Тёмный
No video :(

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | ئایا زانكۆكان كارامەیی لە خوێندكاران دا دروستدەكەن؟ 

Rudaw Stream
Подписаться 76 тыс.
Просмотров 15 тыс.
50% 1

میوانەکان
‏د. ئیدریس هادی، سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆی تیشك ‌و وەزیری ‏‏پێشووی ‏خوێندنی باڵا
د. ئامانج عەبدوڵڵا، راوێژكاری وەزیری ‏خوێندنی ‏باڵا ‏‏
د. نەبەز نەوزاد، راگری كۆلێژی كارگێڕی ‌و ئابووری لە ‏زانكۆی ‏لوبنانی ‏فەرەنسی ‏
خەیروڵا عەبدوڵڵا، خاوەنی كۆمپانیایەكی كەرتی ‏تایبەت ‏‏‏ ‏
د. ئاری عادل، سەرۆكی زانكۆی پۆلی تەكنیكی ‏دهۆك ‏‏
"لە زانكۆ چوار جار گەشتی جیاجیامان كردووە، یەكێكیان گشتی زانستی ‏نەبووە".
خوێندكارێكی زانكۆ لەنێو ئەم بەرنامەیە كە تایبەت بوو بەوەی ‏‏(ئایا زانكۆكان كارامەیی لە خوێندكاراندا دروستدەكەن، یان شوێنێكن بۆ ‏پێدانی بڕوانامە) وای گوت. خەیروڵڵا عەبدوڵڵا ئەندازیارێكی بەئەزموونە ‏میوانێكی سەرەكی ئەم بەرنامەیە بوو، جەخت لەوە دەكاتەوە زانكۆكانی ‏كوردستان تەنیا بڕوانامە دەدەن ‌و خەڵكی بۆ بازاڕی كار ئامادە ناكەن ‌و ‏هیچ كارامییەك بە قوتابی نابەخشن، نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ‏بەرنامەكەدا بەپێچەوانەی ئەوە جەخت لەوە دەكاتەوە کە دەمێكە ‏دەستیان بە گۆڕانكاری كردووە و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان خوێندكار بۆ ‏بازاڕی كار ئامادە بكەن.‏ كچە خوێندكارێكی كۆلێژی پزیشكیش باسی ئەوە دەكات کە دەرچووانی زانكۆ ‏دەرفەتی كاریان زۆر كەمە، بۆ نموونەش دەڵێت "پزیشك هەیە سیڤی بۆ كارێك ‏ناردووە كارەكەش خزمەتكردنی ماڵێكی بیانی نیشتەجێ‌ كوردستان بووە".‏
لە كۆلێژی شەریعە دەوام دەكات ‌و شەوی قاپێك عەرەق ‏دەخواتەوە ‏
خەیروڵڵا عەبدوڵڵا، كە لە بنەڕەتدا ئەندازیارە، بەڵام ئێستا وەكو خاوەن ‏كۆمپانیایەكی كەرتی ‏تایبەت كاری خۆی دەكات، ئەوە دەخاتەڕوو لە هەرێمی ‏كوردستان هەلیكار بۆ كەسانی نەخوێندەوار ‌و نیمچە خوێندەوار دروستدەبێت، بەڵام بۆ دەرچووانی زانكۆ ‌و خوێندەوار بە ئاسانی دروستنابێت، ‏هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە زانكۆكانی كوردستان كارامەیی لە ‏خوێندكاراندا دروستناكەن، تەنیا یەك بەشی زانكۆ بە كرداریش وانەكانیان ‏دەخوێنن، ئەویش بەشی پزیشكییە ‌و دەڵێت "جگە لە كۆلێژی پزیشكی، ‏زانكۆكانی ئێمە كەمتر گرنگی بە وانەی كرداری دەدەن، خوێندكارانی كۆلێژی ‏پزیشكی تاوەكو زانكۆ تەواودەكەن، نیوەی خوێندنەكەیان لە نەخۆشخانەدا ‏دەبێت، ئەوەش شتێكی باشە، بۆچی هەمان شت لە كۆلێژی كشتوكاڵی ‏دووبارە ناكرێتەوە؟ خوێندكار لە جیاتی لە هۆڵی وانە گوتەنەوە بن بەشێكی ‏وانەكانیان لە كێڵگەیەكی كشتوكاڵی بێت باشتر نییە".‏
ئەندازیارە بە ئەزموونەكە ئەوەش دەخاتەڕوو زانكۆكان لە پڕۆگرامدا كێشەی ‏گەورەیان نییە، بەڵكو كێشەیان لە نەبوونی وانەی كرداریدایە گوتیشی ‏‏"هەیكەلی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندكاران نان پەیداكەر نییە".‏ خەیروڵڵا عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەش دەكات، بەشێكی زۆری خوێندكاران تەنیا بۆ ‏وەرگرتنی بڕوانامە دەچنە زانكۆ‌ و كەمترین سوودیش لە بڕوانامەكانیان ‏وەردەگرن ‌و گوتیشی "هەر بۆ نموونە ئەفسەر هەیە لە كۆلێژی شەریعە ‏دەوام دەكات، بەڵام شەوی قاپێك عەرەق دەخواتەوە، ئەوە مانای چییە؟". ‏
بۆ شەش ملیۆن كەس 35 زانكۆ هەیە ‏
ئەندازیار خەیروڵڵا عەبدوڵڵا باسی ئەوە دەكات لە هەرێمی كوردستاندا بۆ ‏‏6 ملیۆن كەس 35 زانكۆ هەیە. واتە ‏بۆ هەر ‏ملیۆنێك كەس 6 زانكۆ هەیە، ‏ئەوەش بە ژمارەیەكی گەورە پێناسە دەكات، بەتایبەت ئەگەر بەراورد ‏بكرێت بە ژمارەی زانكۆی بەشێك لە وڵاتانی جیهان، ئەو گوتی "لە میسر بۆ ‏‏111 ملیۆن كەس 68 زانكۆ هەیە، لە ئێران بۆ 88 ملیۆن كەس 236 زانكۆ ‏هەیە، واتە بۆ یەك ملیۆن ‏كەس 2.8 ‏زانكۆ هەیە، لە توركیا بۆ 85 ملیۆن كەس ‏‏208 زانكۆ هەیە، واتە بۆ هەر ملیۆنێك كەس 2.4 زانكۆی هەیە، بەڵام بۆ ‏هەرێمێكی تازە پێگەیشتووی وەك ئێمە ئەو ژمارە زۆرەی زانكۆ مانای بێ‌ ‏پلانییە".‏
یەكەم بڕیاری یەكەمین وەزیری خوێندنی باڵا چی بووە؟
هەر لەم بەرنامەیەدا یەكەمین وەزیری خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ‏بەشدار بوو، د.ئیدریس هادی، كە ئێستا سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی ‏زانكۆی تیشكە، لە ساڵی 2006دا بووەتە وەزیری خوێندنی باڵا. د.ئیدریس ‏هادی، دەیگێڕێتەوە لە دوای راپەڕین لە هەرێمی كوردستان تەنیا یەك ‏زانكۆ هەبووە، ئەویش زانكۆیەكی حكومی بووە ‌و دواتر ژمارەی زانكۆكان بۆ ‏3 زیادی كردووە. لەپاش ئەو هەموو ساڵەش ئێستا ژمارەی زانكۆكان ‏گەیشتووەتە 35 زانكۆ. د.ئیدریس ئەوەش رووندەكاتەوە ئەو كاتەی كە ‏وەزیری خوێندنی باڵا بووە، یەكەم بڕیاری ئەوە بووە، كە هەموو قەزایەك ‏كۆلێژێك ‌و پەیمانگایەكی حكومی لێبكرێتەوە، ئەو گوتی "ئەو كۆلێژانەی لە ‏قەزاكاندا كردومانەتەوە دواتر بوونە زانكۆ، ئەوەش دیارە لەبەر پێداویستی ‏خەڵكی بووە".‏ د.ئیدریس هادی دان بەوەدا دەنێ‌ كە راستە 17 زانكۆی ئەهلی بۆ هەرێمی ‏كوردستان زۆرە، بەڵام بە هەموو ئەو 17 زانكۆیە لە ساڵێكدا هێندەی ‏زانكۆی سەڵاحەدین قوتابی دەرچوویان نییە، ئەو دەشڵێت "ئەركی ‏حكومەتە دەرفەتی خوێندن بۆ هەمووان بێ‌ بەرامبەر دابین بكات، بەڵام ئەركی ‏حكومەت نییە، هەموو خاوەن بڕوانامەكان دابمەزرێنێ‌". ‏

Опубликовано:

 

6 сен 2024

Поделиться:

Ссылка:

Скачать:

Готовим ссылку...

Добавить в:

Мой плейлист
Посмотреть позже
Комментарии : 36   
@Kurdstan988
@Kurdstan988 Месяц назад
بەهیوای سەرکەوتن بۆ کاک ڕەنج و بەرنامەکەی❤❤
@jwanazad3600
@jwanazad3600 Месяц назад
نۆڵج چییە! ئێوە قسە بۆ من ئەکەن بۆئەوەی تێبگەم و فێری شتێک بم؟ یان بۆئەوەیە کە پیشانم بدەن کە من ڕۆشنبیر نیم و لەئێوە نزمترم؟؟ وەڵامم ئەوێ پێشکەشکاری کورد!!
@jamalhasan-fc3ip
@jamalhasan-fc3ip Месяц назад
ڕۆحی پیرۆزی شادبێت گۆڕی پڕگوڵ بێت دکتۆری دڵ سۆزی گه ل و نیشتیمان
@amanjjawher
@amanjjawher Месяц назад
شتانێکیش باس نەکران کە کێشەی سەرەکی زانکۆکانن و ڕێگرن لە بەرەو پێش چون یەکێک لەوشتانە باڵادەستی دەستی حیزبیە لە ناو زانکۆ کە لە سەرۆکی زانکۆکانیش زیاتریان بەدەستە . یەکێکی تر مونەرمی و خۆ کەمکردنەوەی بەشێکی زۆری مامۆستا پیاوەکانە لە ئاستی قوتابیە کچەکاندا
@KurdKurdsh-fn6jk
@KurdKurdsh-fn6jk Месяц назад
واللە لەبەر جەنابت سەیری ڕووداو دەین نەکو ڕووداو دژی دین و دژی کۆمەلگایە
@AlanBistun
@AlanBistun Месяц назад
سکیڵ نەک سکێڵ یا هەر بەکوردی بیڵێن ٣٠ ساڵە لە بەریتانیام ناڵێم سکیڵ تەنها کاتێک نەبێت بە ئینگلیزی قسە ئەکەم
@nashwan_Alkurdi
@nashwan_Alkurdi Месяц назад
دەست خۆش
@ragrkako
@ragrkako Месяц назад
پێم سەیرە گەنجی زانکۆ بێت و نەزانی دوو قسە بگەیەنی هەرچەندە هەولێکی باش دەدەن بەس ئەمە ئاست زانکۆکانمان نیشان دەدات کە خوێندکاری زانکۆکانن بەم جۆرە پەیامی خۆیان بگەیەنن!
@hogerak664
@hogerak664 Месяц назад
روحى شادبيت
@kaiwan-Logic
@kaiwan-Logic Месяц назад
55:56😂😂😂نوکتەیەکی خۆشبوو
@AlanBistun
@AlanBistun Месяц назад
سکێڵ چیە ؟ مەبەستت سکیڵە ؟
@alien8510
@alien8510 Месяц назад
کارامەی( ئەو بەشەی کە لێی ئەخوێنن، فێرە ئیشەکەش ببن نەک تەنها کتێب بخوێنن)
@berryabdulla4268
@berryabdulla4268 Месяц назад
هههههه من انگليزيي زؤر باش ئه زانم پيم عه يبه ووشه ى وا له گه ل ره فيقيكى كوردم به كاربهينم،نه ك له سه ر ته له فزيؤن،سكيل واته كارامه يى ،شاره زايى ،ليهاتوويى،سكه يل واته په يژه ى ده نگى له مؤسيقادا😂😂
@D4rk.11
@D4rk.11 Месяц назад
1:01:59 Bzhit haman bochun❤
@bejansaeed6601
@bejansaeed6601 Месяц назад
زانکۆ زانست دەدات بە قوتابی.. لەر ئەو زانستە وەک خزبرە سکلیڵ دروست دەکات.. وە تەلەبە پەرە بە زانستی زیاتر دەدات لەدوای زانکۆ،، مەرج نیە یەکسەر کە لەزانکۆ تەواو بوو خاوەنی خبرەو سکیڵ بێت،، وە زانکۆ باوەربوون بۆ سایکۆلۆژی قوتابی دروست دەکات.. دوای زانکۆ تەلەبە دەتوانێ بروات شەهادەیەکی مهنی دیکە بەدەست بهێنێ خۆی بگونجێنێ لەگەڵ بازاڕی کار.. زانکۆ ئەساسیات و توانای بنەرەتیە بۆ کارەکان.. پاشان زۆر کۆمپانیا هەیە دەڵێ دەبێ شەهادەکەت اختصاصی بێت.. ئەنجا لەوە دادەمەزرێت.. ئەمەنبۆنهەندێک راستە بۆ هەندێک نابێ.. دوای ئەوە بوونی زانکۆ خۆی جوڵەیە لەناو کۆمەڵ.. دروستکردنی بازاڕە!!! من لە ٢٠٠٥ خویندنم تەواوکرد بەلام نەچوم خۆم تەعین بکەم هەر کاری تایبەتیم کردوە، یەکێک بووم لەو تەلەبانەی کە کارم دەستکەوتوە لە خبرەو زانستی زانکۆ.. بێبئوەی تاعین بم..... خبرە کەدوای زانکۆ دروست دەبێ.. وانیە یەکسەر بتەوێت لە هەموو کەسدا دروستی کەیت.. زانکۆ. کەسایەتی دروست دەکات مەرج نیە هموو بەلام لەسدا ٢ دروست کات زۆرە... قسەی دکتۆر ئیدریس و دکتۆر ئامانج تەواوە ..وە زانکۆش زۆرترین کادرو دەستی کافی خستۆتە بازارەوە.. وە لەناوەوە دەرەوەی وولات مەقبولە..
@user-jj4es7bf4n
@user-jj4es7bf4n Месяц назад
صدام حسين پيش ئه وبه كرده وه كواليتى كونترولى بوميله ته كه ى ده كرد
@hamawigan4696
@hamawigan4696 Месяц назад
Ba dame xom nabet 5 salla eng azanm nabet ba mubalagha atwanm bllem baneshe peyallem bas hata esta awa xom nask nakrdotawa lagall kalemaye kurdima wshay eng bakar bhennm am bareza argument argumentay lachya
@haval09
@haval09 Месяц назад
21:42
@berhatbiri
@berhatbiri Месяц назад
زانکۆ بریتیە لە بلاوکردنەوە پوچگەرای.
@sirwanamin5972
@sirwanamin5972 Месяц назад
راست نيه له زه مانى صدام پيش جه نگى ايران فه رز بوو له سه ر حكومه ت دايمه زرينى من ده رچووى ١٩٨٥ م و ملى هه موو بعث و رژيمى كون بشكى به لام راستى هه ر راستيه
@Dino-wi4zt
@Dino-wi4zt Месяц назад
بەخوای بوونەوەریکی خویریت رەنجی بئ قیمەت
@ibntaymiaibntaymia9741
@ibntaymiaibntaymia9741 Месяц назад
به.داخەوە کاك رەنج قەت وەرامی پرسیارەکانت ناداتەوە ئەو دەیەوێت دیعایە لە بۆ زانکۆو حوکمەتی بکات ندك موشکیلەکەی حەل بکات کە هیچ ئیعتیباری لەبۆ خەریجی زانکۆی کوردستان وعیراقی ناکەن لە دەرێی کوردستان وەختی خۆی شەهادەی عیراقی ئیعتیرافی پێ دەکرا لە ئەمریکاو ئەوروپا دەبرۆ ئەورۆ هەر ئیعتیرافی پێ ناکەن چوونکە دەزانن مستەوایان هيچ نیە ئەخر بەئاشکرا درۆی دەکات دەرێت لە ئەوروپا تەعین دەکرێن بریا برەك مامۆستای تێگەیشتی بینی کە حیزبی نەبی و درۆی نەکات ئەوەندە قسەی کرد واللە حەممو کورد پێی پێ دەکەنن چوونکە واقیع ئەوها نیە وەختی خۆی سەددام تەعینی مەرکزی هەبوو پاش عەسکەری حەممویانی تەعین دەکرد ئەو حیزبیەش دەرێت واجبی حوکمەت نیە تەعینیان بکات هەی درۆزن ئەدی واجبی کێیە
@nechierwan18
@nechierwan18 Месяц назад
مامۆستای قانوونە کەچی جەڵادی حیزبە مامۆستای زمانی کوردیە کوردی نازانێ مامۆستا و ترفیسۆر و تەرەماشن ئەبێ نەزانی جلادی حیزبن
@AlanBistun
@AlanBistun Месяц назад
ناشڵێن سکەیڵ ئەڵێن سکێڵ کە هەر نیە لە ئینگلیزییا وابزانم
@San-vi1wc
@San-vi1wc Месяц назад
هەر چەندە خۆ سەرقاڵ کردن بەم وتو وێژەی ئێوەوە ناو بۆشە .... بەڵام من ئەوەتان پێ ئەڵێم کە لە ماوەی کاری بەناو خەباتی شۆڕشی نەتەوەک بۆ گەیشتن بە ئامانجە پاک و باش و باڵاکانی وە ماوەی ئەم 33ساڵەی حوکم ڕانی بەناو ئەم هەرێمی کوردستانە ... تەنها پیلان و نەخشە سازی چەق بەستوو وەدروست کردنی کۆمەڵنشینێکی بەکاربەری تەمەڵ و بێ بەرهەم کیشراوە بە ئەنجام گەیەنراوە ... هەرێمەکە بەرەو سەربازگەیی براوە نەک بەرەو کرانەوەی پێش کەوتن و کارامەی لە هەموو ڕووەکانی پەروەردە زانست داب هونەر پیشەوەری لە گشت بوارە جیاجیاکانا پێم ناڵێن لە دوای 50 ساڵ هاتون باسی چ گەمەیەکی پێکەنیناوی دەکەن بە کۆڵێ شەهادە و پسپۆڕیتان لە لێدوان و بەس.... کە دێینە سەر بواری کار هەمووتان قفڵ دەبن .. ئەڵێی باڵوێزن و گفتوگۆکە بەلایەکی کەدا دەبەن و کەستان بوێری ئەوەتان نیە بڵێن دامەزراوەی حکومەت بوونی نیە ئەوەی بوونی هەیە حیزبیە و ئێمەش بۆکەڵەی ئە حیزبەین .. ئەو پۆلە لاوەی پێدەگەن و لەزانکۆ و بوارەکانی ترا ئامادە دەبن بۆ کارکردن هیچ بوارێ نیە بۆ بەگەڕ خستنیان ئەبێ یا بڕۆن بۆ تاراوگە یا ببنە بەکرێ گیراوی حیزب سیاسی و چەکدار یا لە کافتریاکانا نێرگەلە بکێشن و پۆپجی بکەن ... ئێوە کەی دڵسۆزو خەمخۆری خەڵکن خۆتان تێر و پڕ بن خەڵک کێیە ...تەنانەت گەر داش مەزرێن هیچ کارامەییەکیان نیە لە کارەکەیانا... بڕۆن بۆ چین ئەو کات کەهاتنەوە ئینجا باسی ئەنجام بکەن کە ئەو وڵاتە گەیشتۆتە کوێی هاوکێشەی ژیان بەڵام نەڕۆن بۆ باڕ و تیاتڕۆخانەکان ... لەدوای 50ساڵ تازە باسی سکێڵم بۆ بکەی بازاڕی کار و هەلی کار هەی قۆڕی هەموو دنیا بەسەری ئێوە ئینجا کورد ....
@Quran.karem.islam.1
@Quran.karem.islam.1 Месяц назад
وەڵاهی درۆ دەکەن بەس بۆ ئەوەی ئیسلام ناشرین بکەن بەس خەیاڵتان خاوە دەریا بەدەمی سەگ پیس نابێت
@mustafaitcourse
@mustafaitcourse Месяц назад
کەی باسی ئیسلام کراوە ڕۆڵە ههههههههه
@ZringAcademy
@ZringAcademy Месяц назад
گیانە زۆر لە عەنجەت مەبە، باسی ئیسلام نەکراوە!
@randoranj6226
@randoranj6226 Месяц назад
زمانیان چەند درێژە زمان خەریکە بە چاو یەکتری بکوژن
@Lavin.rashid.24
@Lavin.rashid.24 Месяц назад
دەی خۆ چاوم شەل بوو تا بڵاوتان کردەوە … ئەی گەر بڕیار بێ بە داوای دیدارتان بکەم ئەبێ چەند سەدە چاو لە ڕێبم…😐!.
@Thefutu
@Thefutu Месяц назад
خۆت بە سروشتی خۆت خاوەنی ئەو ڕێژە زۆرەی لە بواری ناشرینی یان هەر ناشرینی 🤮🤢
@Lavin.rashid.24
@Lavin.rashid.24 Месяц назад
@@Thefutuبەڕێزم ئەوە من گەشتووم بە واقع بۆیە ناشرین ئەیبینی بەڵام ئێوە بە درۆ جوان دەرەکەون..😶
@darunzan2282
@darunzan2282 Месяц назад
Aw sar spya nawarst tanishti wazi wak qwzi qahba bas dangi yat alei qsa bo mnal akat gawd bro bzana zhnakt chon bas akat be mstawa
@azadysarchn1659
@azadysarchn1659 Месяц назад
كاك ره نج برا ى به ريز هه موو دياره يه ك ژماره ی گه وره سی چل هه زار ده رچوو ۱۰ هه زاری زور زیره که کانن ۱۰ هه زاری زور بیر کولن ۱۰ هه زاری شه هاده بو شه هاده ۱۰ هه زاری به ئیشی ده ستی رازی نابیت
@mustafaitcourse
@mustafaitcourse Месяц назад
hhhhhhhhhhhhhhh ئەکادمی سیسکۆیان کردۆتاوە تا ئێسا خول ناڵێنەوە تۆخوا ئەوە پەرە پێدانە
@user-vs8rb2iq9t
@user-vs8rb2iq9t Месяц назад
دکتۆر ئامانج، وەکو قوتابیەکی بچوکت سڵاوو ڕێزم بۆ گەورەیت هەیە،و شانازییە کە ساڵی ڕابردوو لە موحازەرەکانتدا وجودم هەبووە، تەنها تۆ حسابی مرۆڤت بۆ ئەکردین 💔😂 بەڕێزان، د.ئامانج کەسایەتیەکی مەزن و پڕۆفیشناڵە مەڵێن ئەگەر مرۆڤێکی باشبێت پۆستی باڵای حکومی وەرناگرێت، باشە ئەگەر مرۆڤە باشەکان، ئەو مەسولیەتە نەگرنە ئەستۆ، دەسەڵات ناکەوێتە دەستی کەسانی نادڵسۆز و چاوچنۆک ؟ گوڵێک لەنێوان هەزاران دڕکا ون ئەبێ ئەگەر کەس قەدربۆ بوونی دانەنێ !
Далее
Самое неинтересное видео
00:32
Просмотров 508 тыс.
Starman🫡
00:18
Просмотров 4,3 млн
Fake watermelon by Secret Vlog
00:16
Просмотров 3,8 млн
Legel Ranj |لەگەڵ رەنج |کورد کێیە؟
1:36:13
Самое неинтересное видео
00:32
Просмотров 508 тыс.