوە، ئەو گوتی "10 ‏ساڵێكە لەوە تێگەیشتووم رۆمان زووتر لە شیعر دەتوانێ‌ پەیام ‏بگەیەنێ ‌‌و ‏بگاتە خوێنەر".‏‏
ماڵی پشیلەكان رۆمانێكی دیاری ئەم نووسەرەیە. ماڵی پشیلەکان لە ئێران پێنج جار ‏چاپكراوەتەوە، هاوكات كراوەتە عەرەبی ‌و سویدی ‌و ئێستاس خەریكە دەكرێتە ‏ئینگلیزی. ئەوە یەكێكە لەو كارانەی هیوا قادر شانازی پێوە دەكات. ‏بە بۆچوونی هیوا قادر، كات بۆ كەسانی نووسەر زۆر گرنگە، چونكە وەكو خۆی ‏دەڵێت "زۆرشت هەیە تاوەكو ئێستا نەمتوانیوە ‏بینووسم، دەبێت ئەوەش ‏بڵێم ‏هەمیشە دڵشكانەكان هۆكارێكن بۆ نووسین".‏
سەفەرنامە، كە زیاتر لە نووسینی بیرەوەری دەچێت نەك رۆمان، یەكێكی ‏دیكەیە لە كارە جوانەكانی هیوا قادر، وەكو خۆی باسی دەكات كاتێكیش ‏دەستیكردەوە بە نووسینی، بۆ ئەوەی نەبووە بڵاویبكاتەوە، بەڵام دواجار ‏بووەتە ئەو كارەی تاوەكو ئێستاش شانازی پێوە بكات.‏
‏ئازایەتی لە گوتنی هەندێك راستی خاڵێكی دیاری جیاكاری كتێبی ‏‏سەفەرنامەیە، هیوا قادر دەڵێت ‏"كە سەفەرنامەم بڵاوكردەوە خەڵكانێكی ‏زۆر برینداربوون، بەڵام ‏گوێم پێنەدا، چونكە من لە نووسیندا هیچ كاتێك ترسنۆك ‏نیم ‌و هەمیشە ئەوەی ویستوومە نووسیومە، لە بنچینەشدا ئەگەر بە جورئەت ‏نەبیت ناتوانی نووسەر بیت." ‏
گفتوگۆی نێو باڵۆنەكە دێتەسەر باسی نووسینەوەی بیرەوەری بە تایبەت ‏لەلای سیاسییەكان. هیوا قادر دەڵێت ئەو زۆرینەی بیرەوەری ‏سیاسییەكان دەخوێنێتەوە، بەڵام تێبینی ‌و رەخنەی زۆری لەو بارەیەوە ‏هەیە، جەخت لەوە دەكاتەوە كە ‏نووسینەوەی بیرەوەری دەبێت ‏ئەوە بێت كەسەكە لە خاڵە لاوازەكانی خۆیەوە ‏دەستپێبكات، نەك تەنیا ‏قارەمانێتییەكانی بگێڕێتەوە "بە راستی ئەوەی بینیومە تاوەكو ئێستا پشكۆ ‏نەجمەدین بە زمانێكی ئەدەبی جوان بیرەوەرییەكانی نووسیوەتەوە".‏
‏بەبڕوای ئەم نووسەر‌ و شاعیرە سەردەمی ئێستا "سەردەمی پڕ‌وپووچییە" هەر ‏بۆیە خۆی دوورەپەرێز دەگرێت ‌و كەمترین دەركەوتنی لە راگەیاندنەكانەوە ‏هەیە "دەمەوێت بە تەنیا بژیم،‌ چونكە چێژ لە تەنیایی وەردەگرم، شەش ‏ساڵە تەلەڤیزیۆنم دانەگیرساندووە، ئەوەش زیاد لە هۆكارێكی هەیە، لە داخی ‏سیاسەتی چەواشەكاری میدیای كوردی، لەداخی ئەوەی كەس هەیە كوردی ‏نازانێ‌، بەڵام كراوەتە بێژەر، ئەوانە‌ و هەزاران داخی دیكەش".‏
دواجار رەنج سەنگاوی، پرسیار دەربارەی ژیریی دەستكرد دەكات كە ‏خەریکە دەبێتە مەترسی بۆ سەر دونیای ئەدەبیش، بۆ نموونە ژیریی ‏دەستكرد دەتوانێ‌ شیعریش بنووسێت‌، هیوا قادر دەڵێت "راستە دەتوانێ‌ ‏شیعر بنووسێت‌، بەڵام هەرگیز وەكو من ‏ناتوانێ‌ هەست بە نووسینەكان بدات".

Опубликовано:

 

3 окт 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 10   
@endazyaranikurdistan1388
@endazyaranikurdistan1388 6 месяцев назад
بەڕاستی جوان دیارە، مرۆڤ هەستی پێ دەکات کە کابرا خوێنەرە یان نووسەرە، شێوازی قسەکردن و ئەدەب و ئارامی، چەندە وریایە هەستی کەس بریندار نەکات و.....
@leyaleya2507
@leyaleya2507 6 месяцев назад
بەرنامیکی زۆر تەیبەتە هەربژیت ماموستا رەنج ❤
@rebeenmuhamadata8070
@rebeenmuhamadata8070 6 месяцев назад
جاوه زه رده كان
@muhamadsangawe8329
@muhamadsangawe8329 6 месяцев назад
مامۆستا هیوای شیرین و لەبەر دڵ.. دەستی کاک ڕەنجی خۆشەویست خۆش بۆ وەها پێشکەشکردنێکی نایاب و جوان
@endazyaranikurdistan1388
@endazyaranikurdistan1388 6 месяцев назад
دەستخۆش کاک ڕەنج بەڕاستی کارەکانت زۆر جوانن و جێی ڕێز و پێزانینن
@karwanhollandia7538
@karwanhollandia7538 6 месяцев назад
👍💐🌹
@sarbastdarwesh9769
@sarbastdarwesh9769 6 месяцев назад
Dastt xosh
@helinhardi8667
@helinhardi8667 6 месяцев назад
سە رکەتووبن
@Bablisok_Lyrics
@Bablisok_Lyrics 6 месяцев назад
Çima Rudaw filmên Kurdî durist nake.? Rudaw Media karekî profesyonel dike'. Eger filmên Kurdî durist bike. wê bo me û çand û huner û welatê me gelek baş bibe. // بۆچی ڕووداو فیلمی کوردی دروست ناکات؟ ڕووداو میدیا کاری پیشەیی دەکات'. ئەگەر فیلمە کوردیەکان دادپەروەرانە بکەن. زۆر باش دەبێت بۆ ئێمە و کولتوور و هونەرەکەمان و وڵاتەکەمان. Why doesn't Rudaw make Kurdish films? Rudaw Media does a professional job'. If you make Kurdish movies fair. it will be very good for us and our culture and art and our country.
@kamran.art.1
@kamran.art.1 6 месяцев назад
...
Далее
Iran launches wave of missiles at Israel
00:43
Просмотров 1,4 млн
Лиса🦊 УЖЕ НА ВСЕХ ПЛОЩАДКАХ!
00:24
شەوانی رەمەزان - ساختەچی
15:31
Просмотров 93 тыс.