گوڵی بەردین
وەرگێڕان : دیـار
مەبەست لە گوڵی بەردین ئەوەیە کە ئەو سەرەڕای ئازار و دڵشکاندنی زۆر، ئەڤینەکەی زیاتر و زیاتر بەهێز دەبێت و هاوشێوەی بەردێکی لێدێت کە ئازار کاری لێ ناکات بگرە وا ئەکات بەدەنگێکی ڕوونتر بڵێت خۆشم دەوێیت یانیش دەکرێت بڵێین نامرێت ئەو دڵەی کە بە خۆشەویستەوە دەژی
*****
گوڵی بەردینم ، گوڵی بەردینم
من چ بڵێم لە بارەی دڵی غەمگینم ..؟
ئەگەر چەشنی خۆر نەبیت بۆ بوونم
ئەوا ئیتر من سارد و زەبوونم
پڕم لە پەشیمانی و پڕم لە ئازار
وەک گەردەلوول پڕم لە تۆز
وەک شەرابێکی خراپی خوراوم لێهاتوە
وەک بیابانێکی چۆڵ
لە ژێر ئاسماندا شەیدات بووم
گوڵی بەردینم ، گوڵی بەردینم
من چ بڵێم لە بارەی دڵی غەمگینم ..؟
ئەگەر چەشنی خۆر نەبیت بۆ بوونم
ئەوا ئیتر من سارد و زەبوونم
وەکو باران گەر نابارێیت بەسەرما
ئەوا هیچ هەواڵێکت لە حاڵی من نابێت هەرگیز
من بەبێ تۆ لە زووترین کاتتدا دەمرم
ئەوکاتە دڵی بەردینم لە ئامێز دەگریت
19 апр 2018