لە کۆڵانی غوربەتدا
بەس دەنگی تۆم بیست
لە هەر شەوێکی تەنهایی
کەسم بێجگە لەو نەبینی
ئەو بوو باوکی مناڵەکان
ئەو بوو ئەیهێنا خواردن
ئەو بوو کە هەموو شەو و ڕۆژێک
بۆی ئەکرد نزا
لە تاریکی شەو لە میحرابدا
لێیاندا بێ ئاگا بوو
یەک شەو کە ئەو نەهات
مناڵەکان بێ ئاگا بوون
ئیتر هەموو کەس زانیان
ئەو باوکی مناڵەکانە
ئیتر هەموو کەس زانیان
ئەو بوو خواردنی ئەهێنا
دوای چەند برینداری
دوای چەند شەوی بێ بەڵێنی
ئەو باوکە میهرەبانە
ڕۆشت بۆ ئاسمان
29 ноя 2022